تیۆریەک بۆ هەموو شتێک

وەرگێڕانی: محسن برهان

تیۆری “هەموو شتێک” یەکێکە لە  شیرین ترین خەونەکانی زانستی فیزیا.ئەگەر رۆژێک ئەم تیۆریە سەربکەوێت،دەتوانێت چۆنیەتی کارکردنی هەموو گەردوون  لە بونیادی ترین ئاستدا شرۆڤە بکات و تێگەیشتنی مرۆڤایەتی بۆ سروشت  بە تەواوەتی  ڕوونبکاتەوە.ئەم تیۆریە دەتوانێت وەڵامی مەتەڵە قورسەکانی زانست و  ئەو پرسیارانەی کە تاوکو ئەمڕۆ بێ وەڵام ماونەتەوە بداتەوە، وەک “مادەی تاریک چیە”،”بۆ چی کات تەنها بە یەک ئاراستە دەڕوات” و “هێزی کێشکردن چۆن کاردەکات”،بە کورتی ئەم تیۆری دەتوانێت هەموو شتێک لە گەردووندا لێکبداتەوە.

لە ئێستادا  زۆربەی فیزیازانەکان  چالاکیەکانی خۆیان  چڕکردوەتەوە لە دەوری ئەو تیۆریانە دا  کە پەیوەستن بە “کێش کردنی کوانتەمی”یەوە.ئەم تیۆریە لەو  هەوڵی ئەوەدایە  میکانیکی کوانتەمی و تیۆری نسبی گشتی  ئانیشتاین  پێکەوە گرێ بدات، ئەمەش وەک مەرجێک وایە بۆ سەرکەوتنی تیۆری “هەموو شتێك”.لەم نێوەندە دا چەندین تیۆری  جۆراوجۆر هەن کە کاندیدان بۆ تیۆری “هەموو شتێک”،هەر یەکە لەم تیۆرییانەش  تەنها لە بەشێکی بابەتەکەدا ،تاکو ئێستاش بەڵگەیەکی ئەوتۆ بەردەست دا نیە سەربارەت بەوەی کامیان ڕاستن،لەم بابەتە دا ئاشنا دەبین بە هەندێك لە گرنگترینی ئەو تیۆرییانەی کە کاندیدن بۆ “تیۆری هەموو شتێک”.

تیۆری ژێ

 بە ناسراوترین تیۆری لە بواری تیۆری “هەموو شتێک” دا ددەنرێت،وە پێش هەموو تیۆریەکانی تر  لە لایەن زاناکانی فیزیاوە گرنگی پێ دراوە.بەپێ ئەم تیۆریە تەنۆلکە بنچینەیەکانی وەک کوارک ،نیۆترینیۆ،ئەلیکترۆن…هتد لە ڕاستیدا تەنۆلکە نین بەڵکو ژێ ی(string) زۆر زۆر بچوکن،بەڵام لەر بەرئەوەی بێ ئەندازە بچوکن ،ئامێرە و دەزگا زانستیەکانی ئێمە وەک تەنۆلکە دەیان بینن.بێ جگە لەمانە ماتماتیکی پەیوەست بە تیۆری ژێ جەخت لە سەر هەبوونی “رەهەندی  فەزایی زیاتر” (dimension)دەکاتەوە کە مرۆڤ راستەوخۆ ناتوانێت  بیان بینێت ە هەستیان پێ بکات.

هەرچەندە ئەمانە گومانی زانستی زۆر نائاساین،بەڵام بەڕایی زۆرێک لە زانایان ئەم تیۆریە تیۆریەکی زۆر بەنرخە و توانیویەتی گۆڕانیک لە بنەما بنچینەیی و بونیادیەکانی گەردووندا  بکات،کە گومان دەکریت بتوانێت وەڵامی پرسیارە جۆراوجۆرەکانی گەرووردوناسی بداتەوە.سەرەڕای هەموو ئەمانە ،ئەم تیۆریە  دوو کێشەی  گەورەی  لە بەردەم دایە،کە ئەگەر  بیەوێت   ڕەزامەندی زۆرینەی زاناکان    بەدەست بهێنیت ،بەوەی شیاوترین کاندیدە بۆ تیۆری “هەموو شتێک”  هەوڵێ چارەسەریان بدات.

یەکەم ئەوەی کە  زاناکانی تیۆری ژێ  ،نەیان توانیوە پێش بینیەکانی تیۆریەکەیان تاقیبکەنەوە و  لە ڕاستی و دروستیەکەی دڵنیا بن،بۆیە تیۆری ژێ  تاکو ئێستا لە سنوری تیۆریەک دا ماوەتەوە.دووەمیش  ئەوەیە کە چەندین شێوەی جیاوازی ئەم تیۆریە بوونی هەیە ،هەر یەکێک لەم شێوانەش  لەوانەیە ڕاست بێت و بەڵگەیەکی ئەوتۆش لە بەردەست دا نیە  بتوانێت یەکێکیان هەڵبژێرێت.هەندێك لە فیزیکزانەکان بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە چوارچێوەیەکی گشتی تریان  پێشنیار کردووە کە ناو دەبرێت بە تیۆری “ئێم”  (M-theory)،ئەم تیۆریە دەتوانێت هەموو تیۆریە جیاوازەکان یەک بخات.

بەڵام ئەم  رێگە چارەش کێشەی خۆی هەیە،ئەم تیۆریە ئەتوانێت نزیکەی ١٠ بەتوانی ٥٠٠ گەردوون وەسف بکات.دەستەیەک لە زاناکان ئەمە دەکەنە بەڵگە لەر سەر هەبوونی چەندەها گەردوونی تر و دەستەیەکی تریش دەڵێن ئەمە تەنها پیشاندەری ئەوەیە کەم ئەم تیۆریە ناتوانرێت تاقیبکرێتەوە.

کێشکردنی کوانتەمی ئەڵقەیی

هەرچەندە  تیۆری “کێشکرنی کوانتەمی ئەڵقەیی” وەکو تیۆری ژێ لە ڕاگەیاندنەکان و تی ڤی یەکاندا باس نەکراوە بەڵام هەتاکو ئێستا بە تاکە ڕکابەری سەرەکی تیۆری ژێ دادەنرێت.ئەم تیۆریە باس لەوە دەکات فەزا  بە پێچەوانەی ئەوەی دەوترێت بەردەوامە،بەردەوام نیە بەڵکو بچڕ بچڕ و پارچە پارچەیە و درێژێ هەر یەكێك لەم پارچانەش نزیکەیی ١٠ بەتوانی سالب ٣٥ مەترە.ئەم پارچانە بەیەکەوە دەبەسترێنەوە و ئەو فەزا دروست دەکەن کە ئێمەی مرۆڤ هەستی پێ دەکەین.کاتێک کە کە لەم پێکەوە بەستنانەدا گرێ  و لێك ئاڵان دروست دەبێت لە ئەنجامدا تەنۆلکە بنچینەیەکان دروست دەبن.

کێشکرنی کوانتەمی ئەڵقەیی  هەندێک پێشبینی دەربارەی جیهانی ڕاستەقینە پێشکەش کردووە،هەروەها هەندێک  لە نیهێنیەکانی  دروستبوونی گەردوونی ئاشکرا کردووە.لە گەڵ هەموو ئەمانەدا لایەنگرانی ئەم تیۆریە تاکو ئێستا نەیانتوانی وە، بنەماکانی کێش کردن بهێننە ناو تیۆریەکەیانەوە.جگە لەمەش بەهەمان شێوەی تیۆری ژێ ئەم تیۆریە تاکو ئێستا نەیتوانیوە رێگەیەک بۆ تاقیکردنەی پێشبینیەکانی بدۆزێتەوە.

