ناساندنی زنجیرەی دۆکیۆمێنتاری “گەردونی جوان”+(لینکی داونڵۆد)

ئامادەکردنی: موحسین بورهان

زنجیرەی دیکۆمێنتاری “گەردونی جوان_Elegant Universe”، کە لەسەر بنەمای یەکێک لە کتێبە بەناوبانگ و پڕفۆرشەکانی فیزیکزانی ئەمریکی (براین گرین)وە( پرۆفیسۆر لە فیزیک و بیرکاریدا لە زانکۆی کۆڵمبیای ئەمریکی)  لە سالی ٢٠٠٣ دا بەرهەم هێنراوە، یەکێکە لە باشترین و سرنجڕاکێش ترین ئەو دیکۆمێنتاریانەی تاکو ئێستا بەرهەم ‌هێنراون. لە سێ ئەڵقەدا براین گرین هەوڵدەدات تیۆریەکانی فیزیکی مۆدێرن (میکانیکی کوانتەم، رێژەیی و  تیۆی ڕێسمان) بەشێوەکی سادە و ئاسان ڕوونبکاتەوە بەجۆرێک هەموو بینەرێکی ئاسایی لێیان تێبگات. جگەلەمە هەبوونی ئەنیمەشینە کۆمپیوتەرییەکانی ناو دیکۆمێنتاریەکە زیار سرنج ڕاکێشتری کردووە.

زنجیرەی دیکۆمێنتاری گەردونی جوان

زنجیرەی دیکۆمێنتاری گەردونی جوان

بەشی یەکەم(خەونەکەی ئانیشتاین):
ئەم بەشە باس لەوە دەکات کە چۆن هەر یەکە لە میکانیکی کوانتەم و رێژەی ئانیشتاین بەجیا دەتوانن تەنیا بەشێک لە دیاردەکانی گەردوون  لێکبدەنەوە: رێژەی گشتی بەسەرکەوتوویی شتە گەورەکانی وەک ئەستێرە و کاکیشانەکان و هەسارەکان…هتد لێکدەداتەوە و میکانیکی کوانتەمیش شتە بچوکەکانی وەک ئەتۆم و  پرۆتۆن و ئیلیکترۆن و تەنۆلەکانی دیکەی نێو  جیهانی ماکرسکۆپی لێکدەداتەوە. دواتر باسی ناکۆک بوونی ئەم دوو تیۆرە دەکات کە لە دژیەکی دان لەگەڵ یەکتردا. ئەمەش وای کردووە پێویستی بوونی تیۆریەکیی نوێ بێتەکایەوە کە بتوانێت ئەم دوو تیۆرە یەکبخات و سەرنجام بەتەنیا هەموو شت و دیاردەکانی نێو گەردوون لێکبداتەوە.

ئەڵقەی یەکەم: خەونەکەی ئانیشتاین

ئەڵقەی یەکەم: خەونەکەی ئانیشتاین

بەشی دووەم(مەسەلەی ڕێسمانەکان):
لەم بەشەدا بینەر ئاشنا دەکرێت بە بنەماکانی تیۆری ڕێسمان(تان بەرزە ڕێسمان)، کە تیۆریەکی تاڕادەیەک نوێیە و بانگەشەی ئەوە دەکات هەموو تەنۆلکەکانی نێو گەردوون لە ڕێسمانی(یان ژێی) لەراوەی وزە پێکهاتوون  و شێوازی لەرینەوە ئەم ڕێسمانانە تایبەتمەندی و سیفەتەکانی گەردوون دیاری دەکەن . ئەم تیۆرییە کە هەنوکە لە نێوان ژمارەیەکی زۆری فیزیکزانەکاندا وەکو تیۆری هەموو شتێک ناسراوە، لە هەوڵدایە بۆ یەکخستنی دمیکانیکی کوانتەم و ڕێژەیی گشتی ئانیشتاین، کە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ یەکتردا ناکۆکبوون و تاکو ئێستاش نەتوانراوە بەتەواوەتی یەکبخرێن.

ئەڵقەی دووەم: مەسەلەی ڕێسمانەکان

ئەڵقەی دووەم: مەسەلەی ڕێسمانەکان

بەشی سێهەم(بەخێربێن بۆ گەردونی ١١ رەهەندی):

باسی هەوڵەکانی ئیدوارد ویتین دەکات کە چۆن توانیویەتی بەیارمەتی چەند کەسێکی دیکە پێنج ڤێرژنە جیاوازەکەی تیۆری ڕێسمانی لەیەک دانەدا کۆبکاتەوەکە ناسراوە بە تیۆری(M). دواتر باس لە دەرەنجام و پێشبینی تیۆری ڕێسمان دەکات کە پێشبینی بوونی ١١ ڕەهەند و ژمارەیکی زۆر لە گەردوونی دیکە دەکات کە ئەمەی خۆمان  بەتەنیا یەکێکە لەوان.

ئەڵقەی سێیەم: بەخێربێن بۆ گەردونی ١١ رەهەندی

ئەڵقەی سێیەم: بەخێربێن بۆ گەردونی ١١ رەهەندی

تێبینی:
١.بۆ داونڵۆد کردنی هەر ئەلقەیەک دەبێت هەرسی بەشەکەی دابگریت، دوای داگرتنی هەرسێ بەشەکە لە فایلە rar دەریان بکە 
٢. لەکاتی دەرهێناندا داوای پاسۆرد دەکات، کە پاسۆردی هەموو فایلەکان ئەمەیە: www.p30download.com

لینکی داگرتنی دیکۆمێنتاریەکە+ژێرنوسی ئنگلزیی:

ئەڵقەی یەکەم:
بەشی ١
بەشی ٢
بەشی ٣

ئەڵقەی دووم:
بەشی ١
بەشی ٢
بەشی ٣

ئەڵقەی سێیەم:
بەشی ١
بەشی ٢
بەشی ٣

ژێرنوسی  ئنگلیزی هەر سێ ئەڵقەکە:
https://subscene.com/subtitles/the-elegant-universe-mini/english/160879

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *