هۆکاری درووست بوونی “نوقتەی رەش و سپی” لە کاتی نە بوونی پەخشدا چییە؟!

ئەها ئەو کاتانەی کە پەخشی تەلەڤزیۆنی نییە شاشەکە تەنها وردە نوقتەی رەش و سپی پیشان دەدات ،کە هەزارەها یان دەکریت ژمارەییان ملیۆنەها نوقتە بێت کە بە قەولی کوردەواری خۆمان پێمان دەگووت “بەفرەک” یان کاتێک یەکێکمان لە سەربان ئاریاڵەکەمان بادەدا ئەوی تریان لە خوارەوە هاواری دەکرد و دەیگووت: ناااا هێشتا هەر خشەخشەکەیە !،دەی قەت لەخۆتان پرسیوە هۆکاری درووست بوونی ئەو بەفرەکە ‘خشەخشە’ چییە؟
PLmXgRu
زۆرێک لە ئێمە تاکو ئێستا بیرمان لە هۆکارەکەی نەکردۆتەوە،لە راستیا ئێمەش مێشکی خۆمان پێوەی هیلاک نەکردووە؛یانی لانی کەم لەوەدا بەتەنها نین.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت ئێستا پێکەوە بگەڕیینەوە بۆ رابررو روداوێکی قەدیم و لەدێر زەمان بە بیر خۆمان بهێنینەوە،ساڵی کفتە بارینەکە؟!! تۆ بلێیت ئەو نوقتانە کفتە بن و بە رەش و سپی پشانمان بدرێت؟! ههه نا نا رودواکە لەوەش کۆنترە: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ١٣ ملیار ساڵ پێش ئێستا و بۆ کاتی تەقینەوە گەورەکە(BIG BANG) ئەهۆوو ! نە برایەوە ئەم تەقینەوە گەورەیە! باشە چ پەیوەندیەکی بەم مەسەلەیەوە هەیە بۆ خاتری خوا! راست ئەکەن: بەلام با ئێمە ئێستا بۆتان روون بکەینەوە.

وەک لای هەموومان” لانی کەم لای زۆربەمان “ئاشکرایە کە ئەو پەخشی تەلڤزۆیانەی ئەگات بە ماڵەکانمان لە ئەنجامی شەپۆلی کارۆ موگناتیسیەوە یە، بەم شێوەیە کاتێک پەخش نەبێت یان روون نەبێت ئەوا ئەوەی پشان مان ئەدرێت .بەرماوەی ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانەیە کە لە دوای تەقینەوە گەورەکەوە ماوەتەوە و کە بەشێوەیەک وادەکات ئەو شەپۆلانە دەگۆڕێت کە ئێمە بتوانین بە چاوی ئاسایی بیان بینین.یانی بەو پێیە بێت ،ئێمە لەکاتی نەبوونی پەخشدا راستەوخۆ بینەری ئەو

شەپۆلاندەبووین کە لە دوای فروان بوونی گەردوون ماونەتەوە و کەچی ئاگاشمان لە وە نەبووە!

Vl9NcOB

هێزی تەقینەوە گەورەکە بە ڕادەیەک زۆرە کە لە هەر شوێنێکی ئەم گەردوونەوە هیشتا شەپۆلی ١.٩ مم ی هەیە.لەسالێ ١٩٦٤ هەردووفیزیکزان ئەرنۆ ئالان پێبزیاس و رۆبەرت ویدروو ویلسۆن توانیان تیشکۆی شەپۆلی رادیۆیی بدۆزنەوە و لەسالێ ١٩٧٨ خەلاتی نۆبڵیان وەر گرت .

ئەوەی ماوەتەوە بیلێین نەک هەر ئەم نوقتە رەش و سپیانە بەلکو لەکاتی گۆرینی چەنالەکانی رادیۆشدا ئەو خشەخشەی لە کاتی نەبوونی چەنادلا گوێمان لێی دەبێت هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانەوەیە کە لەدوای تەقینەوەگەورەکەوە ماونەتەوە.

وەرگێران : ئاکام موحەممەد

سەرچاوە: http://www.fizikist.com/haber-evimizdeki-misafir-big-bang-2470.html

 

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *