ههنگاوێکی گه‌وره و مێژوویی له بۆشایی دا: بۆ یه‌که‌م جار نیشتنه‌وه‌ی ڕۆبۆتێک له سه‌ر کلکدارێک
ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنه بۆ مرۆڤ که بتوانێت ڕۆبۆتێک له سه‌ر کلکدارێک بنیشێنێته‌وه که له ئێستا دا ٥١٠ ملیۆن کیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دووره !
نزیکه‌ی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له مانگی مارسی ساڵی ٢٠٠٤ دا بۆشاییگه‌ڕی رۆزێتا که هه‌ڵگری ڕۆبۆتی فیڵێی بوو به‌ره‌و کلکداری 67p/churyumov-Gerasimenko که‌وته ڕێ و دوێنێ توانی له سه‌ری بنیشێته‌وه، ئه‌مه یه‌که‌م که‌شتی ئاسمانییه که بتوانێت له سه‌ر کلکدارێک بنیشێته‌وه.
کلکداری 67p/churyumov-Gerasimenko له ساڵی ١٩٦٩ دا له لایه‌ن دوو ئه‌ستێره‌ناسی سۆڤێتییه‌وه بۆ یه‌که‌م جار بینرا و هه‌ر به ناوی ئه‌وانیشه‌وه ناو نرا، کاتی سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و کلکداره له خولگه‌که‌ی دا به ده‌وری خۆر نزیکی ٦.٥٤ ساڵه و کاتی هه‌ر خولانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو به ده‌وری خۆی دا ١٢.٤ کاتژمێره و له ئێستا دا به خێرایی ١٣٥٠٠٠ کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێک دا به ناو بۆشایی دا ده‌جوڵێت.
ئه‌مه وێنه‌ی کلکدارهکهیه له چاوی کامێراکانی که‌شتییه ئاسمانییه‌که‌وه له دووری ٢٨.٦ کیلۆمه‌تره‌وه:
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خوارتریش خولگه‌ی کلکدارهکهیه که به هێڵی سوور دیاریکراوه و شوێنی ئێستای به نوقته‌یه‌کی سوور نیشان دراوه که وه‌ک دیاره له‌م کاته‌دا ئه‌و کلکداره ده‌که‌وێته نێوان خولگه‌ی مه‌ریخ و موشته‌ری و ٥١٠ ملییۆن کیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دووره:
دوابه‌دوای نیشتنه‌وه‌ی ڕۆبۆته‌که په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کرد له ئه‌ڵمانیا که ئاماژه بوو بۆ سه‌رکه‌وتوویی نیشینهوهکه، به‌مه‌ش بووه هۆی دڵخۆش بوونی هه‌مووئه‌و ستافه‌ی که ٢٠ ساڵه له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه کار ده‌که‌ن و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له دووره ئاگاداری پڕۆژه‌که بوون.
نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆبۆته له سه‌ر ئه‌م کلکداره ڕێ له به‌رده‌م زانایان خۆش ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له پێک هاته‌کانی ئه‌و کلکداره له نزیکه‌وه که ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرنگی وه‌کوو: ئایا ژیان و مادده‌کانی وه‌کوو ئاو و … له ڕێگه‌ی نه‌یزه‌ک و کلکدارهکانهوه و له شوێنی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی گوازراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی ؟
هه‌رچه‌ند ڕۆبۆته‌که له سه‌ر کلکداره‌که نیشتۆته‌وه به‌ڵام وادیاره له کاتی ئێستا دا تووشی چه‌ند کێشه‌یه‌ک بووه، چاوه‌ڕێ ده‌بین به‌ڵکوو چاره‌سه‌ر بکرێت و دواتر بزانین لێکۆڵینه‌وه‌کان به چی ده‌گه‌ن…
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان: ئارمان خلیل