!کونەڕەشەکان بوونیان نیە

لە زانستی  گەردووناسیدا زانایان هۆکاری دروست بوونی کونەڕەشەکان   دەگەڕێننەوە  بۆ تێکشکان و چوونەوەیەکی  ئەستێرە زەبەلاحەکان  لە دواساتەکانی ژیانیاندا، هێزی کێشکردنی کونەڕەشەکان ئەوەندە بەهێز و بەتینە تەنانەت ڕووناکییش لە ژێر دەستیان دەرناچێت.  بەم دوایانە زانایەک  بە بەکارهێنانی چەند هاوکێشەیەکی ماتماتیکی سەلماندوویەتی کونەڕەشەکان بونیان نیە لە گەردووندا.
blackholedisk_cfa_960

زانایەیەک لە زانکۆی  (کارۆلینای باکور)لە  ئەمریکا،  بەشێوەیەکی ماتماتیکی سەلماندوویەتی کونەڕەشەکان بوونیان نیە، بە بڕوای ئەو  ئەستەمە لە خاڵی تەراییدا (singularity point) (*ئەو خاڵەی تیایدا فەزا-کات تا ناکۆتا دەچەمێتەوە)ئەستێرەکان تێکبشکێن و ببنە کونی رەش.

بە پێ ی هەواڵێکی رۆژنامەی دیلی مەیلی بەریتانی پرۆفیسۆر (لۆرا مارسینی) لە لێکۆلێنەوەیکی نوێ دا، بەهۆی نزیک کردنەوەی میکانیکی کوانتەم و رێژەی گشتی  بە بەکارهێنانی  چەند هاوکێشەیەکی  ماتماتیکی توانیویەتی بیسەلمێنێت شتێک بوونی نیە بەناوی کونی رەشەوە لە گەردووندا.

1411635384803_wps_8_A_planetary_nebula_is_for

ساڵانێکی زۆرە کونەڕەشەکان وەک دیاردەیەکی سەیر و سرنجڕاکێش هزری و بیری زانایان و تەنانەت خەڵکیشی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و بووەتە جی ێ بایەخیان. کونی ڕەش وەک لە ناوەکەیەوە دایارە ،  تاریکترین و ڕەشترین و چرترین تەنی ناو گەردوون دادەنرێت  و تەنانەت ڕووناکیش ناتوانێت لە هێزی کێشکردنی ڕزگاری ببێت.

ئەم خانمە فیزیاییە دەڵێت؛ کاتێک ئەستێرەیەک لە کۆتایی تەمەنیدا بەهۆی هێزی کێشکردنی خۆیەوە  تێکدەشکێت و دەچێتەوە یەک دەست دەکات بە  تیشکدان.  ئەم تیشکە ناودەبرێت بە (تیشکی هاوکینگ). لە ئەنجامی ئەم تیشکدانەدا بارستای ئەستێرەکە کەمدەکات ،بەم شێوەیە   چڕی ئەستێرەکە  ئەوندە نیە بتوانیت بەشی  دروستکردنی کونێکی ڕەش دوایی چوونەوەیەک بکات. واتە پێش ئەوەی کونێکی ڕەش بتوانێت پێکبێت ، ئەستێرەکە تووشی کشان  و ئاوسان دەبێت ، و سەرەنجام، دەتەقێتەوە. کەواتە نە تەرای(singularity) و نە (event horizon)هیچ کامیان دروست نابن بە پێ ی قسەکانی مێرسینی   ئەستێرەکە لە کۆتای تەمەنیدا لە ژێر فشاری هێزی کێشکرنی خۆیدا دەچێەوەیەک و دەستدەکات بە تیشکدان بەڵام هیچ کاتێک نابێتە کونی ڕەش.

بۆماوەیی دەیان ساڵە  گەردووناسەکان  هۆکاری دروستبوونی کونەڕەشەکان   دەگەڕێننەوە بۆ چونەوەیەک و چڕبوونەوەی ئەستێرە بارستە گەورەکان لە خاڵێکی تەرایی (singularity point)فەزادا ، بەهۆی فشاری کێشکردنی خۆیان. بەرگێکی نادیار کە ناودەبرێت بە  ئاسۆی ڕووداو(event horizon) ئەم خاڵە دەورەدەدات.  هەرشتێک لەم  سنورەوە تێپەربێت بەهۆی بەتینی هێزی کێشکردنەوە گەڕانەوەی مەحاڵ دەبێت.

لە  ساڵی ١٩٧٤ ستیفن هاوکینگ بە بەکار‌یهێنانی میکانیکی کوانتەمی نیشانی دا کونەڕەشەکان  تیشک دەردەکەن لە خۆیانەوە. لەو کاتەوە تائێستا ئەمە بووەتە سەرەداوی سەرەکی  بۆ  دۆزینەوەی  شوێنی کونەڕيشەکان لە فەزادا. ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە کە لە  ArXiv پێشکەش کراوە، هەموو بۆچوونەکانی  ڕابردوومان  لەسەر کونەڕەشەکان   دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە. سەیر تریش ئەوەیە ئەگەر ڕاست بیت ئەوکات تیۆری (بیگ بانگ) یش داختە ژێرپرسیارەوە.

شایانی باسە ئەم لێکۆڵینەوە بەتەواوەتی تیۆری کونەڕەشەکان ڕەت ناکاتەوە، چونکە ئەم لێکۆڵینەوە تەنها ئەو کونەڕەشانە دەگرێتەوە   بە هۆی مەرگی ئەستێرەکانەوە دروست دەبن. بەڵام ناتوانێت ئەو کونەڕەشە زەبەلاحانە ڕەتبکاتەوە کە لە چەقی گەلەئەستێرەکاندان.

سەرچاوە:سایتی دەیلی مەیل
http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2769156/Black-holes-NOT-exist-Big-Bang-Theory-wrong-claims-scientist-maths-prove-it.html
وەرگێرانی: محسن برهان

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *