زانستی فیزیا، سیستمی خوێندن و که‌م و کورتییه‌کانی
فیزیا: هه‌موومان به ڕێژه‌یه‌کی که‌م تا زۆر به هۆی خوێندنی وانه‌ی زانست و دواتریش فیزیا به جیا، ده‌زانین که زانستی فیزیا چییه و له چی ده‌کۆڵێته‌وه، به‌ڵام وه‌کوو ناساندنێکی کورت ده‌کرێت بڵێین فیزیا ئه‌و لقه‌یه له زانست که هه‌ر له بچوکترین ته‌نۆلکه‌وه هه‌تا ده‌گاته هه‌ساره و ئه‌ستێره و کاکێشانه‌کان و به گشتی گه‌ردوون و ئه‌و دیاردانه‌ی که تێیدا ڕووده‌ده‌ن ده‌خاته ژێر وردبینی لێکۆڵینه‌وه‌کانییه‌وه. که‌م که‌س هه‌یه ئاره‌زووی ئه‌وه نه‌کات که زانیاری له سه‌ر ئه‌و گه‌ردوونه‌ی تێیدا ده‌ژین و هۆکاری ڕوودانی دیارده‌کانی نه‌زانێت.
سیستمی خوێندن و فێرگه‌کان و به‌شی فیزیا: یه‌کێک له شێوازه‌کانی وه‌رگرتن و فێربوونی زانست که زۆربه‌مان پێی ئاشناین له ڕێگه‌ی سیسته‌می خوێندن و له خوێندنگا و زانکۆ و په‌یمانگاکانه، هه‌ر له ئهکادیمییاکهی ئه‌فلاتوون که نزیکه‌ی چوار سه‌ده پێش زایین دایمه‌زراند و ئه‌و چه‌نده‌ها هه‌وڵه هاوشێوه‌یه‌ی تر که له شوێنه‌کانی تری جیهان دران، فێرگه‌کان په‌یدا بوون و په‌ره‌یان سه‌ند تا گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و ده‌کرێ بڵێین گه‌وره‌ترین خزمه‌تییان به کۆمه‌ڵگا گه‌یاندووه و ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی فێرگه‌کانه‌وه کراوه و به‌و به‌ربڵاوییه زه‌حمه‌ته به شێوه‌یه‌کی تر بکرایه، وه‌کوو له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان دا هه‌ستی پێده‌کرێت که گه‌یاندن و فێرکردنی بنه‌ماکانی زمان له نوسین و خوێندنه‌وه و هه‌موو زانستهکانی تر به به‌شێکی زۆر له خوێندکار. ده‌کرێ بڵێین نمونه‌ی نه‌بوونی خوێندن و سیستمی خوێندن ده‌کرێ به‌و سه‌رده‌مانه بچوێندرێ که خوێندن ته‌نها بۆ چینێکی دیاری کراوی کۆمه‌ڵگا بووه یان سه‌رده‌مانی پێش تر که زانیاری و شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌کان نهدهگوازرانهوه له نێوان تاکه‌کان و نه‌وه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان دا به هۆی نه‌بوونی سیستمێکی وه‌ها. به‌ڵام ئه‌م سیستمه‌ش به‌ده‌ر له که‌م و کورتی نییه و سه‌ره‌ڕای بوونی که‌م و کورتیش تێیدا هێشتا له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که جێبه‌جێ ده‌کرێت که‌م و کورتی له کارپێکردنه‌که‌ی دا هه‌یه که هێنده‌ی تر ده‌بێته هۆی نه‌گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی به ڕاستی خوێندن له پێناوی دا خراوه‌ته کار.
که‌م و کورتییه‌کان
بۆ سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر زانکۆ و ده‌رچووی زانکۆ که‌سی داهێنه‌ر و خاوه‌ن بیرۆکه‌ی نوێ زۆر زۆر که‌مه؟ چی ڕێگره له به‌رده‌م دروست بوونی خوێندکاری کارامه و شاره‌زا؟ له به‌شی فیزیا دۆخه‌که چۆنه؟
کێن ڕۆبینسۆن که ڕاوێژکارێکی نێوه‌ده‌وڵه‌تییه له بواری خوێندن و ده‌رس ووتنه‌وه و پرۆفیسۆری زانکۆیه له زانکۆیه‌کی به‌ریتانیا له وتارێک یان باشتر بڵێم قسه‌کردنێک له کۆنفرانسێکی تی ئی دی دا له ژێر ناونیشانی :
Ken Robinson: How schools kill creativity
باس له‌وه ده‌کات که چۆن خوێندنگا و سیستمی خوێندن توانای داهێنان و بیرکردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه له‌ناو ده‌به‌ن، پێی وایه هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه که له سیستمی خوێندن دا خوێندکار وا ڕادێت گرنگترین شت نمره‌یه و ترسناک ترین شت وه‌ڵامی هه‌ڵه‌یه یان بوونی هه‌ڵه‌یه‌كه له وه‌ڵامه‌کانی دا. وته‌یه‌کی ئا‌لبێرت ئاینشتاین هه‌یه که ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی که هیچ کات هه‌ڵه‌یان نه‌کردووه ئه‌وانه‌ن که هیچ کات شتی نوێیان تاقی نه‌کردۆته‌وه، کێن ڕۆبیسنۆن به هه‌مان شێوه پێی وایه کاتێک خوێندکار له میانه‌ی فێربوون دا به له ده‌ست دانی نمره به هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه له وه‌ڵامه‌کانیدا ترس له هه‌ڵه کردنی له لا دروست ده‌بێت ئه‌مه ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ تاقی نه‌کردنه‌وه و بیرنه‌کردنه‌وه‌ی له شتی نوێ، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له تێڕوانینه‌کانیدا تاقیکردنه‌وه و بیرکردنه‌وه و چوون به لای بیرۆکه‌ی نوێ دا ببێته شتێکی ترسناک و نه‌خوازراو و به‌و هۆیه‌شه‌وه لای خوێندکار بیرکردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی داواکراوه لێی پشتگوێ ده‌خرێت و هه‌ر له‌وێوه‌یه که بیری نوێی هه‌ڵقوڵاو له‌و که‌سه‌وه ده‌خرێته لاوه و چیدی ناکرێت چاوه‌ڕێی نوێگه‌ری و داهێنان بکرێت له‌و که‌سه‌ی به وه‌ها ئه‌زموونێک دا تێده‌په‌ڕێت و بووه‌ته هه‌ڵگری ئه‌و تێڕوانینه‌ی باسمانکرد بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ستی پێ بکات.
چه‌ند هۆکارێکی تریش هه‌ن که بوونه‌ته هۆی به لاڕێداچوونی خوێندن هه‌ر له خوێندنگا سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه تا ده‌گاته زانکۆ که به‌شی فیزیاش ده‌گرێته‌وه. یه‌کێک له‌و هۆکارانه ئه‌وه‌یه که له بری ئه‌وه‌ی فێربوون ئامانج بێت و نمره و بڕوانامه ده‌رئه‌نجامێکی لاوه‌کی بێت که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ده‌کرێ بڵێین فێربوون به مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی له بیرکراوه و به ده‌ست هێنانی نمره و بڕوانامه و ده‌رچوون بۆته ئامانج جا به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێت، به تێگه‌یشتن و فێربوون یان بێ تێگه‌یشتن و فێربوون، چونکه خوێندکار له‌و سیستمه دا پێی وایه ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌که‌ی له نمره و بڕوانامه‌که‌ی دایه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدات بڕوانامه‌که‌ی به به‌رزترین نمره به ده‌ست بهێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچیش فێر نه‌بووبێت. له‌وانه‌یه ئێستا بڵێیت خۆ نمره ده‌کرێت پێوه‌ر بێت بۆ ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی خوێندکار بۆ بابه‌ته‌کان و ئه‌وه‌ی نمره‌ی به‌رز به ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌وه‌یه که به باشترین شێوه فێربووه و تێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌مه وانییه!
چونکه به‌شێکی زۆری تاقیکردنه‌وه‌کان زۆرێک له پرسیاره‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ده‌قاوده‌ق ئه‌و شتانه‌یه که له ڕۆژانه‌دا خوێندراوه و به ئاماده‌کراوه له به‌رده‌ستی خوێندکار داهه‌یه و به شێوه‌یه‌که که چ به تێگه‌یشتنێکی تۆکمه و چ به له به‌ر کردنێکی بێ تێگه‌یشتنی پێویست وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ئه‌وه‌ش که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان به‌و شێوه‌یه بێت جۆری ده‌رس ووتنه‌وه‌ی مامۆستاکانه، که به گشتی و له لایه‌ن ڕێژه‌یه‌کی زۆریانه‌وه گوێ نادرێت به تێگه‌یشتن و فێربوون، بۆ نمونه له به‌شی فیزیا دا و له یه‌کێک له ده‌رسه‌کان دا له بری ئه‌وه‌ی پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌که به جۆرێک بێت که گرنگی به ڕێژه‌ی تێگه‌یشتنی خوێنکار له یاسایه‌ک یان بیردۆزێک بدات و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت که ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌که یاساکه یان بیردۆزهکهس بدرێت و بخرێته به‌رده‌ستی خوێندکار و ته‌نها کاری خوێندکار ئه‌وه بێت که به پێی تێگه‌یشتنی خۆی وه‌ڵامی پرسیاره‌که بداته‌وه که‌چی له بری ئه‌وه له زۆربه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان و پرسیاره‌کانیان دا هێنده‌ی گرنگی به‌وه ده‌درێت که تا چه‌ند خوێندکار یاسا یان بیردۆزه‌که‌ی له‌به‌ر کردووه هێنده گوێ به تێگه‌یشتن لێی نادرێت و بۆیه دۆخێکی وا ده‌ڕه‌خسێت که هاتنه ژووره‌وه‌ی خوێندکار بۆ هۆڵی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئامانجی دهرسهکهو گوێ گرتنه‌که‌ی ببێته ئه‌وو شتانه‌ی که گرنگن و دێنه‌وه له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان دا، نه‌ک تێگه‌یشتن لێیان.
جا له دۆخێکی وا دا که ڕێی دووری خوێندکار نووسراوه هێڵ به ژێر داهاتووه‌کانی ناو مه‌لزه‌مه‌کان بێت ده‌بێ چاوه‌ڕێی چ داهێنان و نوێگه‌رییه‌ک بکه‌ین؟
یه‌کێک له کێشه‌کانی تر بێ خه‌می مامۆستاکان له ووتنه‌وه‌ی دهرسهکهیه وه‌کوو زانستێکی سه‌رنج ڕاکێش و بۆ تێگه‌یشتن، هه‌روه‌ها بێ خه‌می خوێندکاره‌کان خۆیانه له هه‌وڵدان بۆ فێربوون له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی خوێندن و ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتری جگه له‌وه‌ی داواکراوه بۆ تاقیکردنه‌وه له ڕێگه‌ی کتێب یان هه‌ر ئامرازێکی تره‌وه، ڕۆڵی سه‌ره‌کی مامۆستا له‌م خاڵه‌دا ده‌کرێت دروست کردنی پرسیاری بێ وه‌ڵامی فکری بێت که وا له خوێندکار بکات هه‌وڵ بۆ زانینی بدات، وه له‌وه‌ش گرنگتر مامۆستا ده‌توانێت به ئاشناکردنی خوێندکار به‌و فراوانی و قووڵییه‌ی که له زانستی فیزیا دا هه‌یه و خستنه به‌رچاوی ئه‌وه‌ی که بۆ تێگه‌یشتنێکی باش پێویسته خوێندکار هه‌وڵبدات دوانه‌که‌وێت له به ده‌ست هێنانی زانستی زیاتر و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و پێویستی ئه‌وه‌ی بخاته به‌رچاو که ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌وڵ دابێت تا زیاتر تێ بگات به تێگه‌یشتنێکی نزیک له ڕاستی له بابه‌ته‌کان و فیزیا خۆی.
[divider]
خوێندکاری فیزیا له ناو ئه‌م که‌م وکورتی و کێشانه‌دا چی بکات؟
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که بده‌مه‌وه ده‌بێ به ڕاشکاوی دان به‌وه‌دا بنێم که هه‌وڵی زۆر جدی بۆ فێربوونی و خۆیهکلایهکردنهوه بۆی له ڕێژه‌یه‌کی زۆر زۆر له خوێندکار و فێرخوازه‌کانی ئێمه دا نییه، که‌م خوێندکارمان هه‌یه که تینووی زانین بێت!
زۆر ڕاشکاوانه تر بڵێم به‌شێکی زۆر له خوێندکارانی ئێمه به ئامانجی فێربوون و وه‌رگرتنی زانست ڕوویان نه‌کردۆته زانکۆ و په‌یمانگاکان، ئه‌مه له به‌شێکی وه‌ک زانستی فیزیا دا زۆر به ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌کرێت، بۆ نمونه له کۆی خوێندکاره وهگیراوهکانی به‌شی فیزیا بۆ هه‌ر ساڵێک که نزیکی سه‌ت که‌س ده‌بن له‌وانه‌یه که‌سێک یان دوو که‌س وه‌یان هیچ که‌سێکیان به ویست و ئاره‌زووی خۆی نه‌هاتبێت بۆ خوێندنی زانستی فیزی، به‌ڵکوو کۆنمره‌ی پۆلی دوانزه و شێوازی پڕکردنه‌وه فۆڕمی وه‌رگرتنه‌که گه‌یاندوویه‌تیه به‌شی فیزیا. ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیستمه وه‌رگرتنه بێ مانایه‌یه که به پێوه‌ری نمره نه‌ک به پێوه‌ری ئاره‌زووی خوێندکارو توانای خوێندکار له‌و زانسته دا خوێندکاره‌که له هه‌ر به‌ش و کۆلێژێک وه‌رده‌گیرێت، ئه‌و ڕاستییه‌ش که زۆرێک له خوێندکاره‌کان هیچ ئامانجێکی دیاری کراویان نییه و هه‌وڵییان بۆ ئه‌و کۆلێژانهیه که پۆست و پاره و داهاتوویه‌کی باش یان هه‌یه که دیسانه‌وه هۆکاره‌که‌ی ئه‌و که‌شه په‌روه‌رده‌یییه نازانستییهیه که له خوێندنگاکان هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده‌یه‌کی ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ناپێکێتو هه‌رگیز نابینی به‌شێکی زۆر له خوێندکار بگه‌نه ئه‌و ئاسته له یه‌کلابوونه‌وه که پێش هاتنیان بۆ زانکۆ ویست و توانای خۆیان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێچکه‌یان خۆیان بزانن و له زانکۆ له‌و به‌ش و کۆلێژه‌ی که توانایان هه‌یه هه‌وڵبده‌ن وه‌ربگیرێن بۆ ئه‌وه‌ی به خوێندنی ئه‌وه‌وه سه‌رقاڵ بن که ئاره‌زووی ده‌که‌ن و تێیدا سه‌رکه‌وتوون.
با بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که چی بکه‌ین باشه، دوای هه‌موو ئه‌وه‌ی باسم کرد ده‌بێت خوێندکارێک که به تایبه‌ت له به‌شی فیزیا وه‌رگیراوه به‌وهه‌موو که‌م و کورتییانهوه هه‌وڵی چی بدات؟
فیزیا زانستێکه ده‌کرێ به تێگه‌یشتن لێی و به زانینی ئامانجه‌کانی ئه‌و زانسته زۆر به ئاسانی خۆشه‌ویست ببێت له لامان، بۆیه واباشه خوێندکار هه‌وڵی ئاشنابوون به زانستی فیزیا بدات ئه‌ویش له خاڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌و ئاشنا بوونه بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی دوورن له بابه‌ته ئاڵۆزه ماتماتیکییه‌کان، لێره‌دا پێشیاری من ئه‌م دوو کتێبه‌یه که به زمانی کوردی له به‌رده‌ستن و له کتێبخانه‌کان ده‌ست ده‌که‌ون:
١.کورتیلهیهکه له مێژووی کات – نووسینی ستێفن هۆوکینگ و لیونارد ملۆدینۆ – وه‌رگێڕانی حوسێن حوسێنی و د.هاوڕێ عومه‌ر
٢.دیزاینی مه‌زن – نووسینی ستێفن هۆوکینگ و لیونارد ملۆدینۆ – وه‌رگێڕانی حوسێن حوسێنی و کامیار سابیر
ئه‌م دوو کتێبه گێڕانه‌وه یان باسکردنێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێشی زانستن و به تایبه‌تیش زانستی فیزیا له دێرزه‌مان و له یه‌که‌م هه‌وڵه‌کان بۆ تێگه‌یشتنی جیهانی ده‌ورووبه‌رمان تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ و باس له زانا و دۆزینه‌وه و بیردۆز و بیر و ڕاکانیان و ده‌کات به شێوه‌ی زنجیره‌یه‌کی یه‌ک له دوای یه‌ک و دوو له ماتماتیکی ئاڵۆز و ده‌کرێ ئه‌مانه سه‌ره‌تایه‌کی زۆر باش و ئاسان بن بۆ ئاشنا بوون به فیزیا‌و چوونه نێو جیهانه سه‌یر و سه‌مه‌ره و ئاڵۆزه‌که‌یه‌وه!
له پاڵ ئه‌مانه‌ش دا ده‌کرێ خوێندکار که‌ڵک له فیلمه دۆکیۆمێنتارییه زانستییه‌کان وه‌ربگرێت که باس له زانست و به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی باس له زانستی فیزیا ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنج ڕاکێشتر له‌وه‌ی له کتێبه‌کان دا هه‌یه. که نوێترینیان زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی کۆسمۆس واته گه‌ردوون که له پێشکه‌شکردنی زانای به‌ناوبانگی فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی نیل دیگریس تایسنه :
Cosmos: A Spacetime Odyssey
به بڕاوی من یه‌کێکه له سه‌رنج ڕاکێش ترین و پڕ زانیاری ترین دۆکیۆمێنتارییه زانستییه‌کان و به تایبه‌ت زانستی فیزیا و گه‌ردوونناسی. ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌ک بوو و چه‌ندین شتی تر هه‌ن که ده‌کرێ خوێندکاری سوودیان لێوه‌ربگرێت. دوای ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییانه ئه‌وه‌ن زۆر گرنگه نه‌وه‌ستان و قه‌ناعه‌ت نه‌کردنه به‌و بڕه که‌مه له زانیارییه ڕووکه‌شه‌ی که خوێندکار وه‌ری گرتووه و دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و تێگه‌یشتێک بۆ زانستی فیزیا دروست بوو و خوێندکار هه‌ستی به پێویستی زیاتر زانین کرد ده‌بێت ده‌ست بکات به خۆخه‌ریک کردن به بابه‌ته‌کانه‌وه به وردی، ئه‌ویش له سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانه‌وه.
لێره‌وه پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که له‌و بابه‌ته ده‌رسییانه‌ی که له هه‌ر ساڵێک دا له زانکۆ ده‌خوێندرێن تا ده‌توانیت هه‌وڵ بده ته‌نها به بابه‌تی ناو مه‌لزه‌مه و ئه‌و داواکارییانه‌وه نه‌وه‌ستیت که له لایه‌ن مامۆستاوه له سه‌ر بابه‌تێک پێت ده‌درێن به‌ڵکوو هه‌وڵی ده‌ره‌کی بده بۆ تێگه‌یشتنێکی ڕاسته‌قینه له بابه‌ته‌که و خوێندنه‌وه و زانینی زیاتر له سه‌ری، با ته‌نها خوێندنی بابه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه نه‌بێت به‌ڵکوو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا لێی تێ بگه‌یت و وه‌کوو فیزیاییه‌کی ڕاسته‌قینه بزانیت باسی چی ده‌کات.
له‌م قۆناغه‌ش دا ئینته‌رنێت و کتێبه سه‌رچاوه‌ییه‌کان(مصدر)کان که له کتێبخانه‌ی کۆلێژ هه‌ن زۆر به سوود ده‌بن، هه‌روه‌ها له هه‌ره سوودبه‌خش ترین کاره‌کان که ده‌توانیت بیکه‌یت سه‌یر کردنی ده‌رسه ڤیدیۆیییه‌کانه،که له لایه‌ن مامۆستا و پرۆفیسۆره به‌ناوبانگه‌کانی جیهانه‌وه وتراونهوه و ده‌توانی سه‌یریان بکه‌یت به فری و به پێ پاره له سایتی زانکۆ به ناو بانگه‌کانی جیهان دا.
یه‌کێک له‌وانه‌ش ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌یه که له لایه‌ن باشترین پرۆفیسۆر و مامۆستاکانی ئێم ئای تی واته ئینستیتۆی ته‌کنۆلۆجی ماساچوسێت که له ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی جیهان دا یه‌که‌مه، زۆرێک له ده‌رسه‌کانی به‌شی فیزیا وتراوهتهو به ڤیدیۆ ڕیکۆرد کراوه و ده‌توانی سوودی لێ ببینی:
http://ocw.mit.edu/courses/audio-video-courses/#physics
*زۆربه‌ی ڤیدیۆکان ژێرنووسی ئینگلیزییان هه‌یه له حاڵه‌تێک دا ئه‌گه‌ر له قسه کردنه‌که تێنه‌گه‌یشتن
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه تاکه شوێن نییه به‌ڵکوو چه‌نده‌ها ڤیدیۆی تری زانکۆکانی تر هه‌یه که ده‌کرێ خوێندکار زۆر سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
دوا قسه و گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌یت به‌رده‌وام بیت له خوێندنه‌وه و قووڵ بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتره له بابه‌ته‌کان و به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هه‌ست ده‌که‌یت زیاتر سه‌رنجت ڕاده‌کێشن، کارل سیگن زانای ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌مریکی ده‌ڵێت: له شوێنێک، شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر چاوه‌ڕێیه بزانرێت!
جا هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وه‌وه بیرت بێت زانستێکی زۆر که به هه‌وڵێکی زۆری زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مڕۆ، له کتێبه‌کاندا چاوه‌ڕێی من و تۆ ده‌که‌ن بیانخوێنینه‌وه و ئاشنا بین به‌و پێشکه‌وتنه مه‌زنانه‌ی زانست به گشتی و فیزیا به تایبه‌تی و ورد بینه‌وه به‌شکم ئێمه‌ش بتوانین به‌ردێک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و قه‌ڵا به‌رزو بڵنده‌ی زانست وهه‌وڵبده‌ین هه‌تا ده‌کرێت زۆرتر له خۆمان و ئه‌و گه‌ردوونه‌ی تێیدا ده‌ژین تێبگه‌ین.
نوسین و ئاماده‌کرنی: ئارمان خلیل