هەسارەکان

وەرگێران و ئامادەکردنی: شێرکۆ ڕەشید قادر

ئایا ژمارەی هەسارەکان لە ئاسماندا، لە ئاسمانی ناکۆتادا چەندە؟ ساڵانێک بو، سالانێکی زۆر دور نا، وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە کارێکی ئەوەندە گران و زەحمەت نەبو، هەمو کەس دەیتوانی وەڵام بداتەوە و بڵێت ژمارەی هەسارەکان تەنها نۆیە. بەڵام لە سەردەمی ئێستاماندا، ئەم مەسەلەیە مایەی مشتومڕە. فەلەکناسان بە دڵنیاییەوە دەڵێن کە لەو دیو سنورەکانی پلاتووەوە، واتە بەدەر لە سیستەمی خۆری، چەندەها تەنی ئاسمانی لە شێوەی پلاتودا هەن و بە دەوری ئەستێرە دورەکاندا دەسوڕێنەوە. فەلەکناسان گەیشتونەتە ئەو ڕاستییەی کە تەواو ناچارن ئەو پێناسە تەقلیدییەی چەندەها سەدەیە بۆ هەسارە دانراوە بگۆڕن.ss

هەر لە بەرەبەیانی مێژوەوە، مرۆ ئەو هەقیقەتەی زانیوە کە هەسارە و ئەستێرە دو دیاردەی لە یەکتر جودان. هەسارە، کە بە لاتین و ئنگلیزی بە پلانێت Planet  ناودەبرێت، لە بناواندا وشەیەکی یۆنانییە و مانای گەڕیدە یان گەڕۆک دەگەیەنێت. هەسارەکان شەوانە، وەک زەردەزیڕە، بە بارتەقای ئاسماندا هەمیشە گیزەیان دێت و بە نیسبەت ئەستێرە جێگیرەکانەوە دەجوڵێن و هەمان سوڕ دوبارە دەکەنەوە، بەڵام هەمو ڕۆژێک مەوقیعی ئەم هەسارانە بە نیسبەت ئەستێرەکانەوە تۆزێک لە جێگۆڕکێدایە، بە جۆرێک کە لە ئاسماندا ڕەوتێکی لار لەخۆدەگرن، ئەو ڕوتەختەی تێیدا دەسوڕێنەوە بە ڕوتەختی بورجەکان ناودەبرێت. هەسارەکان لە نێو هەمان ڕوتەختدا بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە و هێڵێکی خەیاڵی شێوە هێلکەیی دەکێشن.

هەسارە زەبەلاحەکان  – مەریخ، مارس، مشتەری و زوحەل و زەویش، هەزاران ساڵە لای مرۆڤ ناسراون. ئەمانە بە چاو دەبینرێن و لە ئەستێرەکانی دەوروپشتی خۆیان زۆر ڕۆشنتر و درەوشاوەتر خۆیان نمایشدەکەن. هەر لەو ڕۆژگارانەوە کە مرۆ لە جوڵەی ئەم هەسارانە وردبوەتەوە، دەرکی بەوە کردوە کە جوڵەیەکی پێچەوانەییش لەخۆدەگرن، ئەم جوڵەیە لە مێژودا بە پاشگەزە – جوڵە Retrograde Motion ناسراوە، ئەویش کاتێک هەسارەکە لە ڕەوتی جوڵەی سروشتی و ئاسایی خۆیدا نیمچە وەستانێک نیشاندەدات و وا دێتە بەرچاو کە ماوەیەک بە ئاڕاستەی دواوە دەگەڕێتەوە و پاشان دەکەوێتەوە سەر ڕەوتە سروشتییەکەی خۆی. هەر ئەمەش وای کردوە تەفسیری جیاوازی بۆ بکرێت، بە تایبەت لای یۆنانەکان.

لە ساڵی 1781 دا، فەلەکناسی بەریتانی، ویلیام هێرشێل William Herschel، کە بە بنەچە ئەڵمانی بوو، هەسارەی یورانەسی دۆزییەوە. ئەم هەسارەیە چونکە زۆر کز و لەسەرخۆ بوو، هارشێل وایزانی کە ئەستێرەیە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی فەلەکناسێکی وردبین بو، گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە ئەمە بێ هیچ چەندوچۆنێک هەسارەیە و بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە. هێرشێل، ناوبانگی دەرکرد و تەنانەت پادشای بەریتانیا، جۆرجی سێێەم داوەتی دەکرد بۆ کۆشکەکەی و لە گەلێک پرسی زانسیتدا ڕاوێژی پێدەکرد.
لە ساڵی 1930 دا، دۆزینەوەیپلوتۆپشتڕاستکرایەوە. هەروەک پرسەکەی نیپتۆن، فەلەکناسان و ماتماتیکناسان دەرکیان بە لادانێک کرد کە لە سیستەمی جوڵەی هەسارە دەرەکییەکاندا هەبو، ئەمەش ئاماژەبو بۆ ئەوەی کە لەم سنورانەدا هەسارەیەکی تر هەیە و هۆکاری دروستکردنی ئەم لادانەیە، ئەو کاتە ئەم هەسارەیەیان ناونابو هەسارەی X . کلاید تۆمباوگ Clyde Tombaugh، لە بنکەی فەزایی لۆوێل، لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، کاتێک لە چەندەها بۆنەی جیاوازدا، سەرقاڵی بەراوردکردنی وێنەکانی

