پوختەیەک لە تیۆرییەکانی ئالبێرت ئانیشتاین

ئامادەکردن وەرگێڕان: موحسین بورهان

تیۆریەکانی ئانیشتاین بەتایبەتی تیۆری ڕێژەی تایبەتیی و گشتیی ڕاپەڕینێكی مەزنی لە چەمکە بنچینەییەکانی وەک فەزا،کات، بارستای، ووزە و کێشکردن دا بەدیهێنا. لەم بابەتەدا نۆ خاڵی گرنگی تیۆرییەکانی دەخەینە ڕوو.

١.پێش ئانیشتاین ئایزاک نیوتن لە ساڵی ١٦٧٨ دا وتیهێزی کێشکردن کاردەکاتە سەر هەموو شتەکانی نێو گەردوون، ئەو هێزەی سێوێک دەخاتە خوارەوە لە دارێک هەمان ئەو هێزەیە کە زەوی ڕاگرتووە بە دەوری خۆردا. بەڵام نیوتن هەرگیز نەیزانی سروشت و  سەرچاوی  هێزی کێشکردن چیە.

10956674_840258206053661_258809587_n

ئیسحاق نیوتن

٢.کتێبی “A Treatise of Human Nature“ی فەیلەسوفی  بەناوبانگی سکۆتلەندی، دەیڤید هییوم، کاریگەریەکی قوڵی لە سەر تێگەشتنی ئانیشتاین بۆ  فەزا و کات بەجێهێشت. هیوم فەیلەسوفێکی پۆزەتیڤیستی گومانکار بوو، هەروەها بڕوای بە بوونی سەربەخۆی کات نەبوو بەدەر لە جوڵەی تەنەکان.

11072957_840258279386987_620261818_n

دەیڤید هیوم

٣. ئانیشتاین لە سالی ١٩٠٥ تیۆرییەکی شۆڕشگێرانەی لە سەر دوو بنەما بنیاد نا:

11051303_840258322720316_1035700322_n

ئانیشتاین 

یەکەم: یاساکانی فیزیا بۆ هەموو چاودێرەکان یەکسانن.

دووەم:خێرای ڕووناکی بۆ هەموو چاودێرەکان نەگۆڕە و یەکسانە بە ٢.٩٩٣٣٨ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا. 

پێش ئانیشتاین زاناکان وا بیریان دەکردەوە کە فەزا پڕکراوە بە مادەیەکی نەبینراو بە ناوی ئیثەر، خێڕای ڕووناکی  لە ناو ئەم مادەدا بەپێ ی جوڵەی چاودێر و سەرچاوەی ڕوناکییەکە دەگۆڕێت. لەم دوو بنەمایەوە ئانیشتاین بۆی دەرکەوت هێچ چوارچێوەیەکی بارنەگۆڕی پشتپێبەستراو بوونی نیە و  هەموو تەنێک لە جوڵەدایە بە پێ ی تەنێکی تر.

بەشی یەکەمی تیۆریەکەی ئەنیشتاین ناودەبرێت بە (تیۆری ڕێژەیی”گوێرەیی” تایبەتیی) چونکە تەنها جێبەجێدەبێت بەسەر چەند حاڵەتێکی تایبەتدا: ئەو چوارچیێوانەی کە لە جوڵەیەکی نەگۆڕدان واتە ئەو چوارچێوانەی کە تاودنایان سفرە یان نەگۆڕە. لە ساڵی ١٩١٥ ئانیشتاین تیۆری رێژەی گشتی بڵاوکردوە کەدەیتوانی  چوارچێوە تاودراوەکانێش لێکدبداتەوە.

٤. تێپەڕبوونی کات بۆ هەموو کەسەکان وەک یەک نیە، واتە ئەو کەسەی کە بە خێرایەکی دیاری کراو دەجوڵیت کاتی بۆ خاوتر تێپەڕ دەبێت وەک لەو کەسەی وەستاوە و جێگیرە. بەم دیاردەیە دەوترێت (time dilation).. واتە کاتژمێرێکی جوڵاو خاوتر ئیش دەکات وەک لە کاتژمێرێکی وەستاو.

11063125_840260766053405_922976293_n

٥. تەنە زۆر خێراکان کورت تر دەردەکەون وەک لە تەنە وەستاوەکان بە درێژای ئاراستەی جوڵەیان.

11072173_840263719386443_1018767318_n-3

٦. بارستای و وزە دوو شێوەی جیاوازی یەک شتن، هاوکێشەی بەناوبانگی ئانیشتاین E=MC^2 گوزارشتە لەوەی وزە هاوتایە بە بارستای لێکدانی خێرای ڕووناکی دووجا،  کە هەر ئەمەیە وا دەکات ئەو وزە گەورەیە بەرەڵا ببێت لە تەقینەوەی بۆمبای ئەتۆمیدا.

11063286_840263882719760_1513722677_n

هەروەها ئەم هاوکێشەیە ئەوەدەگەیەنێت هەتاوەکو تەنێک خێرای زیاد بکات بارستای زیاد دەکات و قورستر دەبێت، چونکە هەتاوەکو خێرایی زیاد بکات جوڵەوزە زیاد دەکاتو سەرەنجام بارستایی زیاد دەکات(بارستای=وزە)، ئەم زیادبوونی بارستاییە وای کرد ئانیشتاین بگات بەو ئەنجامەی کە  بڵێت هیچ شتێک ناتوانێت لە ڕووناکی خێراتر بڕوات، لەبەرئەوەی بارستای زیاد دەکات لە گەڵ زیاد بوونی خێراییدا تاکو دەبێتە ناکۆتا لە خێرای ڕووناکیدا. وە لەبەر ئەوەی بارستایی بووەتە ناکۆتا کەواتە ناکۆتا وزەی پێویستە بۆ ئەوەی بجوڵیت  لە ئەمەش  شتێکی مەحاڵە مەحاڵە.

٧.فەزا و کات پێکهێنەر یەک شتن کە ناودەبرێت بە فەزا-کات. لە ماتماتیکی تیۆری ڕێژەییدا فەزا سێ ڕەهەندی هەیە کە درێژای و پانی و بەرزیە و و ڕەهەندی چوارەمیش کاتە. فەزا-کات ئەتوانرێت وەک فەرشێک وێنا بکرێت. بوونی هەر بارستایەک لەسەر ئەم فەرشە دەبێتە هۆی چەمانەوەی.

11056714_840264506053031_1761996330_n

    چەمانەوەی فەرشی فەزا-کات

٨.  تیۆری ڕێژەیی توانی هۆکار و میکانیزمی هێزی کێشکردن لێکبداتەوە.  بەنمونە ئەگەر فەزاکات وەکو فەرشیک تەسەور بکەین، بە پێی رێژەی گشتی فەرشەکە توشی چەمانەوە دەبێت بەهۆی کاریگەری ئەو تەنە تەنانەوە کە دەکەونە سەری، ئەم چەمانەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشکردن . تەنە خولاوەکان ئەو ڕیگایانە دەپێون کە کورترینن و کەمترین وەزەیان پێویستە بۆ تەیکردنیان. هەر ئەمەشە هۆکاری سوڕانەوەی هەسارەکانە لە خولگە هێلکەیەکاندا تاکو کەمترین وزە لەدەس بدەن لە خولگەکانیاندا.

11072457_840265209386294_659647469_n

٩. هێزی کێشکردن ڕووناکیش دەچەمێنێتەوە. کاتێک بە تەلیسکۆپێک سەیری گالەکسیە دورەکان دەکەیت، هێزی کێشکردنی پەیوەست بە مادەی نێوان زەوی و ئەو گالاکسیانە دەبێتە هۆی چەماندنەوە ڕووناکیەکەیان بە ڕێگای جیاواز هەر بۆیە کاتێک ڕووناکی دەگاتە تەلیسکۆپەکەمان چەندین وێنە بۆ هەمان گالاکسی دروست دەبێت.

11063114_840265516052930_1699891797_n

سەرچاوە:
http://www.space.com/28738-einstein-theory-of-relativity-explained-infgraphic.html?cmpid=514630_20150313_41998066&adbid=10152691413511466&adbpl=fb&adbpr=17610706465

http://bigbangpage.com/astronomy/%D8%AA%D9%88%D8%B5%DB%8C%D9%81-%D9%90-%D9%86%D8%B8%D8%B1%DB%8C%D9%87-%D9%86%D8%B3%D8%A8%DB%8C%D8%AA-%D8%AF%D8%B1-136%D9%85%DB%8C%D9%86-%D8%AA%D9%88%D9%84%D8%AF-%D8%A2%D9%84%D8%A8%D8%B1%D8%AA-%D8%A7/

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *