هێزی کێشکردن لە بۆشاییدا

ئامادەکردنی:
ڕێدین سەرهەد-کەسرەوان کوردی

https://www.youtube.com/watch?v=oubKibCS974




کۆوانەکانی فیزیکای ئەرستۆ(ڤیدیۆ)

بینەری بەڕێز, ئەمەی کە ئەیبینیت لێکدانەوەی  بەشێک لە کتێبی فیزیکای ئەرستۆیە لە لایەن دکتۆر عرفان مستەفا، شارەزا لە بواری فەلسەفە و زماندا.
تێبینی: بۆ بینینی وانەکانی دیکەی ئەم کۆوانەیە، کلیک لەسەر هێمای [Capture]  بکەن لە بەشی سەرەوەی ڤیدیۆکە.

https://www.youtube.com/watch?list=PLtrYrtuT_w5wKt-3ZIJgYJYDPLXrKbArQ&v=rSjWbCU_Hqo




ئاگایی چییە؟:Vsauce

وەرگێڕان و ژێرنووسکردنی: بڕوا حسێن

“ئەگەر هەر دیقەتی شتێک بدەیت و بە جۆرێک هەست بکەیت، کە چی هەستێکە کە “تۆ” بیت؟!
وای هەست پێدەکەیت کە تۆ شتێکیت لە ناوەوەی لەشێکدا و لە ڕێی چاوەکانەوە سەیر دەکەیت و هیچ کەسێکی دیکە لەسەر زەوی هەرگیز ناتوانێت جیهانلەو ڕووانگەیەوە ببینێت…
ئەم بە ئاگابوونە لە ئەزموونەکانت، بە ئاگابوون لەوەی کە تۆ ئەزموونیان دەکەیت، بە ئاگابوون لەوەی کە تۆ خاوەنی بیرکردنەوەکانی خۆتیت، شتێک پێک دەهێنێت کە ئێمە پێی دەڵێین “ئاگایی”.”

https://youtu.be/8MbBP3V9Kog




زنجیرەی کۆزمۆس (ئەڵقەی شەشەم) بە ژێرنوسی کوردی

ئەڵقەی شەشەمی زنجیرەی_کۆزمۆس بەژێرنوسی کوردیی.
ڕێکخستن و وەرگێڕان: موحسين بورهان

https://ia800609.us.archive.org/15/items/CosmosKurdish/%20%DA%A9%DB%86%D8%B2%D9%85%DB%86%D8%B3%20%286%29.mp4

لینکی داگرتن




زنجیرەی کۆزمۆس (ئەڵقەی پێنجەم) بەژێرنوسی کوردیی

ئەڵقەی پێنجەمی زنجیرەی_کۆزمۆس بەژێرنوسی کوردیی.
ڕێکخستن و وەرگێڕان: موحسين بورهان

https://ia800609.us.archive.org/15/items/CosmosKurdish/%20%DA%A9%DB%86%D8%B2%D9%85%DB%86%D8%B3%20%285%29.mp4

لینکی داگرتن

نیڵ دیگراس تایسن، فیزیای و ئەستێرەناسی ئەمریکی لەم ئەم ئەڵقەیەدا هەڵدەسیت بە باسکردن و لێکۆڵینەوەی سروشتی ڕووناکیی و سیفەتە سەیروسەمرەکانی، هەروەژا ئەوەی چۆن بە درێژایی مێژووی مرڤایەتی تێگەیشتنی ئێمە بۆ ڕووناکیی لە لایەن چەند بلیمەت و زانایەکەوە پێشخراوە کە سەر بە کتلور و وڵاتیگەلێکی جاوازبوون، چۆن ئەم تێگەیشتنەمان کاریگەری لە سەر پێشخستنی ڕەوتی زانست و ژیانی ئێمە هەبووە. لە پاڵ ئەمەدا هەروەها باسی گرنگی و مێژووی مێتۆدی زانستی دەکات کە چۆن یامەتی دەربووە لە لە بنیادنان و پێخستنی زانستدا.

**سوپاس بۆ هەردوو هاوڕیی خۆشەویستم :
١. ئارمان خەلیل کە کاری ژێرنوسکردن و ئاپڵۆدەکەی کەوتە ئەستۆ.
٢. سەروەر محمد کە کاری هەڵەچنی بۆ ئەم ئەڵقەیەش ئەنجامدا.




زنجیرەی کۆزمۆس (ئەڵقەی چوارەم) بەژێرنوسی کوردیی

ئەڵقەی چوارەمی زنجیرەی_کۆزمۆس (ئاسمانێک پڕ لە ڕوح)بەژێرنوسی کوردیی.
ڕێکخستن و وەرگێڕان: موحسين بورهان

https://ia800609.us.archive.org/15/items/CosmosKurdish/%20%DA%A9%DB%86%D8%B2%D9%85%DB%86%D8%B3%20%284%29.mp4

 لینکی داگرتن

گەر بە دڵتان بوو وەکو خزمەتێک ئێوەش لای خوتان شەیری بکەن تا زۆرتین کەس بیبینێت و بێ بەش نەبێت .سوپاسی بێپایانم بۆ هاوڕیی ئەزیزم سەروەر محەمەد  کە ئەرکی هەڵەچنی ئەم ئەڵقەیەی لە ئەستۆ گرت.




موون ئیلوژن

https://youtu.be/puNnqEqVaPA




ئایە زەوی تەختە؟

ئێمە جار جار لە هەندێک شوێنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چەند کەسێک دەبیستین کە حاشای ئەوە دەکەن کە شێوەی زەوی خڕ بێت! بێگومان ئەم کەسانە ئاگایان لەوەیە کە ناسا ڕۆشتووەتە سەر مانگ، و بێگومان ئاگاداری وێنەی مانگە دەستکردەکانیشن کە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە شێوەی زەوی گۆییە، بەڵام تۆ بڵێی پاڵنەری ئەم کەسانە چی بێت کە وایان لێ بکات کە باوەڕ بەوە بکەن کە شێوەی زەوی تەختە وەکو دەفرێک نەک گۆیی بێت؟

بێگومان هیچ هەسارەیەک یان هەر تەنێک کە قەبارەکەی ئەوەندەی زەوی زەبەلاح بێت (یان تەنها چەند کیلۆمەترێک یا زیاتر تیرەکەی بێت) و شێوەکەی تەخت بێت ئەوە بێگومان لە ژێر کاریگەری کێشکردنی خۆیدا دادەخورمێت و شێوەکەی دەگۆڕێت بۆ گۆیی، هۆ کاری ئەمەش ئەوەیە کە هێزی کێشكردن بە شێوەیەکی یەکسان دەکەوێتە سەر هەر بەشێکی پێکهاتەی هەسارەکە، بۆیە تاکە شیوەی ئەندازەیی کە بەم شێوەیە هاوسەنگ بێت تەنها شێوەی گۆییە، کەواتە تۆ گەر باوەڕت بە تەختی زەوی هەبوو ئەوە دەبێت باوەڕت بە بوونی هێزی کێشکردن نەبێت، بێگومان هێزی کێشکردن یەکێکە لە شتە سەرەکیەکانی بیردۆزی ڕێژەیی ئاینشتاین، بۆیە دەبێت باوەڕیشت بە بیردۆزی ڕێژەیی نەبێت، کە ئەمەش مانای ئەوە دەدات کە نیوەی فیزیای مۆدێرن ڕەت بکەیەوە، با ئێمە واز لەوانە بهێنی باوەڕ بەچی دەکەن، بێگومان مرۆڤ پێش زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا توانیویەتی چێوەی زەوی بدۆزێتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە زەوی گۆییە.

 

بینەری ئەم ڤیدیۆیە سەرنج ڕاکێشەبن دەربارەی شێوەی زەوی:

ئەم ڤیدیۆیەش چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ زانای فیزیایی میچیۆ کاکو دەربارەی ئەوەی “چی دەبێت گەر ئاینشتاین هەڵەبێت؟”:

ورگێڕانی ڤیدیۆیەکان: بڕوا حسێن




دوو کۆرس دەربارەی بنەڕەتەکان و تیۆرییە سەرەکییەکانی فیزیا

نوسین و ئامادەکردنی: ئارمان خەلیل

دوو کۆرس دەربارەی بنەڕەتەکان و تیۆرییە سەرەکییەکانی فیزیا، کە هی زانکۆیەکی بێ ئەندازە باشن و لە لایەن پرۆفیسۆرێکی ئاستبەرزەوە گوتراونەتەوە.


ئەم دوو کۆرسەی لینکەکەیانم لە خوارەوە داناوە بە گشتی بریتین لە ٤٩ وانە دەربارەی تیۆرییە بنەڕەتی و سەرەکییەکانی فیزیا کە لە لایەن پڕۆفیسۆر R. Shankar لە زانکۆی Yale گوتراونەوە و تۆمار کراون. بە گشتی ئەمانە هەمان ئەو بابەتە تیۆرییانەن کە خوێندکارێکی بەشی فیزیا لە زانکۆ دەیانخوێنێت و پێویستە وەک بنچینەی تیۆری بیانزانێت، ئەمەی لەم دوو کۆرسەدا هەیە چڕکراوەیە و وا پێویست دەکات لە سەر هەر بابەتێک خوێندکار بڕێکی زۆرتر وردەکاری وەربگرێت (هەڵبەت ئەمە لە چاو ئەو بابەتانەی خوێندکاری دەرچووی فیزیا لە زانکۆیەکی باش وەریاندەگرێت نەک بە بەراورد لە گەڵ ئەم زانکۆ بێکەڵکانەی خۆمان). بۆ نمونە لە کۆتایی کۆرسی دووەمدا بە ٧ وانە باس لە کوانتەم میکانیک کراوە (هەموو بابەتەکانی تری ئەم کۆرسەش بە هەمان شیوە بە کورتی و چڕییە) کە لە ڕاستیدا لە هەر زانکۆیەک خوێندکار پێویستە زیاد لە ٣٠ کاتژمێر کوانتەم میکانیک بخوێنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە فیزیادا، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا کۆرسێکی بێ ئەندازە باش و ڕوون و بە کەڵکە بۆ هەموو ئەوانەی خوێندکاری فیزیان یاخود دەیانەوێ دەست بکەن بە خوێندنی فیزیا و بە دوای هەنگاوی یەکەمدا دەگەڕێن و یاخود دەیانەوێ بە گشتی و لە ئاستێکی ئەکادیمیدا شتێک بزانن دەربارەی تیۆرییە سەرەکییەکانی فیزیا. هەڵبەت وا پێویست دەکات وەک وانەی زانکۆ کەسی فێرخواز لەگەڵ سەیرکردنی ئەم وانانە هەوڵی نووسینی تێبینی و پێداچوونەوەی دواتر و حەڵکردنی نمونە بدات کە لەو لینکانەدا هەن کە لە کۆمێنت دامناون یاخود نمونە لە هەر کتێب و سەرچاوەیەکی تری دەرەکییەوە.
جا لە ڕاستیدا ئەوەی لەو وانانەدا دەیبینن ئەوە سادەترین و یەکەم هەنگاوی فیزیایەکی ڕاستەقینەیە کە بەشی هەرە زۆری دەربڕینی ماتماتیکییە نەک قسە و قسەڵۆکی پەیجەکانی فەیسبووک و سایتەکان، بە پەیجەکەی خۆشمەوە، ئەوەی لێرە بینیوتانە و دەیبینن واتە ئەو هەواڵ و باسکردن و شتە تەنها ڕووکەشێکە و شتێکە بۆ خەڵکی بە گشتی نەک خودی زانستی فیزیا.
—-
کۆرسی یەکەم: (Fundamentals of Physics I)
٢٤ وانەیە و بە شێوەی سەرەکی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
-میکانیکی نیوتنی
-تیۆریی ڕێژەیی تایبەت
-کێشکردن
-ثێرمۆداینامیک
-شەپۆلەکان

لینکی وانە ڤیدیۆییەکانی کۆرسی یەکەم :
https://www.youtube.com/playlist?list=PLFE3074A4CB751B2B

کۆرسی دووەم: (Fundamentals of Physics II)
٢٥ وانەیە و بە شێوەی سەرەکی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
-کارەبا
-موگناتیس
-بیناییزانی
-کوانتەم میکانیک
لینکی وانە ڤیدیۆییەکانی کۆرسی دووەم:
https://www.youtube.com/playlist?list=PLD07B2225BB40E582

تیبینی: هەروەها بۆ داونڵۆدکردنی نووسراو و نمونەکانی هەردوو کۆرسەکە، پاش کردنەوەی ئەم دوو لینکەی خوارەوە لە ژێر ئەم نووسینەدا
(course materials) کلیک لەو لینکە بکەن کە ئەمەی لە سەر نووسراوە: Download all course pages

کۆرسی یەکەم:
http://oyc.yale.edu/physics/phys-200
کۆرسی دووەم:
http://oyc.yale.edu/physics/phys-201
هیوادارم سوودی هەبێت.




بۆزۆنی هیگز چیه‌؟

https://www.youtube.com/watch?v=bQ9XnYCi6XQ