dfdsfsdf

ویلییام هەرشێڵ (1738 – 1822) لە ساڵی 1838، لە هانوڤەر، لە ئەڵمانیا لەدایکبوە. لە ساڵی 1867 دا کۆچیان کردوە بۆ ولاتی بەریتانیا و بە مۆسیقا بژێوی خۆی فەراهەمکردوە.  لە ساڵی 1872 دا خوشکەکەشی (کە ناوی کارۆلاین بو) دەهێنێت بۆ بەریتانیا، هەرچەندە لە مۆسیقادا زۆر بلیمەت بوە، بەڵام خۆی و خوشکەکەی پێکەوە خولیایان زۆر دەچێتە سەر فەلەکناسی. هارشێڵ دوایی تەلەسکۆپێکی زۆر گەورە دروست دەکات و ڕودەکاتە ڕامان و سەرنجدان لە ئاسمان. بەمجۆرە توانی سەدان ئەستێرە تۆمار بکات. هێرشێڵ تێکەڵ بە بنەماڵەی پادشای بەریتانی دەبێت و دەبێتە فەلکناسی کۆشک، هەمیشە لە خوانەکاندا پادشا جۆرجی سێیەم زۆر بە وردی گوێی لێدەگرێت، تەنانەت کاتێکە کە هەسارەی یورانەس دەدۆزێتەوە، وەک شەرەفێک بۆ پادشا جۆرجی سێێەم، هەسارەکە ناودەنێت ”جیۆرجەم سیدەم ”.

ئاسمان بوو، بۆی دەرکەوت کە تەنێک لەو دەڤەرەدا هەیە.دوای یورانەس هەسارەی تریش دۆزرانەوە. فەلەکناسان هەستیان بەو ڕاستییە کرد کە ئەم هەسارەیە، واتە یورانەس، کاتێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، جۆرە لادانێک لە ڕەوتی سروشتی خۆیدا بەدی دەکرێت، بێگومان ئەمەش بە هۆی تەفسیری ماتماتتکییانەی دیاردەکەوە بو. هۆکاری ئەم پشێوییەی یورانەس بریتی بو لە هەبونی تەنێکی تری ئاسمانی لەو دیو سنورەکانی یورانەسەوە. گەلێک لە فەلەکناسان کەوتنە گەڕان، پێشبینیکردن و دیاریکردنی مەوقیعی ئەم هەسارە گەڕۆکە. هەتا لە ساڵی 1846 دا، دوای چەندەها توێژینەوەی ماتماتیکی هەر لە فەلەکناسی فەڕەنسی، جۆزێف لێ ڤێرییە و فەلەکناسی ئنگلیزی جۆن ئادامس، ئەم هەسارەیەیان دۆزییەوە و پێگەی ئاسمانییان بە وردی دیاریکرد، بەڵام لێ ڤێرییە پێش ئادام کارەکەی ڕاگەیاند و بو بە یەکەم کەس کە نازناوی دۆزەری هەسارەکەی وەرگرت. هەسارەکە ناونرا نیپتۆن.

بەمجۆرە پلوتۆ سیستەمی خۆری لە نۆ هەسارەوە کردە دە هەسارە. ئەم مەسەلەیە دوای هەفتاوپێنچ  ساڵی تر گۆڕانی بەسەردا هات، چونکە زانایایەک بە ناوی مایکل براون و لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای کالیفۆرنیا بۆیان دەرکەوت کە پلوتۆ تەنها هەسارەی دەڤەرەکە نییە، بەڵکو هەسارەیەکی تریش لەو دیو سنورەکانی ئەوەوە هەیە و قەبارەکەشی لە پلوتۆ گەورەترە. ئەم هەسارەیەیان ناونا ئێرس Eris. کۆمەڵەی فەلەکناسان ئەم هەسارە تازەیان وەک مەتەڵێک سەیرکرد، بە تایبەت لە کاتێکدا کە ئەم دۆزینەوە نوێێە هەسارەی دەیەمی سیستەمی خۆری پێکدەهێنێت یان نەء.

ئەی سەبارەت بە تەنە سەهۆڵینەکانی نزیک هەسارەکانی پلوتۆ و ئێرس چ زانیارییەک یاخود زیاتر بڵێین چ شتێک لە ئارادا هەیە؟ کاتێک کە هەسارەی پلوتۆ دۆزرایەوە سەرەتا پێناسەکردنی وەک هەسارەیەک شتێکی هەروا ئاسان نەبوو. سنورەکانی دەرەوەی سیستەمی خۆری بە تەنی سەهۆڵین تەنرابو، کە گەورەترینیان بریتی بون لە ئینس و پلوتۆ. لەوەش زیات
ر، گەلێک ئەستێرەی بچکۆلەی بەردین کە هەمان قەبارەیان هەبو لە گەلێک شوێنی تر زانرابون، بۆ نمونە ئەستێرە بچکۆلەی سیرێس Ceres، کە تیرەکەی 950 کیلۆمەترە و لە ساڵی 1801 دا، کاتێک فەلەکناسان سەرقاڵی گەڕان بون بۆ هەسارەی نیپتۆن، لە نێوان مارس و مشتەریدا دۆزییانەوە.
dddd

لە ساڵی 2005 دا، لیژنەیەک لە یەکێتی فەلەکناسانی نێودەڵەتیکۆبوەوە بۆ ئەوەی سەبارەت بە چارەنوسی پلوتۆ بڕیاربدات. گەلێک لە ئەندامانی یەکێتییەکە(براون و هەندێکی تر) ویستیان پێگەی پلوتۆبەو جۆرە تەقلیدییەی پێناسکراوە، وەک هەسارەیەک بمێنێتەوە. لە دیدی ئەوانەوە پێویستە
ئێرسیش ببێتە هەسارەیەک. بەڵام هەندێک ئەندامی تر باوەڕیان وابو کە تەنە سەهۆڵینەکانی تر کە دەکەونە ئەودیو نیپتۆنەوە هەسارەی ڕاستەقینە نین. لە ساڵی   2006 دا و لە کۆنفرانسێکدا، پرسەکە چوە پرۆسەی دەنگدانەوە، ئیتر ئەوەی بڕیاردرا ئەوەبو کە پێناسەیەکی نوێ بۆ هەسارە دانرا. هەتا ئەو کاتەش مەسەلەکە یەکلایی نەبوەوە، هەندێک دوچاری سەرسوڕمان و شۆک ببون، دەیانگوت کە ئەمە وەک ئەوە وەهایە کە داوای پێناسێکی وردی شتێکی وەک کیشوەر بکەیت: بۆ نمونە، ئەگەر ئوسترالیا کیشوەرێک بێت، ئەی کەواتە گریینلاند Greenland چییە؟ یاخود پرسیارێکی وەکو ئەوروپا لە کۆتاییدا کۆتایی دێت و ئاسیالە کوێدا دەست پێدەکات؟بەڵام فەلەکناسان لەسەر کۆمەڵێک ڕێسا ڕیکەوتون.

هەسارە وەها پێناسکراوە کە بریتییە لە تەنێکی ئاسمانی و بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، ئەوەندەش زەبەلاحە کە هێزی ڕاکێشانەکەی بەسە بۆ ئەوەی شێوەیەکی گۆیی پێ ببەخشێت و دەوروبەرەکەشی چۆڵ بێت لە هەسارەی تر. بە گوێرەی ئەم ڕێسایانە، پلوتۆ بە هەسارە هەژماردناکرێت، چونکە دەوروبەرەکەی گەلێک تەنی تر لەخۆدەگرێت. پلوتۆ و ئێریس، هەروەک سیرێس، بە هەسارە گرگنەکان  dwarf planetsناسران. گەلێک تەنی بچکۆلەی تر، مانگی لێدەرچێت، وەک نەناسراو یاخود بێناو ماونەتەوە.

ddsdwqe

هەسارەکان و هەسارە گرنگەکان

ئەم پێناسانەی هەسارەکان بە تایبەت بۆ هەسارەکانی سیستەمی خۆری دانراون، بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت بەسەر ئەو هەسارانەدا واری بکرێن کە دەکەونە ئەو دیو سنورەکانی سیستەمی خۆرییەوە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بە سەدان هەسارە ناسراون بەوەی کە هێزی ڕاکێشان دەخەنە سەر ئەستێرە خانەخوێکانیان، زۆربەی ئەم هەسارانە بریتین لە تەنی زەبەلاحی گازی، کە مشتەری نمونەیەکە لەمانە. گەلێک کەشتی ئاسمانی مەزنی وەکو کێپلەر، لە ساڵی 1990دا بەرەو بۆشایی ئاسمان لە گەشتدان و تێدەکۆشن کە هەسارەی بچکۆلەتر لە دەوروبەری ئەو ئەستێرانە بدۆزنەوە کە وەک زەوی وان.

مەسەلەیەکی تر کە لەم دواییانەدا بوەتە مایەی پرسیارکردن برتییە لە پێناسەکردنی ئەستێرە. ئەستێرە بریتییە لە تۆپێکی گازی، وەکو خۆر، ئەوەندە گەورەیە کە لە کرۆکدا دەتوانێت کارلێکی ناوکی دروست بکات و کڵپە لە ئەستێرەکە خۆی هەڵبسێنێت. بەو وزەیەی کە دروست دەبێت ئەستێرەکە دەگەشێنێتەوە.بەڵام شتێکی ڕون نییە کە ئەو هێڵە چییە یاخود کامەیە کە جیاوازی نێوان هەسارەی گەورەی گازی شێوە گۆیی وەکو مشتەری و هەسارەی بچکۆلەی شێوە ئەستیرەی کزۆڵەی وەکو گرگنە قاوەییەکان دیاری دەکات.

سەرچاوە بە دەسکارییەوە

THE BIG QUESTIONS The Universe Stuart Clark. Kindle Edition

.

 

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *