(بەراورد کردنی قەبارەی ئەستێرەکان (ڤیدیۆ

ئامادەکردن: موحسین برهان

خۆر تاچەنێک لە ئەستێرەکانی تر گەورەترە؟ لەم ڤیدیۆ دا ئەندازەی رێژەیی هەسارە و ئەستێرەکان لە بچوکترین تاکو گەورەترین ئەندازە  پیشان دەدرێت. ڤیدیۆکە بە مانگی زەوی(مانگ) دەست پێدەکات و، وردە وردە  بەرەو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەڕوات.

لە قۆناغی دواتر دا خۆری خۆمان  دەبینین، پاشان ژمارەیەک لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانی دەوروبەری کۆمەڵەی خۆر لە گەلەئەستێرەی (ڕیگەی شیری_’Milky Way galaxy)دا پیشان دەدات،  کە ئەمانیش بەراورد دەکرێن لە گەڵ زۆرێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی  دراوسێ ی  خۆمان  لە کاکێشاندا .

لە کۆتادا هەندێک لە ئەستێرەی گەورەتر نیشان دەدرێن، سرنج بدەن قەباری زۆرێک لە و ئەستێرانەی گەورەترن   لە خۆر و ئەستێرەی (Betelgeuse)، لە ڕێگەی بینی ڕاستەوخۆوە بەدەست نەهاتوون، بەڵکو بەهۆی زانینی درەوشاوەیی ، پلەی گەرمی، دووریان لە زەویەوە پێوراون.

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *