چۆن ڕۆژی لەدایکبوونی شێرێل دەدۆزیتەوە؟

2dffc8ea-46d6-454c-921b-6c6218fdd6b6-bestsizeavailable

مەتەڵێکی بیرکارییە کە لەشێوەی پرسیاری تاقیکردنەوە هاتووەتەوە، کە بە شێوازێکی لۆژیکی دەتوانیت شیکاری بکەیت، پرسیارەکەش بەم شێوەیە:

ئەلبێرت و بێرنارد بوون بە هاوڕێی شێرێل، و ئەوان دەیانەوێت بزانن ڕۆژی لەدایکبوونی شێرێل کەیە، بۆیە شێرێل ١٠ بەرواری جیاوازیان پێدەدات کە یەکێک لەوانە ڕۆژی لە دایکبوونیەتی:

May 15      May 16      May 19

June 17     June 18

July 14      July 16

August 14  August 15  August 17

دوای ئەمە، شێرێل مانگی لەدایکبوونی بە ئەلبێرت دەڵێت بەبێ ئەوەی بێرنارد بزانێت و تەنها مانگەکەی پێ دەڵێت، و ڕۆژی لە دایکبوونەکەش بە بێرنارد دەڵێت بەبێ ئاگاداری ئەلبێرت.

ئێستە بێرنارد و ئەلبێرت ئەوەی دەیزانن لەیەکدی دەشارنەوە بەڵام چەند قسەیەک لەگەڵ یەکدەی دەکەن:

ئەلبێرت: من نازانم بەرواری لەدایکبوونی شێرێل کەیە-تەنها مانگەکە دەزانێت- بەڵام دڵنیام کە بێرناردیش نازانێت.

بێرنارد: لەسەرەتادا نەمدەزانی بەرواری لەدایکبوونی شێرێل کەیبوو، بەڵام ئێستە دەزانم کەیە. -دوای بیستنی قسەکەی ئەلبێرت-

ئەلبێرت: کەواتە منیش دەزانم بەروارەکەی کەیە.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەی بەرواری لەدایکبوونی شێرێل کام لەوانەی سەرەوەیە؟

وابزانم پێویستە پێش ئەوەی وەڵامەکە بخوێنیتەوە خۆت هەوڵێکی لەگەڵ بدەیت، ئەگەر بۆت شیکار نەکرا ئەمە وەڵامەکەیە:

تێبینی: پرسیارەکە ئەو هەموو وردەکارییەی نەداوە کە ئێمە داومانە، تەنها بۆ ڕوونکردنەوە و ئاسانکاری ئێمە زیاتر ڕوونمانکردەوە.

سەرەتا یەک بەیەکی قسەکانی ئەلبێرت و بێرناردا دووبارە دەکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پرسیارەکە شیکار بکەین.

کە ئەلبێرت دەڵێت:”من نازانم بەرواری لەدایکبوونی شێرێل کەیە بەڵام دڵنیام کە بێرناردیش نازانێت”، دەبێت ئەو دڵنیابێت کە بێرنارد ڕۆژێکی پێ نەدراوە کە بەدڵنیاییەوە وەڵامەکە بزانێت، بەواتایەکی دیکە بێرنارد ڕۆژی 19 و 18 پێ نەگوتراوە، چونکە گەر ئەو یەکێک ڕۆژەی پێگوترابا ئەوە بەدڵنیاییەوە وەڵامەکەی دەزانی چونکە ئەو دووڕؤژە یەکجار دووبارە بوونەتەوە و بەرامبەر یەک مانگن، بۆیە ئەمەش مانای ئەوە دەدات کە ئەلبێرت هەردوو مانگی May و Juneی پێنەگوتراوە، چونکە ئەگەر ئەو دوومانگەی پێگوترابا ئەوە بەدڵنیاییەوە نەیەزانی کە بێرنارد ڕۆژی 18 و 19 پێنەگوتراوە، بۆیە وەڵامەکە دەکرێت لە مانگی July و August بێت.

دواتر بێرنارد دەڵێت:”لە سەرەتادا نەمدەزانی بەرواری لەدایکبوونی شێرێل کەیبوو، بەڵام ئێستە دەزانم کەیە.” کەواتە بێرنارد ئەگەری وەڵامە ڕاستەکانی کەم کردەوە بۆ 15 و 16 و 17، چونکە گەر پێگوترابا 14 ئەوە بە دڵنیاییەوە نەیدەزانی کە ئایا 14 August یان 14 July وەڵامی ڕاستە.

کە ئەلبێرت دەڵێت: “کەواتە منیش دەزانم بەروارەکەی کەیە.” ئەوە وەڵامی ڕاست دەکاتە مانگی July، چونکە گەر مانگی Augustی پێ گوترابا ئەوە نەیدەتوانی بەدڵنیاییەوە بزانێت وەڵامە ڕاستەکە 15 یان 17ی Augustە.

لەکۆتاییدا وەڵامی ڕاست بریتی بوو لە: July 16

ئایە لە وەڵامەکە تێگەشتیت؟ ڕای خۆی بڵێ…

سەرچاوە: theguardian.com