هیچی دی نەما لەودیو فیزیاوە؟

نووسەر : ڕیک لویس

وەرگێڕان بە دەستکارییەوە :ژیار فەزڵەدین

سەرچاوە : گۆڤاری “Philosophy Now”، ژمارەی ١١٧، بەفرانباری ٢٠١٧

میتافیزیک دێرینترین و چەقترین وەتەری فەلسەفەیە. کاتێک بۆ یەکەمینجار فەلسەفەی یۆنانی لە بەندەرەکانی میلیتۆس لە ئەنادۆڵەوە ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا کەوتە ڕێ، گەورەترین پرسیارەکانی کە لەلایەن کەسانێکی وەک تاڵیس و ئاناکسیماندەرەوە لەبارەیانەوە بیردەکرایەوە بریتی بوو لەوەی: ئایا حەقیقەتی پشتینی ئەم گەردوونە چییە؟ ئەوەی کە لەپشت ڕووکەشە دەرکەوتووەکەی ڕۆژانەی جیهانمانە؟ تاڵیس وای بۆدەچوو کە هەموو شتەکان لە قووڵایی خۆیاندا لە ئاو پێکهاتوون. وەک ئەوەی چۆن کاتێک هەرشتێک زۆر دەگوشیت ئاوی لێ دەچۆڕێت. ئاناکسیماندەر بەپێچەوانەوە بوو؛ ئەو دەیوت حەقیقەتی پشتەکی بریتییە لە توخمێکی نەبینراوە بە ناوی “ئاپێریۆن”ـەوە. وە بەم شێوە فەلسەفەی ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، بە کۆمەڵێک قەبڵاندن کە نەدەتوانرا بە ڕاستەوخۆیی بپشکنرێت بەڵام کە دەتوانێت کەم تا زۆر بە سەرکەوتوویی ئەو دیاردانە لێکبداتەوە کە بە ڕاستەوخۆیی دەتوانین بیانبینین. دیمۆکریتۆس (٤٦٠-٣٧٠ پ.ز) وای دانا کە سادەیی بوونی لێکدانەوەکان دەکرێت تێکهەڵکێش بکرێت لەگەڵ ئەو جیاوازییەی کە لە جیهانی دەرەوەدا بەدی دەکرێت ئەگەر ئێمە گریمانەی ئەوە بکەین کە هەموو شتەکان پێکهاتوون لە کۆمەڵێک ڕێکخستنی کۆمەڵە تەنۆلکەیەکی بەش نەکراو کە پێیان دەوترێت “ئەتۆم”.سەدەیەک دوای ئەوە ئەبیکۆر هاوڕابوو لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا بەڵام ئەوەی زیاد کرد بۆی کە لەبری ئەوەی کە تەنها ئەم ئەتۆمانە بەشێوەیەکی ماتماتیکی پێشبینیکراو لە دەوروبەردا هەڵدەسووڕێنەوە، هەندێک جار ئەم ئەتۆمانە بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو لە بۆشایی دا لادان دەکەن – وە ئەم لادانە (کە پێی دەوترا “کلانیمێن”) بە سەرچاوەی ویستی ئازاد دادەنرا و بە بەزێنەری فەلسەفەی جەبری دادەنرا.

ئەم تێڕوانینانە هیچ ناونیشانێکی تایبەتیان نەبوو هەتا ئەو کاتەی کۆکەرەوەکانی کارەکانی ئەرستۆ ئەو نووسینانەی ئەرستۆیان کۆکردەوە لەبارەی ئەوان لە بەرگە کتێبێک دا بەناوی “میتافیزیک”، کە بە واتای “ئەودیو فیزیک/پاش فیزیک” دێت، لەواچێ لەبەر ئەوەی کە ناوی بەرگی پێشووی ئەم کتێبە “فیزیک” بوو.

جۆرج بێرکلی یەکێک بووە لەو میتافیزیکناسانەی کە باوەڕی بە شێوە هەبووە بەڵام بە ماددە نەبووە، هەر بۆیەش بانگەشەیەکی سەیری کرد کە یەم بیرومۆچوونە ڕەنگاوڕەنگانەی بریتین لە فەلسەفەیەکی ناسراو لەلایەن بیرکردنەوەی باوەوە. ئایدیاڵیزمی بێرکلی زۆر ناسراوە، بەڵام زۆرکات ئەوە فەرامۆش دەکرێت کە ئەویش هاوشێوەی ئەبیکۆر و دیمۆکریتۆس باوەڕی بە ئەتۆم هەبوو – هەرچەند وەک دیارە ئەو شێوازێکی تایبەتی خۆی هەبوو لەبارەی ماهییەتیانەوە. بەلای سپینۆزاشەوە خودا و سروشت هاوشێوە بوون، وە سپینۆزاش کۆمەڵێک کلیلی بەنرخی پێداوین لەبارەی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک مەتەڵ کە بوون بە گرفت لەڕێی زانستی ئەمڕۆدا.

بۆ چەند هەزار ساڵێک میتافیزیک هێندە بنچینەیی بوو لە فەلسەفەدا کە لای زۆرێک لە خەڵکی ئەم چیرۆکە باوەڕپێکراو بوو. زۆرینەی تیۆر و گفتوگۆ فەلسەفییە گەورەکانی سەردەمەکان بەشێوەیەک لە شێوەکان بەشیک بوون لە میتافیزیک. میتافیزیک لەبارەی بونیادی قووڵاییەکانی گەردوونە، لەبارەی ئەوەی شتەکان لە ڕاستیدا چۆنن، بەپێچەوانەی ئەوەی کە وا دەردەکەون. بەڵام ئەم پرسیارە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆشی هەیە بە لایەنەکانی دیکەی میتافیزیکەوە. ئایا خودا بوونی هەیە؟ وە ئەگەر بوونی هەیە ئەوە بە کام سیفاتانەوە؟ ئایا چۆن پەیوەندی هەیە لەنێوان ڕوح و جەستە دا؟ ئایا ئێمە ئازادی هەڵبژاردنمان هەیە یاخود هەموو ژیانمان لە پێشیندا دیاریکراوە؟

بەڵام لەم سێ  سەدەیەی کۆتاییدا کۆمەڵێکی زۆر ئامێری زانستی نوێ داهاتووە کە پەردەی لاداوە لەبارەی کۆمەڵێک لایەنی گەردوون کە پێشتر بۆمان شاراوە بوون. فەیلەسووفان لەپێشوودا وایان گریمان دەکرد کە هەموو شتەکان لە ئەتۆم پێکهاتبن – ئەمە گفتوگۆیەکی میتافیزیکی بوو بۆ نزیک دوو هەزار ساڵ. بەڵام لەماوەی ئەم سەد ساڵەی کۆتاییدا بونیادی ئەتۆم زۆر باشتر ناسرا بەهۆی پاڵپشتی فیزیای تیۆری و تاقیکاری، و ئێستا تەنانەت دەتوانین وێنەیان بگرین بەهۆی بەکارهێنانی ئیلیکترۆن مایکرۆسکۆپی بەهێزەوە. ئایا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە هەموو ئەو گفتوگۆیانەی کە لەبارەی تیۆری ئەتۆمەوە هەبوون لە جیهانی میتافیزیکەوە بەرەو جیهانی فیزیک گوازرانەوە؟ وە ئەگەر وەهایە، ئایا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە چارەنووسی هەموو گفتوگۆ میتافیزیکیەکانی دیکەش لە داهاتوودا بەم شێوە دەبێت؟ بۆ نموونە گرفتی دوانەیی جەستە و رۆح بەم ئاقارە گەشتووە لەلای فیزیکناسانی هاوشێوەی دانیاڵ دانێت، بەڵام هەمان شت ڕاست نییە لای دەیڤید چالمەرس. بڕیار دان لەبارەی ئەوانەوە هێشتا جێگای مشتوومڕە، بەڵام لەواچێ پرسی دیکەی میتافیزیکی هەبن کە بەهۆی زانستەوە چارەسەر بکرێت. بۆیە لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە پێش؛ ئایا دەکرێت میتافیزیک لەم نزیکانەدا ببێت بە کۆمەڵە زانیارییەکی مێژوویی کۆن هاوشێوەی کیمیاگەری؟

بێگومان کۆمەڵە پرسێک – هاوشێوەی بوونی ئەتۆمەکان – بێگومان بەتەواوی کەوتووە سنووری زانستی تاقیکارییەوە، بۆشاییەک کە تیایدا دەکرێت لەکۆتاییدا وەڵامی کۆتاییمان لەبارەیانەوە دەست بکەوێت. بەڵام کۆمەڵێک ئاڕاستەی جیاوازی دیکەش هەیە. لەم کۆتاییانەدا زۆرێک لە فەیلەسووفان لەگەڵ کۆمەڵێک زانای هاوشێوەی ستیڤن هاوکینگ دا دەکەوتنە گفتوگۆ لەبارەی ئەوەی ئایا هێشتا جیهان پێویستی بە فەلسەفە ماوە. هاوکینگ جاڕی ئەوەی لێداوە کە “فەلسەفە مردووە”، وە فیزیا لە ئێستادا هەموو ئەو کارە دەکات کە فەلسەفە لەپێشوودا ئەنجامی دەدات. ئەمەش پاڵپشتانی فەلسەفە بە رەددێکی توند دێنە پێش – ئەویش ئەوەیە کە فیزیازانە گەردوونناسەکانی ئەمڕۆ خۆیان بۆخۆیان بوون بە کۆمەڵێک میتافیزیکناسانی بچووک، گریمانەی بوونی کۆمەڵێک شتی هاوشێوەی سترینگی بان هاوتایی ” supersymmetric stings” و وزەی تاریک “dark energy” و گەردوونە تەریبەکان “parallel universe” دەکەن کە لەودیو سنووری توانای تیلیسکۆپەکانتانەوەیە! بۆیە لەم ڕوانگەیەوە بێت، میتافیزیک کۆنەپۆشی نییە – بەڵکو بە پێچەوانەوە، مۆدەی نوێشە. وە ئێمە هەرچەنو زیاتر بڕوانین لەو شوێنانەی لە گەردووندا هێشتا بۆمان بە تاریکی ماونەتەوە وە بەدوای وەڵامدا بگەڕێین لەبارەی سروشتی گەردوون و پێگەی ئاگایی تایدا، ناونیشانەکانی وەک “فەیلەسووف” و “زانا” وا دەردەکەون کە کەمتر جێ بایەخ بن وەک لە خودی پرسەکان خۆیان.

 




زنجیرەی کۆزمۆس (ئەڵقەی سێهەم) بە ژێرنوسی کوردی

ڕێکخستن و وەرگێرانی بۆ کوردی: موحسین بورهان
سوپاسی بێ پایانم بۆ بۆ هەردوو هاوڕیی ئەزیزم، سەروەر محەمەد و شێرکۆ ڕەشید قادر،  کە  لەکاتی خۆیان بەخشی بەم کارە و یارمەتی دەربوون هەڵەچنی و پێداچونەوەی ئەم ئەڵقەیەدا.

لینکی بینینی ئۆنڵاین

لینکی داگرتن




چۆن دەبیتە فیزیاییەکی تیۆریی خراپ

t-hooft-1000

نووسینی: جێیرارتت هۆفت، ئینستیتیوتی فیزیای تیۆری، زانکۆی ئوترێخت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ١٩٩٩

وەرگێڕان بە دەستکارییەوە: موحسین بورهان

پرۆفیسۆر جێیرارتت هۆفت  کە فیزیکزانێکی هۆڵەندییە و مامۆستاشە لە زانکۆ لە ئوترێختی هۆڵندا، هەروەها براوەی خەڵاتی نۆبڵە لە بواری فیزیای تیۆریدا،لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بە تۆنێکی تەنز ئامێزەوە ئەم بابەتەی نوسیوە، ئەو تیشک دەخاتە سەر ئەو شێواز و ڕێکارانەی کە بە هۆیانەوە کەسێک کە  لە بری بوون بە فیزیاییەکی باش دەگۆڕیت بۆ کەسێکی نازانستی و فیزیاییەکی خراپ. جیرارتت باس لە تایبەتمەندی و سیفەتەکانی ئەو کەسانە دەکات کە بە زانستی ساختە و درۆیینەوە خەریکن و لەهەمان کاتدا خۆیان وەک نوێنەری سەرەکی زانستی ڕاستەقینە نیشاندەدەن. ئەم بابەتە بۆیە گرنگ و شایانی بایەخ پێدانە چونکە چەندە گرنگە بزانین فیزیاییەکی باش چۆنە، بەهەمان ڕادە گرنگە بزانین فیزیاییەکی خراپ و ساختە  چۆنە.

“بون بە فیزیاییەکی خراپ زۆر ئاسانترە لەبوون بە فیزاییەکی باش. من ئاگاداری چەندین چیرۆکی سەرکەوتنم لەسەر ئەم بابەتە. ئینجا خەمت نەبێت: گەر من تیۆری یان شێوازەکانی تۆم پێ قبوڵ نیە، ئەوە بەمانای ئەوە نایە کە تۆ تیۆریستێکی خراپ بێت. تۆ دەکرێت چەندین دۆزینەوەی گەورەت هەبێت یان ئەگەر بەختت باش بووبێت دەکرێت تەنانەت براوەی خەڵاتی نۆبلیش بیت.
تیۆریستە باشەکان و هەروەها خراپەکانیش هەموویان هەڵە دەکەن، زانست سەرەڕای هەڵەی خەڵکی، پێشدەکەوێت. ئێمە تیۆرییەکان دائەنێنن، تەنانەت ئەوانەش کە بەتەواوی ڕاست نین و بەهەر ڕێگەیەکی سەیر کە بتوانین تەسەوری بکەین تاقییاندەکەینەوە. هەربۆیە لەئەنجامدا ئێمە هەڵەکان دەسڕێنەوە و دیدگەلێکی تازەی سەرسوڕهێنەر بەدەست دەهێنین. جیاوازی نێوان تیۆریستێکی باش و دانەیەکی خراپ ئەوەیە کە تیۆریستە باشەکان عادەتەن بەدوای ناتەواوی و کەموکورتیەکانی تیۆرییەکەیانی خۆیان دەگەڕین و دەستنیشانیان دەکەن. ئەوان هەرگیز ناترسن لە فڕێدان و بەلاوەنانی ئەو تیۆرانەی قابیلی چاککردنەوە نین. لەکاتی فێربوونی فیزیادا وەکو خوێندکارێک، هەموومان ویستی ئەنجامدانی دۆزینەوە و کەشفە گەورەکانمان هەیە، بۆیە هەر زوو دەستدەکەین بە داتاشین و دروستکردنی تیۆرییە تایبەتەکانی خۆمان. ئەگەر چی عادەتەن هەڵەن بەڵام کێشە نییە، ئێمە لە هەڵەکانمانەوە شت فێر دەبین.

                                                                                   ڕێگاکانی بوون بە تیۆریستێکی خراپ

خۆت بەراورد بکە بە ئیسحاق نیوتن و ئالبێرت ئانیشتاین و پۆڵ دیراک، یان زانا مەزنەکانی دیکەی نێو بواری فیزیایی تیۆری و ئینجا لەکۆتادا بە سودی خۆت دەرەنجامگیری بکە. تێبینی ئەوە بکە کە تیۆریشنە باشەکان ئەم فیزیکزانە بەناوبانگانە بە پیرۆز دانانێن؛ هیچ کامێکیان بێ هەڵە نەبوون، بەڵکو ئەوە ئاشكرایە کە مێژوونوسانی زانست تەنیا ژمارەیەکی کەمیان لەوان بەباشی ناسیوە، هەروەها هێچ کاریگەریەکان لەسەر فیزیکی مۆدێرن نیە.
هەوڵبدە کارەکانت پەیوەست بکەیتەوە بە بابەتە نهێنیی و شاراوەکانی وەکو تێلیپاثی(telepathy) و (consciousness). بانگەشەی ئەوە بکە کە ئەو کێشانەت چارەسەرکردووە کە چەندەها ساڵ زاناکان نەیانتوانیوە حەلی بکەن و ئەوانی دیکە بەتەواوی توڕە بکە. بێگومان تۆ چاوەڕێ دەکەیت یەکسەر ناوبانگ دەرکەیت، بەڵام بەداخەوە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە تیۆریستە باشەکان هاوکێشە و دیاردەگەلێکیان هەیە ناوی ئەوانی لێ نرابێت. ئەمە لەبەرئەوەیە کە هاوکارەکانیان پەی بە گرنگیان دەبەن و لەبەرئەوەی دەیانەوێت هەرچۆنێک بێت ناوێک لەم هاوكێشە و دیاردانە بنێن، هەربۆیە ئەم شەرەفە دەبەخشن بە دۆزەرەوەکانیان. بەڵام فیزیکزانێکی خراپ دەمودەس و بێ و وەستان، ناوی خۆی لە هاوکێشەکان و دیاردەکانی خۆی و تەنانەت سەرتاپای تیۆریەکەی دەنێت. ڕووقایمی و بێشەرمی لە لکاندنی ناوی خۆت بەو شتانەوە کە پێت وایە کەشفت کردوون لە کۆمەڵگای زانستیدا کارێکی شیاو نیە و لە عەرزی واقیعدا نەشارەزایی و ناکارامەیی تۆ ئاشکرادەکات. ئەگەر تیۆریستێکی باش بگەڕێتەوە بۆ سەر هاوکێشەیەک کە هاوکارەکانی ناویان ئەویان لێنابێت، ئەوە هەوڵدەدات، ئەگەر هەبێت، بە ناوێکی جیاوازترەوە بەکاریبهێنێت.
لە ڕێگەی بوون بە تیۆرستێکی خرپدا، تیۆرییە مناڵانەکەی خۆت خۆش بوێت و بەدوای هەڵەکانی دا مەگەڕێ، گوێ لەو کەسانە مەگرە کە باسی لاوازی و هەڵەکانی دەکەن و دەستبکە بە پیاهەڵدان و وەسفکردنی عاقڵی و ژیرێتیی خۆت. هەوڵبدە هەموو ڕەخنەکان پشتگوێ بخەیت و کارەکەی خۆت هەرچۆنێک بێت چاپ و بڵاوبکەیتەوە. گەر میدیا زانستیە باوەڕپێکراوەکان ڕەتیان کردوە کارەکەت بڵاوبکەنەوە، ئەوە بڕۆ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی تایبەت خۆت دامەزرێنە و هەر خۆت کتێب و کارەکانی خۆت هەڵسەنگێنە و بڵاویان بکەوە. ئەگەریش بەڕاستی زیرەک بێت ئەتوانیت جۆرناڵێکی(گۆڤاری زانستی) پرۆفیشناڵی فیزیک بدۆزیتەوە کە سەرنوسەرەکەی دایم خەوی لێکەوتبێت! بۆ ناسینەوەی جۆرناڵیکی لەم جۆرە، تەنها سەیرێکی لیستی ناوی دەستەی هەڵسەنگاندنی جۆرناڵەکە بکە لەسەر بەرگەکەی، زیاتر لە سەدا پەنجایان کۆچی دواییان کردووە. هەموو ئەوانەی کە ڕەخنەت ئاراستە دەکەن تۆمەتباریان بکە بەوەی کە کورتبینن. ئەمە کارێکی ئاسانتر و خۆشترە و پێویست بەوە ناکات بڕۆیت خۆت ماندوو و شەکەت بکەیت بە پێداچوونەوە و پشکنینی ئەنجامەکانت، ئەگەریش بەگوێرەی پێویست قسەزان بیت ئەوە ڕەنگە لایەنگرانێکی زۆریش لە دەوری خۆت کۆبکەیتەوە.
هەنگاوی دواتر ئەوەیە دەبێت ڕیکلام بۆ کارەکەی خۆت بکەیت. بەئەگەری زۆر ناو و ناوبانگەکەت هەریەکە لە (arxiv.org) و ویکیپیدیا(wikipedia.org) والێدەکات پەیپەرەکانت وەرنەگرن و ڕەتیبکەنەوە (پیرۆزە، هەرچۆنێک بێت ئەوان پێداچوونەوە بۆ بابەتەکان ناکەن)،بەڵام تەنانەت لەم حاڵەتەشدا تۆ ئەتوانی وێبسایت و بلۆگ و پەیجی تایبەت بەخۆت دامەزرینێت و پەنجەرە ڕیکلامییەکانی گوگلیش بکڕیت. بەس ژمارەی سایتەیشنەکانی پەیپەرەکانت بەهیچ شێوەیەک نیشان نەدەیت( چونکە تەئکید کەس بەکاریان ناهێنێت) بەڵکو لەجیاتی ئەوەدا (ژمێرەرێک) (کاونتەرێک) بۆ سایتەکەت دابەزێنە تاکو ژمارەی ئەو جارانەی خەڵکی بە هەڵە پەیپەرەکەکانت دانڵۆد دەکەن بژمێرێت. لەمەشدا خەمت نەبیت، چونکە زۆرێک لە خەڵکی هەموو جۆرە شتێک داونڵۆد ئەکەن بێ ئەوەی بزانن چیە؛ هەربۆیە زەمانەتی ئەوەت هەیە ژمێرەرەکە ژمارەیەکی بەرز نیشان بدات و تۆش ئەتوانیت بە شانازیەوە ئەو ژمارانە بەخەڵکی ڕابگەیەنیت.
زۆرێک لەخەڵکی تەنیا تا نیوەی رێ دێن. ئێستا لەمە بەدواوە ئەوەی ئەیڵێم تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە فیزیاییەکی تەواو خراپ. تێبینی ئەوە بکە کە تۆ هێشتا کێشەیەکت هەیە. تۆ، هاوڕێکانت و خێزانەکەت و بەقاڵ و دوکاندارەکانی ناوبازاڕ و تەنەنات ڕادیۆیەکی مەحەلیت قەناعەت پێهێناوە دەربارەی مەزنی تیۆریی و ڕاکەی خۆت. بەڵام ژمارەیەک لە فیزیکزان هەن وەکو جێیرارتت هۆفت کە زۆر بەبێ شەرمانە پێت ئەڵین تیۆریەکەت پڕپوچ و بێمانایە! ئایا ئەبێت تۆ بە جدی وەریان بگریت و حساب بۆ قسەکانیان بکەیت؟ بێگومان نەخێر. هەوڵمەدە وردەکاری ئەنجامەکانی خۆتیان پێ نیشیان بدەیت چونکە هەرچۆنێک بێت لەبیرت نەماون و ڕەنگە لەوکاتەدا نەتوانی دەسبەجێ ئەنجامەکانت دووبارە دروستبکەیتەوە. بەردەوام پیان بڵی: بڕۆ بۆ دۆزەخ! ئەو ڕەخنەگرە ئیزعاجانە بەراوردبکە بە نازیەکان و بە کەیسی قانونی و یاسایی هەڕەشەیان لێبکە.
زۆرچاکە، ڕەنگە چەند کەسێکی وەک خۆت بدۆزیتەوە کە وەک تۆ بیردەکەنە و هاوڕات بن و بڵێن ئانیشتاین و هەموو زاناکانی تر ‌بەتەواوی هەڵەن و زانستی سەردەم پیلان و موئامەرەیەکی گەورەیە. لێرەدا هەوڵمەدە لە وردەکاری ئارگومێنتەکانی برادەرەکانت بکۆڵیتەوە (چونکە هەرچی بکەیت ناتوانێت مانا بە هیچ کامێکیان ببەخشی). بەڵکو بچۆ سەردانی سایت و بلۆگ و پەیجەکانیان بکەو بە شان و باڵیاندا هەڵبدە و وەسف و دەسخۆشییان لێبکە. ئیحتمالەن پێکەوە سەنگەرێکی بەهێز و تۆکمە دروست دەکەن و نەیارە گشتییەکانیشتان وەکو جێیرارتت هۆفت هەر زوو پاشەکشە دەکەن.
گەر ئەم ڕێگایەت بۆ سەرخستنی تیۆریەکانی خۆت هەڵبژاردووە ئەوە تۆ بێگومان براوەی ڕاستەقینەی ئەم بابەتەی.
***
لەبەر هەندێ هۆکار بڕیارم دا خۆم بەدوور بگرم لە لیستکردنی ناوی ئەوکەسانەی کە سەرکەوتوبوون لە بەدەستهنانی نازناوی «فیزیکزانی خراپی بواری تیۆری». کەچی سەرەڕای ئەمەش، هێشتا کاردانەوەی توند و توڕەم پێدەگات لە کەسانێکەوە کە لەوەدەچێت کاراکتەری خۆیان لێرەدا دۆزیبێتەوە. من ناتوانم کارێکی ئەوتۆ ئەنجام بدەم. ئەم بابەتە ئیلهامە لە چالاکی خەڵکانێکی ڕاستەقینە و هیچ یەکێک لە وەسفەکان بۆ سەر یەک کەسی تایبەت ناگەرێتەوە.
لێ یەک جیاکاری هەیە کە من ناتوانم بەرگەی نەهێنانی و ئاشکرانەکردنی ناوی بگرم. لەم کۆتایانەدا زانکۆیەک بە ناوی ماریۆن ئیڤانس(Myron Evans University) دامەزراوە، ئەوانەی کە تامەزرۆن و ئەیانەوێت ببن بە پسپۆڕ لەم بوارەدا دەتوانن لەم زانکۆیەدا پلەی ماستەر و دکتۆرا بەدەست بهێنن. خۆتان لە گۆگڵ بگەڕێن بۆی دڵنیاتان ئەکەمەوە شتگەڵیکی سەیر و سەمرەتان بەرچاو ئەکەوێت لەسەری.”

سەرچاوە:
سایتی زانکۆی ئوترێخت
https://www.staff.science.uu.nl/~hooft101/theoristbad.html




ڕێگایەکی بەهێز بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەماوەی شەش مانگدا

نوسین و ئامادەکردنی: موحسین برهان

Effortless-English2

کێشەی زۆرێک لە ئێمە لەگەڵ فێربوونی زمانی ئینگلزیدا زۆرجار ئەوەیە، لەکاتی خوێندەوەی دا بە تی ئەگەین لەشتەکان بەڵام کاتێک ئەمانەوێ لەگەڵ کەسێکدا قسەبکەین توانای قسەکردنمان نیە، یان کاتێک کەسێک قسەئەکات لە فیلم یان بەرنامەو ڤیدیۆکدا بەباشی لە قسەکانی تێناگەین، یان هەندێ کەسیش هەن لە کاتی خوێندنەوە و گوێگرتن دا بەبشی تێ ئەگەین بەڵام سەڕەای ئەمەش توانای قسەکرنیان نیە و لەکاتی قسەکردندا لەچەند ڕستەیەکی سادە و سەرەتایی زیاتریان بۆ ناوترێت و یەکسەر وەک توشی بێدەنگی و بێ ئومیدیەکی زۆر دەبن.بەمانایەکی تر زۆرجار لە وشەکان حاڵی ئەبین و مانایان ئەزانین بەڵام بکەین لەکاتی بنوسین و گفتوگۆدا بیرمان نایەنەوە.

کێشە لەکوێدایە؟

تۆ چەندین ساڵ لە قوتابخانە ئینگلزیت خوێندووە، لە قۆناغەکانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەییش چەندین ساڵ بە چەندین کتێب و سەدان وانەوە ئینگلیزیت پێ خوێنراوە، کەچی ئینگلیزیدا بەباشی نازانیت، بەهەمان شێوە لەزانکۆش لانیکەم، چەند ساڵێک بە ئینگلزی وانەکانت خوێندووە و لێشان تێگەشتووی کەچی هەر ناتوانی بە ئینگلیزیەکی باش قسەبکەیت و بنوسیت. بێگومان کێشە لە سیستمی فێربوونی ئنگلیزییەکەتدایە بۆیە ئاوات بەسەرهاتووە، شێوازی فێربوونەکەت هەڵەبووە، ئەگەر هەڵە نەبوایە دەبوایە ئێستا بەباشی قسەت و پێبکردایە!

چارە چیە؟

ئەگەر ئەتەوێت بە زمانی ئینگلیزی قسەبکەت بێئەوەی بیرکەیتەوە وەک چۆن بەکوردی قسەئەکەیت؟، یان فێری ئینگلیزی ببیت بێ ئەوەی سەدان وشە لەبەرکەیت و یاسا گرامەریەکان بخوێنیت؟، یان بەبی ئەوەی بچیتە چەندین کۆرس و دەورەی زمانەوە فێری ئنگلزی بەباشی ببیت؟.ئەوە خۆشبەخاتە یەکێک لە سەرکەوتووترین مامۆستا و شارەزاکانی بواری زمانی ئینگلزی لە فێرکدایە ، مامۆستایەکی ئەمریکە بەناوی A.j Hoge، سیستم و شێوازێکی زۆر بەهێزی داناوە بەناوی Effortless English ، تاکو ئێستا زۆر سەرکەووتبووە و زۆربەی ئەوکەسانەی ئەو کێشانەی سەرەوەیان هەبووە، دوای بەکارهێنانی ئەم شێوازە بۆماوەی شەش مانگ ، بەتەوای فێری قسەکردن بوون وەک کەسانی نەیتڤ. تەنانەت ئەم کەسە لەکاتی فرۆشتنی ئەم بەرهەمەیدا گارانتی فێربوونی ١٠٠% ئەکات ئەوەدەکات ئەگەر دوای شەش مانگ بەبەکارهێنانی ئەم شێوازە فێری ئینگلزی نەبویت ئەوە دەیوانن (DVD) یەکانم بۆ بگەڕێنیتەوەو و بە دوو قات و پارەکەت بۆ قەرەبوو ئەکەمەوە!

خاڵی بەهێزی ئەم شێوازەش لە چەند یاسایەکی گرنگدا کۆبووەتەوە، کە پێوستە لەکاتی بەکارهێنانی وانەکانی ئەودا بەکاریان بهێنیت یان هەر شێوازێکی تر بەکاردێنیت:

یاسای یەکەم:وشەی تاک لەبەر مەکە، بەڵکو فێرێ فرەیز (ڕستە یان نیمچە ڕاستە)بە.

یاسای دووەم: یاساکانی گرامەر مەخوێنە.

یاسای سێهەم: گرنگترین یاسا- سەرەتا گوێبگرە.

یاسای چوارەم: فێربوون بە ‌هێواشی و قوڵی باشترینە.

یاسای پێنجەم: View Mini-Stories بەکاربهێنە[ئەمە لە ناو وانەکانیدایە هەیە].

یاسای حەوتەم:سەرچاوە و وانەی واقیعی بەکاربهێنە نەک شتی ئامادەکراو.

یاسای حەوتەم: گوێبگرە و وەڵامدەرەوە، نەک گوێبگریت و دووبارەی کەیتەوە.

دۆستان و هاوڕیان لە خوارەوە لینکی هەموو وانەکان دادەنێم و دواتریش باسی ئەوەی ئەکەم چۆن بەکاردێنیت، چونکە چۆنیەتی بەکارهێنانیان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست زۆر گرنگە.

*تێبینی: پاسۆردی هەموو فایلەکان بریتییە لە:www.irlanguage.com 

لینکی یەکەم: فایلی چۆنەتی بەکارهێنانی رۆژانەی وانەکان بە زمانی ئیگلیزی

http://www.effortlessenglishclub.com/po…/Welcome%20Guide.pdf

لینکی دووەم: حەوت یاساکە بە دەنگ

http://dl.irlanguage.com/…/1-Learn%20The%207%20Rules%20For%…

لینکی سێهەم: بەشی New Method

http://dl.irlanguage.com/…/2-New%20Method%20Learning%20Engl…

لینکی چوارەم: بەشی Flow English

http://dl.irlanguage.com/…/3-Flow%20English%20(Intermediate…

لینکی پێنجەم: بەشی Business Lessons

http://dl.irlanguage.com/…/4-%20Business%20Lessons%20[www.i…

لینکی شەشەم: بەشی Power English

Part 1: http://dl.irlanguage.c/…/5-Power%20English%20Now%20[www.i…

Part 2: http://dl.irlanguage.com/…/5-Power%20English%20Now%20[www.i…

لینکی حەوتەم: بەشی Real English Conversation

Part 1

http://dl.irlanguage.com/…/6-%20Real%20English%20Conversati…

Part 2:

http://dl.irlanguage.com/…/6-%20Real%20English%20Conversati…

کۆی ئەم بەرهەمە شەش بەشە، هەر بەشێک چەند ئاستێکی تیایە، لە ناو هەر ئاستێکیشدا چەند وانەیەک هەیە، دەبێت هەر وانەیەک بۆماوی یەک هەفتە هەموو رۆژێ بەکاری بهێنیت(لانی کەم سەعاتێک ).

هەر وانەیەکیش لەن بەشانەی خوارەوە پێک دێت:

١-فایلیێکی pdfـە کە چیرۆکێکی کورتی تیایە، ئیشی یۆ ئەوەیە یەکجار تەنها بیخوێنیتەو و سەیری ئەو وشانە بکەیت کەتیایدا، وشەکان لەبەر مەکە! تەنها یەک جار هەموو چیرۆکەکە بخوێنەوە 

٢- vocabulary ، ئەم بەشە فایلێکی دەنگیە و باسی چیرۆکەکە دەکات واتە وشە و ماناکەیت بۆ ڕوون ئەکاتەوە، جارێک تا دو جار گوێ لێبرە یان زیاتر ئەگەر پێویستی کرد.

٣- Mini-Story ئەم بەشە بریتیە لە پرسیار و وەڵام لەسەر چیرۆکەکە، ئەو پرسیارت لێدەکات و تۆش بەدەنگی بەرز وەڵام ئەدەیتەوە ، ئەم بەشە لە هەموو بەشەکانی تر گرنگتە هەوڵبەدە زۆرترین جار گوێ لێبگرەیت.

٤- POV، لەم بەشەدا چیرۆکەکە بەچەدند کاتێک چیاواز وەک ڕابردوو، دهاتوو، ڕابردوی تەواو …هتد ئەخوێنرێتەوە دوا لەتۆش دەکریت هەمان شت بکەیتەوە واتە تۆش کاتی چیرۆکەکە بگۆڕیت، ئامانج لەم بەشە فێربوونی گرامەرە بەشێوەیەکی سروشتی نەک بەپێ یاسا و شت، بەکارهێانی ئەم بەشە وردە وردە خۆت گرمەر فێر ئەبێت بەبی زاینی هیچ یاسیەک، لانیکەم جاریک یان دوان ئەم بەشە گویلێبگرە

٥- Audio , ئەم بەشە تەنها گوێی لێ دەگرت بۆ چەند جارێک، تیایدا بەشێوەیەکی خێرا چیرۆکەکەت بۆ ئەخوێنێتەوە، بۆئەوەی ڕابێیت لەگەڵ گوێگرتن خێرادا.

٦- Commentary ئەمە مەرج نیە لەهەمو وانەیەکدا بوونی هەبێت، ئەگەر هەبوو تەنها یەک جار گوێ ی لبگرە. ئەگەر کاتت نەبوو ئەتوانی گوێ لێ نەگریت.

دڵنیاتان دەکەمەوە چەند مانگێکی کەم ئەم شێوازە بەکاربهێنن رۆژانە، ئەوە  pronunciation-grammar-vocabulary- speaking تان بەباشی چاک ئەبیت.