تیۆری “CDT”

لە نیگای یەکەمدا تیۆری سی دی تی  هاوشێوەی تیۆری کێشکرنی کوانتەمی ئەڵقەیی دەردەکەوێت.چونکە بە هەمان شێوەی  تیۆری کێشکرنی کوانتەمی ئەڵقەیی کە  فەزا  بۆ “یەکەی بنچینەیی ” بێ ئەندازە بچوک دابەش دەکات، CDT یش وادادەنێت  کە فەزا_کات  پێک هاتووە لە یەکەی بنچینەیی بێ ئەندازە بچوک.بەڵام خاڵی جیاوازی ئەم تیۆریە لەگەڵ تیۆری کێشکرنی کوانتەمی ئەڵقەیی دا ئەوەیە کە ئەم پارچانە چوار رەهەندین وە ناودەبرێن بە “پێنتاکۆرۆن”. پێنتاکۆرۆنەکانێش دەتوانن بەیەکەوە ببەسترێن و جیهانێک بە رەهەندی زۆر گەورەتر دروست بکەن،کە وەک جیهانی راستەقینەی خۆمان سێ رەهەندی فەزا و یەک رەهەندی کاتی هەیە.ئەم تیۆریەش خاڵێكی لاوازی هەیە ئەویش ئەویە CDT ناتوانێت بوونی مادە لێكبداتەوە.

کێشکردنی کوانتەمی ئانیشتاین

“مارتین  رۆیتەر” لە زانکۆی ماینزی  ئەڵمانیا ئەم تیۆریەی داناوە.یەکێک لە کێشەکانی بەردەم پێکەوە بەستنی  کێشکردن و میکانیکی کوانتەمی بریتیە لەو ڕووداوانەی کە لە مەودا بچوکەکان دا  لە کێشکردن دا ڕوودەدات،هەتاکو دوو تەن لەیەکتری وە نزیکتر بن هێزی کێشکردنی نێوانیان زیاتر دەبێت.بەڵام تەنانەت کێش کردن کاریگەریی لەسەر  خودی خۆشێ هەیە بۆیە  لە ئەنجامی ئەمەدا لە مەودا زۆر بچوکەکاندا ئەڵقەیەکی (feed back)دێنیتەکایەوە.بەپێ ی تیۆریە نوێیەکان  کێشکردن لەم دۆخەدا دەبێت زۆر بە‌هێز بێت کە ئەمەش بێ مانایە.بەواتایەکی  تر لە لە تیۆریە نوێیەکاندا  دەبێت هەڵەیەک هەبێت.سەرەڕای بوونی ئەمانەش، ڕۆیتەر  بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە خاڵێکی بەناوی “خاڵێ جێگیربوون” داناوە.خاڵێ جێگربوون ئەو خاڵەیە تیادا هێزی کێش کردن ئیتر زیاد ناکات.ئەم بابەتەش یارمەتی چارەسەری کێشەکە دەدات و لە کۆتادا دەبێتە هۆی بەدیهێنانی تیۆری کێشکردنی کوانتەمی.

کێشکردنی کوانتەمی

هەموو ئەو تیۆریانەی کە لە سەرەوە باس کران وا دادەنێن  کات و شوێن بوونیان هەیە ،پاشان هەوڵئەدەن  لەسەر ئەم بنەمایە گەردوون بونیاد بنێن.کێشکردنی کوانتەمی ئەنجامی هەوڵەکانی “فۆنتی مارکۆپۆلۆ” و هاوکارەکان یەتی لە ڕێخراوی فیزیای تیۆریی واتەرلوی کەنەدا.

“مارکۆپۆلۆ” باس لەوە دەکات، لە دوای تەقینەوە گەورەکە ئەو کاتەی کە گەردوون هاتەکایەوە فەزا بەم شێوەی ئەمڕۆ کە ئێمە دەیناسین بوونی نەبوو.بەڵکو فەزا شێوەی تۆڕێکی پێکهاتوو لە گرێ یان خاڵی   هەبووە و هەموو خاڵەکانی ئەم تۆڕە پەیوەست بوون بەیەکتری یەوە.ماوەیەکی کورت دوای تەقینەوە گەورەکە ئەم تۆڕە لە ناو چووە و هەندێك لەم خاڵانە لە خاڵەکانی تر جیابوونەتەوە و ئەو گەردوونەی ئەمڕۆ دەیبینین دروست بووە.

نسبیەتی ناوخۆیی

بۆ یەکەم جار لە لایەن “ئۆلاڤ درەیەر” لە رێخراوی تەکنۆلۆژی ماساچۆست ئەم تیۆریە  پێشنیار کرا. ئەم تیۆریە پیشانی دەدات تیۆری نسبی گشتی ئەتوانێت لە جیهانی کوانتەمی دا سەر دەربهێنێت.هەموو تەنۆلکەکانی گەردوون سیفەتێکی خۆییان هەیە کە ناودەبرێت بە “سپین”،یان بە زمانێکی سادە تر بڵیین،سپین واتە کاتێک تەنۆلکەیەک دەخولێتەوە بەدەوری خۆیدا چی ڕوودەدات.مۆدێلەکانی “درەیەر” سیستەمێكی سپینی وێنا دەکەن کە بەند نین لە سەر  مادە و شێوازی ریزبونیشیان هەڕەمەکییە.کاتێک ئەم جۆرە سیستەمانە دەگەنە پلە گەرمی   مۆلەقە، سپینەکانیان تەریب  دەبن بەیەکتری و دیزاینێکی ڕێک و پێك دروست دەکەن.ئەو کەسەی لە ناو ئەم سیستەمانەدایە ناتوانێت ڕاستەخۆ بیانبینێت،تاکە شتێک کە بتوانرێت ببینرێت کاریگەریەکانیانە،”درەیەر” پیشانی دا  ئەم کاریگەریانە فەزا_کات و مادە دەگرێتەوە.شایەنی باسە کە ئەو توانیویەتی لەم تیۆرییەوە   تیۆری کێشکردنی نیوتنی بسەلمێنێت.بەڵام لە گەڵ هەموو ئەمانەشدا نەتوانراوە تیۆری نسبی گشتی لێ وە دەربهێنرێت.

E8

لە ساڵی ٢٠٠٧ دا فیزیکزانێک بەناوی “گرێت لێزی” یەكێکی تر لە کاندیداکانی تیۆری “هەموو شتێک” ی ڕاگەیاند و بەم شێوە مانشێتی رۆژنامەکانی ئەو کاتەی سەرقاڵ کرد بە خۆیەوە.چیرۆکی ئەم تیۆریە کاتێک دەستی پێک کرد کە  پەیپەرێك (paper) بڵاو کرایەوە کە باسی لە تیۆری E8  ی دەکرد. E8   بریتیە لە دیزاینێکی ماتمایکی ئاڵۆز کە خاونی ٨ رەهەند و ٢٤٨ خاڵە.”لێزی” پیشانی دا  تەنۆلکە بنچینیەکان و هێزە جیاوازەکانی سروشت دەتوانرێت لە سەر خاڵەکانی دیزاینی E8   وێنە بکرێن و بەم شێوەیە زۆربەی کارلێکەکانی تەنۆلکەکان و هێزەکان  خۆ بە خۆ  دەتوانن پەیدا ببن.هەندێك لە فیزیکزانەکان بە توندی رەخنەیان ئاراستەی  پەیپەرەکەی لێزی گرت،لە لایەکی ترەوە هەندێكی تریان پێشوازیەکی گەرمیان  لێ کرد.”لێزی” لە کۆتایی ٢٠٠٨ بوجەیەکی پێدرا تاوەکو لێکۆلێنەوەکانی لە سەر E8  درێژە پێ بدات.

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *