(لێروە تا ناکۆتای گەردوون ( ڤێدیۆ

وەرگێڕانی لە فارسیەوە: موحسن برهان

ئەم ڤیدیۆ سرنج ڕاکێشە بەرەو گەشتێکی سرنج ڕاکێشی گەردوونیمان دەبات، گەشتێک کە لە هەسارەکەی خۆمانەوە دەست پێدەکات و، تاکو سنورە ناسراوەکانی گەردوون هەنگاو دەنێت. لە کۆتادا سەرەنجام دووبارە لە ئاسۆکانی ئاوابوونی گەردوونەوە بەرەو هەسارەکەی خۆمان دەگەڕێتەوە.

سەرەتا گەشتە گەردوونیەکەمان لە بانی تبتەوە دەست پێدەکات، دواتر بەرە بەرە بەرز و بەرزتر دەبێتەوە تاکو سەرتاپای زەوی دەکەوێتە ژێر سرنجی چاومانەوە. بە دوورکەوتنەوە لە زەوی لە ماوەی یەک رۆژی ڕووناکی دا دەگەینە سنورەکانی کۆتایی کۆمەڵەی خۆر ، تاکو لە یەک سالی ڕووناکیشدا دەگەینە نزیک ترین ئەستێرە لە خۆری خۆمانەوە.

پاشان دوورترو دوورتر دەبینەوە تاکو لە مەودای هەزار ساڵی ڕووناکی دا سنورەکانی کاکیشانی خۆمان دەبڕین. دیسان ناوەستین و دوورتر دەکەوینەوە لە زەوی هەتا دەگەینە دووری یەک ملیۆن ساڵی ڕووناکی ، لێرەدا بەرە بەرە هێشووە گەردوونیەکان(cosmic clusters) دەردەکەون. لە مەودای پێنج ملیار ساڵی ڕووناکی دا هێشووە گەردوونیەکان وەک تۆڕیکی کریستاڵی وان کە سەرتاپای گەردوونیان داگیر کردووە.

لە کۆتادا لە دووری پێنج ملیار ساڵی ڕووناکی دا دەگەین بە سنوری ئاوابوونی گەردوون(cosmic horizon). لە دوای ئەم سنورەوە  ناتوانین هیچ شتێک ببینین ئەمەش دەرەنجامی کشانی بەردەوامی گەردوونە. بەڵی ئێرە ئاخرین سنوری ناسینی مرۆڤە لە گەردوون، ئەم ڤیدیۆیە لە لایەن مۆزەخانەی (مێژووی سروشتی) ئەمریکاوە و لە سەر بنەمای  تازەترین داتاکانی گەردووناسی دروست کراوە.

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *