سنوقەکەی ئەنشتاین

من وا ئەزانم کە ئەم هاوکێشەیە E=mc² ،بەناوبانگترین هاوکێشەیە کە تا ئەمرۆ مرۆڤایەتی پێی ئاشنا بووە، ئەو هاوکێشیەیە کە لە ئەنجامی بیردۆزی گوێرەیی تایبەتی(Special Theory of Relativity)  وەدەست هاتووە.                      باشە بۆ بەناوبانگترین و ئاشناترین هاوکێشەیە؟!

کاتێک پێناسەی “فیزیا” لە کەسێک دەپرسیت یان لە گووگڵ بە داویدا دەگەڕێیت زۆرینەی ئەو وەڵامانەی کە دەستت دەکەوێت لەم جۆەن: ئەو زانستەیە کە لە مادە(Matter) و ووزە (Energy) دەکۆڵێتەوە و پەیوەندی نێوانیان لێک دەداتەوە.دەی هەڵە نیم گەر بڵێم ئەم هاوکێشە سادەیەش E=mc² ئەو دوو دێرەی بە تەواوی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە،هەربۆیە زۆرجار فیزیکزانەکان ئەم هاوکێشێە بە خوودی زانستی فیزیا ناوزەند دەکەن! بەڵام ببورن کە نا ئومێدتان دەکەم لەبەر ئەوەی لە ناخیشدا بەقەدەر ئەوەی دەردەکەوێت سادە نییە،یانی درووستە گەر بڵێین “گوورگە و لە پێستی مەڕدایە”

ئەنشتاین بیرۆکەیەکی بلیمەتانەی هەبوو بۆ گەیشتن بەم هاوکێشیە کە ئێمە لێرەدا ،بە کوورتی بەسەریدا دەچینەوە.پێش هەموو شتێك با تەنۆلچکەیەکی ڕووناکی بە نموونە وەبگرین، کە لە ڕووی زانستیەوە پێشی دەوترێت “فۆتۆن”؛ یەکێک لە تایبەتمەندیە سەرنج راکێشەکانی فۆتۆن ئەوەیە کە  تەوژم(Momentum)ی هەیە و کەچی لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بارستاییەکی نییە!

  – جا ئیتر ئەمە ئەبێت چ شتێکی سەیری تێدا بێت؟

ئەم پرسیارە گەر بۆ هەموو کەسێک ئاسایی بێت بۆ کەسێك کەتەنانەت تەنها ئەلفبێی فئزیا بزانێت و بەس، ئاسایی نییە.

یان ئیتر دەبێت بەلای کەسێکەوە ئاسایی بێت کە هیچ سەلیقەیەک و زەوقێکی فیزیای نەبێت”ببورن بۆ راستگۆیم!  “ چوونکە گەر ئەلفبێ و بنچینەکانی فیزیا بەبیرخۆمان بێنینەوە بێ هیچ خۆ تێکدان و سەغلەتبوونێك ئەوەمان بەبیردێتەوە کە تەوژم  (momentum) لە ئەنجامی لێکدانی بارستای و خێرای درووست دەبێت p=mv کە بارستایی سفر بوو ئەوا تەوژمیش سفر دەبێت،p=0xvکەواتە p=0

دەی ئام گاڵتە جاریە چیە؟ چۆن دەبێت تەوژمیشی هەبێت و بارستایشی سفر بێت؟ گالتەجاری نییە،پێشتر وتمان خۆ” گوورگە و لە پێستی مەڕدایە” وای بۆ ئەچم کە ئەم مەسەلەی گورگ و مەڕە بەس بە “سندووقەکەی ئەنشتاین چارەسەر دەبێت”، بیرۆکە نایابەکەی ئەنشتاینی بلیمەت ئەوەبوو کە “ وززەی فۆتۆن دەبێت یەکسان بێت لەگەڵ بارستایی ،کەوابوو بەم جۆرەش پەیوەندیگیری هەیە لەگەڵ تەوژم

بیرۆکەکەی ئەنشتاین بەم شێوەیەبوو، سنوقێکی جێگیر (Stationary Box)بهێنە بەرچاوی خۆت کە لە بۆشاییەکی قووڵدا نقووم بووە.لەناو ئەم سنوقەدا فۆتۆنێک بەربووە کە لە چەپەو بۆ راست دەروات،لەبەر ئەوەی وا پێویست دەکات کە تەوژمی سیستمەکە پارێزراو بێت (Conservation of momentum ) ئەوا دەبێت سنوقەکە لەگەڵ بەربوونی فۆتۆنەکەدا بەرەولای چەپ وەرچەرخێت.لەکاتێکی دواتردا فۆتۆنەکە لەگەڵ لاکەی تری سنوقەکەدا بەر یەک دەکەون (Collision Occurs)،فۆتۆنەکە ئەوەی لەبەر چاوە کە تا ئێستا سنوقەکە ئەمی لەخۆی گرتووە و پاراستوەیەتی بۆیە فۆتۆنەکەش تەواوی تەوژمەکەی خۆی دەبەخشێت بە سنووقەکە.بەم شێوەیە تەواوی تەوژمی سیستمەکە پارێزراو دەبێت(Conserved) ، و ئەم بەرکەوتنە سنووقەکە لە جووڵە دەخات.

بەداخەوە کێشەیەکمان بۆ دێتە پێش،لەبەرئەوەی هیچ هێزێکی دەرەکی کاری نەکردۆتە  سەر سیستمەکە،کەواتە دەبێت ناوەندی بارستایی (Center of Mass) لە هەمان شوێنی خۆی مابێت،هەرچەندە کە سنووقەکە پێشتر دەجووڵاوە.ئەمە پرسیارەکەیە: چۆن دەکرێت ناوەندە بارستای سنووقە جووڵاوەکە لەگەڵ ناوەندە بارستای سیستمە جێگیرەکە پێک بهێنینەوە؟

ئەنشتاین ئەم پارادۆکسەی چارەسەر کرد،کاتێک ووتی : دەبێت بارستاییەکی یەکسان هەبێت بۆ ووزەی فۆتۆنەکە.بە دەربڕینێکی سادەتر واتا:  دەبێت ووزەی فۆتۆنەکە یەکسان بێت بە و بارستاییەی کە لە چەپەوە بۆلای راستی سنوقەکە دەروات،لە هەمووشی گرنگتر دەبێت ئەو بارستاییە ئەوەندە گەورەبێت کە ناوەندە بارستایی سیستمەکە بە نەگۆڕی بهێلێتەوە.

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *