کەوتنە خوارەوی پەڕ و تۆپی بۆلینگ لە گەورەترین ژووری بۆشی جیهان دا

Brian-Cox-visits-the-worlds-biggest-vacuum-chamber-Human-Universe-BBC-Two
لەوانەیە ئێوەش لە کاتی موتاڵاکردنی کتێبەزانستیەکان دا یان لە کاتی گفتوگۆ لە گەڵ هاوڕێکانتان ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەتان بیستبێت. بەڵام ئایا بەتەواوی بڕواو متمانەتان هەیە بە ڕاستی و دروستی ئەو شتەی خوێندوتانەتەوە؟ ئایا دەگونجێت ئەمە ڕاست بێت؟

گالیلۆ یەکەمین کەس بووە زانیویەتی ئەگەر دوو تەن لە بەرزاییەکەوە بەربدرێنەوە، بەیەکەوە دەگەن بەزەوی بەمەرجیک هێزی بەرگری هەوا فەرامۆش بکەین! تاودانی زەوی(g) بۆ هەموو تەنەکان بڕێکی یەکسانی هەیە، هەربۆیە لە بۆشایدا ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ هەموو تەنەکان یەکسان دەردەچێت.

هەموومان لە ژیانی رۆژانەماندا چانسی ئەوەمان نەبووە ئەم دیاردەیە لە بۆشایدا ببینین و تاقیبکەینەوە، چونکە بە ئاسانی شوێنێکی بۆش و خاڵی ناتوانرێت دەست بکەوێت ئەمەش بەهۆی بوونی بەرگری هەوا لە هەموو شوێنەکاندا.
باشترین تاقیکردنەوە بۆ بینین و سەلماندنی ئەم بابەتە، خستەنە خوارەوەی تۆپێکی بۆڵینگ و پەڕی باڵندەییەکە. بەهۆی بوونی ئەو باکگراوندەی کە لە ژیانی رۆژانەماندا دەستمان کەوتووە، پێش بینی ئاسایمان ئەوەیە تۆپەکە زووتر دەگات بە زەوی.

برایان کۆکس(brian cox) فیزیاناسی بەریتانی، لەم ڤیدیۆدا سەردانی گەورەترین ژووری بۆشی (biggest vacuum chamber)جهیانی کردووە، تاکو بتوانێت ئەم تاقیکردنەوەیە سەمەرەیە ئەنجام بدات. ئەم ژوورە دەکەوێتە ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمریکا، لە ناوەندی ئاسانکاری هێزی فەزایی ناسا (NASA Space Power Facility). دوورییەکەی  30.5 بە 37.2 مەترە،  و نزیکەی 22653 مەتر چوارگۆشە هەوا دەگرێت. چەند پەمێک هەن تایبەت بە خاڵیکردنی هەوای ژوورکە، لە کاتی پێکردنی ئەم پەمپانەدا نزیکەی 3 سەعات دەخایەنێت تاکو ٣٠ تەن هەوای ناو ژوورەکە دەکرێتە دەرەوە.
بێگومان توشی سەرسوڕمان دەبین  کاتێک بەراوردی نێوان کەوتنەخوارەوی پەڕ وتۆپەکە دەبینینلە بۆشایی و هەوایی ئاسایدا.

وەرگێڕانی لە فارسیەوە: موحسین بورهان

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *