زانینی كه‌شوو هه‌وا خه‌می زۆر خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تانی جیهانه، زۆرجار پێشبینی كردنی كه‌شوو هه‌وا ژیانی هه‌زاره‌ها كه‌س ڕزگار ده‌كات له مردن و ماڵ وێرانی، كه‌واته ده‌بیت له‌خۆمان بپرسین بۆچی پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو پاره‌یه له لێكۆلینه‌وه و كڕینی ئامێری زانستی كه‌شووهه‌وا سه‌رف ده‌كرێت كه‌چی تاوه‌كو ئێستا ناتوانرێت به‌وردی پێشبینی كه‌شوو هه‌وا بكرێت به‌دروستی {به‌وردی} .
كه‌واته پێشبینیكردنی كه‌شوو هه‌وا بابه‌تێكی زۆر گرنگه و زه‌حمه‌ته، بۆیه زاناكان به‌رده‌وام لێكولینهوهی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، لقێك هه‌یه له بیركاریدا به‌ناوی تیۆری پاشا گه‌ردانی (Chaos Theory) , كه زانا بیركاریناسهكانی تیۆری پاشا گه‌ردانی هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنی مۆدیلیكی ماتماتیكیانه بۆ زۆرێك له سیسته‌مه ئالۆزه‌كان بۆ نموونه سیسته‌می كه‌شوو هه‌وا كه ئالۆزه. وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مۆدیله‌وه ده‌كرێت پێشبینی كه‌شوو هه‌وا بكرێت. وه روونیشه كه كومه‌ڵێك هاوكێشه‌ی بیركاری به‌كارده‌هێنرێت بۆ پێشبینیكردنی ئه‌و كه‌شوو هه‌وایه‌یه كه تۆ ڕۆژانه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌رچاوت ده‌كه‌ویت.
تیۆری پاشا گه‌ردانی ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته بتوانین به ده‌قیقی كه‌شوو هه‌وا دیاری بكه‌ین، له‌مه‌یشه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كاردێت به‌ناوی كاریگه‌ری په‌پووله (butterfly effect)، كه مه‌به‌ست لێی گه‌ر هاتوو په‌پوله‌یه‌ك له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی جارانی باڵه‌كانی بجوڵێنیت ، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و گۆرانكاریه بچووكه له جولاندنی باڵه‌كانی په‌پوله‌كه ببێته هۆی ڕوودانی باو‌و بۆران و زریان لهوهلاتی یابان.یان گۆرانكاریهیكی زۆر بچوك له‌شوێنیكی زۆر بچووكی ئه‌م جیهانه ده‌بێته هۆی گۆرانكاریه‌كی زۆر گه‌وره له‌شوێنێكی تری ئه‌م جیهانه.
وه‌كو پێشتر نوسیمان تیۆری پاشاگه‌ردانی له سیسته‌مه ئالۆزه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و سیسته‌مه ئالۆزه گیانداربن، بۆ نموونه كۆچكردنی باڵنده‌كان له‌كاتی گۆرانی وه‌رزه‌كاندا له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر سیستهمكێكی ئاڵۆزه وه به‌هه‌مان شێوه تیۆری پاشا گه‌ردانی لێی ده‌كۆڵێته‌وه.
دوا نموونه له‌سه‌ر سیسته‌می ئالۆز، دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یه، ئه‌مجاره كه كه‌سێكت بینی جگه‌ری خوارد و دوكه‌ڵه‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه سه‌یری بكه، بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه به‌و شێوه‌یه زۆر ئالۆزه كه هیچ دوو جارێك به‌هه‌مان شێوه بلاو نابێته‌وه ، به‌لام لێكۆلینه‌وه لێی له‌ڕێگه‌ی تیۆری پاشا گه‌ردانی زۆر نهێنی ئه‌و سیسته‌مه ئالۆزانهمان ده‌ستده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه:-
https://en.wikipedia.org/wiki/Chaos_theory
http://science.howstuffworks.com/nature/climate-weather/atmospheric/scientists-predict-weather.htm