دروست بوونی جیهان، ئایا ڕێکەوتێکە یان مەبەستێکە؟

زۆر جار دەوترێ ئەم گەردونە پێویستی بە دروستکەرێ نییە، بەڵام ئەگەر ڕازی بووین ئەم گەردونە لە ئارادایە ئەی چۆن بون و دروستبونی لێک بدەینەوە؟
لێرەدا چوار ئەگەر بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە هەیە؟
یان ئەوەتا ئەم گەردونە وەهم وخەیاڵێکی ڕووتە، ئەوەش لە گەڵ ئەو مەسەلەیەدا دژدەبێتەوە کە لەبارەی هەبونیەوە ڕازی بوین.
یان ئەوەتا ئەم گەردونە لە خۆیەوە لە نەبونەوە دروست بووە.
یان هەمیشەوتاسەرە،بۆ دروستبونەکەی هیچ سەرەتایەکی نیە.
یان دروستکەرو بەدیهێنەرێکی هەیە.
بەڵام ئەگەری یەکەم هیچ ئاستەنگ وکێشەیەکمان ناخاتە پێش تەنیا کێشەی هەست پێکردن نەبێ:کەمەبەست لەوەیە هەست کردنمان بەم گەردونەو پەی بردنمان بەو ڕوداوانەی لە ناویاندا ڕوودەدەن بە ئەندێشەو خەێاڵی دانانرێن کە هیچ ڕاستیەکیان نەبێت.
بەپێی ئەم بۆ چونە ئێمە دەتوانین بڵێین لە جیهانێکی خەێاڵیدا دەژین.بۆنمونە: ئەوشەمەندەفەرەی سواریان دەبین و دەستیان لێدەدەین تەنها چەند خەیاڵێکن و سەرنشینەکان خۆشیان خەیاڵێکن و بەسەر ئەو ڕوبارانەدا دەپەڕنەوە، کە هیچ هەبونێکیان نیە وبەسەر پردی نا مادیدا دەڕۆن… هتد.ئەوەش بۆچونێکی وەهمیەو پێویستی بە دەمەتەقێ و دەبەڕێکڕاچوون ناکات.
بەڵام بۆچونی دووەم: کەدەڵێ ئەم جیهانە بەو ماددەو وزەیەی لە ناویدایە ئاوابۆخۆی لەنەبونەوە دروست بوون، ئەمەش بۆخۆی لەپڕوپوچی گەوجیدا هیچی لەبۆچونی پێش خۆی کەمتر نیە و ئەویش شایستەی ئەوەنیە ببێتە جێگای وردبوونەوە یان دەمەقاڵێ وگفتوگۆ لەسەرکردن.
بۆچونی سێیەم: کەوای بۆدەچێت ئەم گەردونە ئەزەلییەو هیچ سەرەتایەک بۆ دروست بونی نی یە، لەیەک توخمدا لەگەڵ ئەوبۆچوونەدا هاوبەشی دەکات،کەجاڕ بۆ هەبونی دروست کەرێ دەکات بۆ ئەم بونەوەرە،ئەویش ئەزەلیەتە.کەواتە ئێمە سیفاتی ئەزەلیەت یان بەجیهانێکی مردووەوە پەیوەست دەکەین، یان بە خوایەکی زیندوی دروستکەرەوە پەیوەست دەکەین.
کەواتە لێرەدا هەرکامێک لەو ئەگەرانە وەربگرین هیچ کامێکیان وەرگرتنی لە ئەوەکەی تر دژوار تر نییە، بەڵام یاساکانی گەرمۆجوڵە ئەوە دەردەخەن کە پێکهاتەکانی ئەم گەردونە پەیتا پەیتا گەرمی لەدەست دەدەن و مسۆگەرە ڕۆژێک دێتە پیش هەموتەنەکان پلەی گەرمیان تا ئەوپەڕی دادەبەزێت.
بەڵام خۆری گەرم وگڕاوی و ئەستێرە پڕشنگدارەکان و زەوی پڕلەژیان هەمووئەمانە بەڵگەیەکی ئاشکران کە بنەمای بونەوەرو بناغەکەی پەیوەستە بەکاتێکەوە و لەساتێکی دیاریکراودا دەستی پێکردوە، کەواتە ئەمە ڕوداوێکە لەڕوداوەکان .
مانای وایە کە ئەبێت ئەم گەردونە کردگارێکی ئەزەلی هەبێ، کەسەرەتای نییە وزانایەو دەوری هەموو شتەکی داوە، توانای بێسنوری هەیەو پێویستە ئەم بونەوەرە نەخشەی دەستی ئەو بێت.
گونجانی زەوی بۆ ژیان زۆر دیمەن وەردەگرێ و ناشێ بەبنەمای ڕێکەوتی هەڕەمەکی لێکدانەوەی بۆبکرێت، ئەوزەویە گۆیەکی هەڵواسراوە لەئاسمانداو دەخولێتەوەو لەمەدا شەووڕۆژ پەیدا دەبن ویەک بەدوای یەک دادێ و ساڵی یەکجار بەدەوری خۆردا خولی خۆی تەواو دەکات و لەمەوە وەرزەکان بە شوێن یەکتردا دێنێ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕوبەرێکی باش بۆ نیشتەجێ بوون لە هەسارەکەماندا و جیاوازی جۆرەکانی ڕووەکەکانی زۆر لەوە زیاتر دەکات ئەگەر بهاتایە زەوی وەستاوبوایە.
وەبەرگێکی گازی دەوری زەوی داوە ئەوگازانە دەگرێتەوە بۆ ژیان پێویستن و بۆ بەرزایی زیاتر لە(٥٠٠میل) بەدەوریدا درێژبوەتەوە. ئەوبەرگەگازیە چڕیەکەی دەگاتە ئاستێ ،کەببێتە بەربەستێک و ڕێگە نەدات بە تەنە زیان بەخشە کوشندەکان کەبەرەو ڕوی زەوی دێن بێنە ژورەوە. ئەو بەرگە هەوایەی دەوری زەوی داوە پلەی گەرمیەکەی لە سنورێکی گونجاودا بۆژیان دەپارێزێت و هەڵمی ئاو لەئۆقیانوس و زەریا گەورەکانەوە بەرزدەکاتەوە بۆ ماوە دورەکانی ناو کیشوەرەکان کەدەتوانێ چڕبێتەوەو ببێ بە باران و زەوی دوای مردنی زیندوبکاتەوە، بارانیش چاوگی ئاوی سازگارو شیرینە، ئەگەرباران نەبوایە دەشت و بیابانەکان ڕەق وڕوت دەبون لە هەمووشوێنەوارێکی ژیان، لێرەدا دەبینین کەهەواو زەریاکانی سەرڕوی زەوی تای هاوسەنگی لە سروشتدا هاوسەنگ ڕادەگرێ.
وە ئاو چوار سیفەت وخاسیەتی گرنگی هەیە کاردەکەن بۆپاراستنی ژیان لەئۆقیاننوس و دەریاچەو ڕوبارەکاندا، بەتایبەتی کە زستان ساردوسڕو درێژە، ئاو لەکاتی نزمی پلەی گەرمی یەکەیدا بڕێکی زۆر ئۆکسجین هەڵدەمژێت،ئاو لە پلەی(٤س) دا چڕیەکەی ئەوپەڕی دەبێت.سەهۆڵ چڕیەکەی لەئاوکەمترە،کەئەوسەهۆڵبەندیەی لە دەریاچەکان وڕوبارەکاندا دروست دەبێت وای لێدەکات سەرئاو بکەوێت، بە مەش هەل دەڕەخسێنێ بۆ بەردەوامی دان بەژیانی ئەوزیبدەوەرانەی کە لە دەریاکاندا دەژین.
بەڵام زەوی وشکانی ژینگەیەکی نەگۆڕی ژیانی زۆر لەزیندەوەرانی زەمینی یەو خاکەکەی لەو توخمانە پێکدێ کە ڕووەکەکان هەڵیدەمژن و بۆ جۆرەها خۆراک دەیان گۆڕن، کەگیانداران پێویستیان پێی دەبێت بۆژیان. لە نزیک ڕوی زەویدا زۆر کانزاهەیە کەزەمینەی سازکردوە بۆ شارستانی ئەمڕۆ و دروست بونی زۆر لەکارگەکان وهونەر کاریەکان، بەوپێودانگە زەوی لەسەر باشترین دیمەنی ژیاندائامادەوسازکراوە.
زۆر کەس گاڵتە بەقەبارەی بچوکی زەوی دێت لە چاو ئەوبۆشاییە بێسنورەی کەلەدەوروبەریەوەیە، ئەگەرزەوی بهاتایە وەکومانگ بچوک بوایەو هەتا تیرەکەی چارەکێکی تیرەی ئێستای بوایە نەیدەتوانی پارێزگاری لە بەرگەهەواو بەرگە ئاویەکەی بکات، کەدەوریان داوە و پلەیگەرمیەکەی دەگەیشتە ئاستی مردن. بەڵام ئەگەر تیرەی زەوی هێندەی تری تیرەی ئێستای بوایە و ڕوبەری ڕوەکەی چوار هێندە دەبوو،هێزی کێشکردنیشی بۆ تەنەکان هێندەی تری ئێستای زیادی دەکرد،بەوپێیە بەرزی بەرگەهەوای نزمتردەبۆوەو پەستانی هەوای لە یەک کیلۆگرامەوە بۆ دوو کیلۆگرام لەسەریەک سەنتیمەتردوجا دەبوو، کەئەوەش گەورەترین کاریگەری دەبوو بۆسەرژیانی سەر ڕوی زەمین و ڕوبەری زەوی باش بۆنیشتەجێبون ودانیشتن زۆرکەم دە بو، بەوهۆیە کۆمەڵی مرۆڤایەتی بەشێوەی جیاجیا لەیەکتری یان لەشوێنی دوورلەیەکتریەوە دەژیان، وە حاڵەتی تر زۆرن بۆنمونە ئەگەرزەوی هێندەی خۆربوایە چی ڕوویدەدا بەڵام هێندە بەسە بۆ کەسێك بیربکاتەوە.
تیۆریەکانی ڕێکەوت ئەگەر ئێستاکە چەند بنەمایەکی ماتماتیکی ساغیان هەیە، کەوایان لێدەکات لەبازنەیەکی فراواندا پراکتیک بن لەهەرکاتێکدا حوکمێکی ڕاستەقینەی ڕەها نەما ئەوتیۆریانە حوکمی نزیکتر لەڕاستی لەبەرامبەرماندا دادەنێن، لەگەڵ خەمڵاندنی ئەگەری هەڵە لەم حوکمەدا. بێگومان توێژینەوەی تیۆری ڕێکەوت و ئەگەر لەڕووی بیرکاریەوە بە ڕادەیەکی گەورە پێشکەوتن هەتا توانیان پێشبینی هەندێ لەودیاردانە بکەن ، کەئێمە دەڵێین لە ڕێگەی ڕێکەوتەوە ڕودەدەن وناتوانین بەڕێگای تر دەرکەوتنیان لێکبدەینەوە وەکو هەڵدانی زاری تاوڵە ، لەسایەی ئەوتوێژینەوانەدا وامان لێهاتوە بتوانین ئەوشتانەی بە ڕێکەوت ڕودەدەن جیابکەینەوە لەوشتانەی کە ناگونجێ بەم ڕێگەیە ڕووبدەن، وەڕودانی دیاردەیەک لەدیاردەکان لەماوەیەکی دیاریکراودا دابنێین. بائێستاکە بڕوانینە ئەوڕادەیەی ڕەنگە ڕێکەوت لەدروست بونی ژیاندا ڕۆڵیتێداببینێ. پڕۆتینەکان لەسەرجەم خانەزیندوەکاندا پێکهاتەی بنەڕەتین ئەوانە لەپێنج توخم پێکدێن (کاربۆن، ئۆکسجین، هایدرۆجین، نایترۆجین، گۆگرد) ژمارەی گەردیلەکانی ناو یەک گەردی پرۆتین دەگاتە(٤٠٠٠٠) گەردیلە، ئەگەرتوخمەکانی کیمیایی کە لەسروشتدا هەن هەموویان بەهەڕەمەکی دابەش بوبن ئەگەری کۆبونەوەی ئەوپێنج توخمە بۆپێكهێنانی گەردێکی پرۆتینی دەتوانرێت بژمێردرێت بۆزانینی ئەوبڕە مادەیەی کە پێویستە بەردەوام تێکەڵ بەیەکتری بکرێت هەتا ئەوگەردە پێکبهێنین ، پاشان بۆزانینی ئەوماوە درێژە زەمەنیەی کەپێویستە بۆئەوەی ئەوکۆبونەویە لەنێوان گەردیلەکانی یەک گەرددا ڕوبدات. بێگومان زانای ماتماتیکی سویسری (چارلز یوجین جای) بەژماردنی هەموو ئەوهۆکارانە هەڵساو بینی کەبوار لە ڕێگەی ڕێکەوتەوە بۆ پێکهاتنی یەک گەردی پرۆتینی ئامادەنابێت تەنیا بە ڕێژەی (١٠**١٦٠) نەبیت، کەئەمەش ژمارەیەکە ناتوانرێت بە قسە بوترێت یان بەچەند واژەووشەیەک دەرببڕدرێت، ئەوبڕەمادەیە پێویستی دەبێت بۆ ئە وکارلێک کردنە بە ڕێکەوت بۆ پێکهێنانی یەک گەردی پرۆتینی دەبێ بگاتە ملیۆنەها ئەوەندەی قەبارەی ئەوبونەوەرە ، پێکهێنانی ئەوگەردەش ribonucleaseلەسەرزەویدا بەتەنها لەڕێگەی ڕێکەوتەوە بلیۆنەها ساڵی دەوێ کە بەپێی هەژمارکردنەکە دەکاتە (١٠**٢٤٣) ساڵ.
بەڵام پرۆتینەکان چەند تەنیا چەند کەرەستەیەکی بێ ژیانن و ژیانیان ناڕواتە ناو مەگەر لەکاتێکدا نەبێت، کەئەونهێنیە سەیرەی دەڕواتە ناوئێـمە هیچ لەنهێنیەکەی نازانین.هزروعەقڵی بێ سنور تەنیا خودایە کە توانی بەکارزانی ولێ زانی بێ سنوریەوە پەی بەوە ببات کەئەوگەردە پرۆتینیە بۆ ئەوە دەشێت ببێتە ئارامگەیەک بۆژیان. ئەنجا بنیاتی ناو دیمەنی بۆ کێشاو نهێنی ژیانی پێدا.

(Evidence of God in an Expanding universe) وەرگیراوەلە کتێبی

نوسینی: فرانک ئالن
ئامادەکردنی:هیوا ئەبوبەکر

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *