!چا و کەوچکە چا

لە ئێوارەخوانێکی ماڵی یەکێک لە دۆساتەکانمدا،لە پاش نان خواردن چایان بۆ هێنام،کاتێک چاکەم دەشێواند بە کەوچکەکە هەستم کرد زۆر گەرمە،گەرم تر بوو لە خوودی چاکە! تەنانەت پەنجەمی داخکرد،شتی وا هەرگیز لە ماڵەوە ڕووی نەداوە!! ئایا هۆکارەکەی چیە؟

ئەمە هیچ دیاردەیەکی فیزیایت بیر دەخاتەوە ؟ یان زوو  لە دلی خۆماندا ئەلێین: ئەمەش فەشەلی فیزیا!!

تۆ بلێی فیزیا وەلامی چی بێت؟!! با بزانین:

f89

دۆستەکەتان بە حساب رێزێکی زیاتری لێگرتون و ویستویەتی میوانداریەکە شیاوتر بکات بۆت، بەلام نەیزانیوە تووشی سەر ئێشەو پەنجە داخ بوونت ئەکات!کەرەستە ی گرانبەهای بەکار هێناوە کە جیاوازە لە کەرەستەی ماڵی خۆتان، رەنگە جۆرێک بێت لە زیو، لە کاتێکا کەرەستەکەی مالێ خۆتان تەنها لە پۆلا(ستیل) درووست کراواە کە بە مادەی دژە ژەنگ ڕووپۆش کراوە.  زیوێک کە عەیارەکەی لەسەرەوە بێت  ئەوا زیوێکی خاوێنە (pure )، یان بە دەربرینێکی وردتر و زانستیانە تر ٪٩٥ زیو لە ناو هەموو کانزاکانی دیکەدا بە گەیەنەرێکی باشی گەرمی دا دەنرێت(Thermal Conductor)، ئەگەر بنچینەکانی گەرمیت وەرگرتێب لە تاقیگەی گەرمی ئەوا گوومان لەوەدا نیە کە مامۆستاکەت هەر زوو ئەوەی بە گوێدا داویت کە توانای گەیاندنی مادە بۆ گەرمی لە مادەیەکەوە بۆ دانەیەکی تر ئەگۆرێت ،کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی درووست کردنی ئەم جیاوازیە بریتیە لە جۆر و سروشتی مادەکە، جۆر و سروشتی مادەکە چۆن؟

هەر مادەیەک  هەستیاریەکی تایەبەتی خۆی هەیە بۆ گەرمی ،واتا مادە هەیە زیاتر هەستیارە بۆ گەرمی و گواستنەوەی گەرمی  کە پێی دەترێت (specific heat capacity )، گرنگە ئەوەش بزانین گەر ئەشیزانین لە بیری نەکەین کە: گەرمی هەمیشە  لە شوێنێكەوە کە پلەی گەرمی بەرزە دەروات بۆ شوێنێک کە پلەی گەرمییەکەی نزمە، بەڵام دەبێت ئەوەش بە مەرج لە مێشکی خۆماندا دابنێین کە دەبێت ڕێگایەک هەبێت بۆ گواستنەوەی،روونتر بلێین واتە: ( Convection,Conduction and Radiation)، و زیویش شاڕێیەکی زۆرباش بۆ گەرمی دابین دەکات. واتا تەواوی ئەو ئیشەی کە کەوچکەکە ئەنجامی ئەدات بریتیە لە گواستنەوەی گەرمی چاکە بۆ شوێنێکی فێنکتری ژوورەکە، وپاشان کە دەستان پێوەگرت دەیگوازێتەوە بۆ پەنجەتان. خوودی کەوچکەکە لە کاتی گواستنەوەی گەرمیدا گەرم دەبێت-دەگاتە  هەمان پلەی گەرمی چاکە، هەرچەندە کە ئێوە هەست دەکەن گەرمترە لە خودی چاکە،بەلام وا نیە بەلکوو پلەی گەرمیەکە هاوسەنگ دەبێت (Thermal Equilibruim )،بەلکو تەنها هۆکارەکەی ئەوەیە کە گەرمیەکە بە خێراییەکی زیاتر دەگوازرێتەوە بە بەراورد لەگەڵ پۆڵا( ستیل)ەکەدا بە جۆرێک کە هەستە دەمارەکانت(Sensory Neurons ) توانای ئەو گۆرانە خێرایەیان نیەوهەر بۆیە   هزری تۆ لەو ماوە کورتەدا تەنها فریای ئەوە ئەکەوێت  وای لێک بداتەوە  کە  کەوچکەکە گەرمترە لە خوودی چاکە ! ، خێرای گواستنەوەی گەرمی لە زیودا پێنج جار زیاترە لە خێرای گواستنەوەی گەرمی لە پۆڵادا .

ئامادەکردنی : ئاکام محمد 

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *