زنجیرەی کۆزمۆس (ئەڵقەی هەشتەم) بەژێرنوسی کوردیی

کۆزمۆس (ئەڵقەی هەشتەم) بە ژێرنوسی کوردیی
وەرگێران وڕێکخستن: موحسین بورهان

https://ia800609.us.archive.org/15/items/CosmosKurdish/8.mp4

لینکی بینین

لینکی داگرتن

ئەم ئەلقەیە باس باسی ئەستێرەکانە. باسی جۆرەکانیان، شێوازی دروستبوونیان، قۆناغەکانی ژیانیان لە ماوەی بلیۆنان ساڵدا، چارەنوسی کۆتاییان، پێکهاتەی کیمیایی و پلەی گەرمییان بە وردی دەخرێتەڕوو. نیڵ تایسن سەرەتا باس ئەوە دەکات کە چۆن لە کۆندا مرۆڤەکان هەوڵیانداوە لە ڕێگەی خوارفە و ئەفسانەکانەوە ئەستێرەکان لێکبدەنەوە.  پاشان لە دوای سەرهەڵدانی زانست، چیرۆکی دوو ئەستێرەناسی ئافرەت دەگێرتەوە کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا سەرباری ئەو ڕێگریە توندانەی کە لە دژی ژنان لە ئارادابوو لە کارکردنیان لە ناوەندە زانستییەکاندا، توانیان دەرکێکی دروست و زانستییمان لە ئەستێرەکان پێ ببەخشن. دوو ئەستێرەناسی ئافرەت بە ناوەکانی سیسلیا پەین و ئانی جامپ کانن کە یەکەمیان پێکهاتەی ڕاستەقینەی ئەستێرەکانی کەشف کرد و دەریخست کە بەزۆری لەگازی هایدرۆجین پێکهاتوون، دووەمیشان هەڵسا بە پۆلێنکردنی هەزاران ئەستێرە و دابەشكردنیان بە سەر چەند کۆمەڵەیەکی جیاوازدا بە گوێرەی سیفەتە شەبەنگییەکانیان.