ئایە زەوی تەختە؟

ئێمە جار جار لە هەندێک شوێنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چەند کەسێک دەبیستین کە حاشای ئەوە دەکەن کە شێوەی زەوی خڕ بێت! بێگومان ئەم کەسانە ئاگایان لەوەیە کە ناسا ڕۆشتووەتە سەر مانگ، و بێگومان ئاگاداری وێنەی مانگە دەستکردەکانیشن کە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە شێوەی زەوی گۆییە، بەڵام تۆ بڵێی پاڵنەری ئەم کەسانە چی بێت کە وایان لێ بکات کە باوەڕ بەوە بکەن کە شێوەی زەوی تەختە وەکو دەفرێک نەک گۆیی بێت؟

بێگومان هیچ هەسارەیەک یان هەر تەنێک کە قەبارەکەی ئەوەندەی زەوی زەبەلاح بێت (یان تەنها چەند کیلۆمەترێک یا زیاتر تیرەکەی بێت) و شێوەکەی تەخت بێت ئەوە بێگومان لە ژێر کاریگەری کێشکردنی خۆیدا دادەخورمێت و شێوەکەی دەگۆڕێت بۆ گۆیی، هۆ کاری ئەمەش ئەوەیە کە هێزی کێشكردن بە شێوەیەکی یەکسان دەکەوێتە سەر هەر بەشێکی پێکهاتەی هەسارەکە، بۆیە تاکە شیوەی ئەندازەیی کە بەم شێوەیە هاوسەنگ بێت تەنها شێوەی گۆییە، کەواتە تۆ گەر باوەڕت بە تەختی زەوی هەبوو ئەوە دەبێت باوەڕت بە بوونی هێزی کێشکردن نەبێت، بێگومان هێزی کێشکردن یەکێکە لە شتە سەرەکیەکانی بیردۆزی ڕێژەیی ئاینشتاین، بۆیە دەبێت باوەڕیشت بە بیردۆزی ڕێژەیی نەبێت، کە ئەمەش مانای ئەوە دەدات کە نیوەی فیزیای مۆدێرن ڕەت بکەیەوە، با ئێمە واز لەوانە بهێنی باوەڕ بەچی دەکەن، بێگومان مرۆڤ پێش زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا توانیویەتی چێوەی زەوی بدۆزێتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە زەوی گۆییە.

 

بینەری ئەم ڤیدیۆیە سەرنج ڕاکێشەبن دەربارەی شێوەی زەوی:

ئەم ڤیدیۆیەش چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ زانای فیزیایی میچیۆ کاکو دەربارەی ئەوەی “چی دەبێت گەر ئاینشتاین هەڵەبێت؟”:

ورگێڕانی ڤیدیۆیەکان: بڕوا حسێن

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *