ئامێرێکی بێ وایه‌ر که وزه‌ی له‌ده‌ست چوو ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی کاره‌با

asd

 به پێی زانییاریه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که له جۆرناڵی  Applied Physics Letters دا بڵاوکراوه‌ته‌، لێکۆڵه‌ره‌وان له Duke University’s Pratt School of Engineering (سکوڵی ئه‌ندازیاری زانکۆی دوک) توانییان به به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک ماده‌ که نرخیان به‌رز نییه ئامێرێکی کۆکردنه‌وه‌ی وزه‌ دروست بکه‌ن که چوستییه‌که‌ی هاوشێوه‌ی خانه خۆرییه‌ مۆدێرنه‌کانه، ئه‌و مادانه وا ڕێک ده‌خرێن که ده‌ست به‌سه‌ر شه‌پۆله مایکرۆییه‌کان دا بگرن.

ئامێره‌که به‌ شێوه‌یه‌کی وایه‌رلێس ووزه‌‌ی شه‌پۆله‌ مایکرۆییه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ ووزه‌ی کاره‌با (ڤۆڵتییه‌یه‌کیDC) که ده‌کرێ به‌کاربهێنرێت بۆ بارگاوی کردنه‌وه‌ی ئامێری مۆبایل و ئامێره‌ ئه‌لکترۆنییه‌ بچووکه‌کانی تر.

ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانێت شه‌پۆله هاتووه‌کانی مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان یان شه‌پۆله ده‌نگییه‌کان یان شه‌پۆله‌کانی Wi-Fi  وه‌ربگرێت و وزه‌که‌یان بگۆڕێت بۆ وزه‌ی کاره‌بایی. خاڵی گرنگی ئامێڕه‌که به‌کارهێنانی مێتاماتریاڵه‌کان ه که ماده‌ی ده‌ستکردن و پێکهاته‌ی ئه‌ندازه‌یین ، له‌به‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یان دروست ده‌کرێن که له ماده‌ سروشتییه‌کان دا نییه، ئه‌و مادانه‌ ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ جیاوازه‌کانی وزه‌ شه‌پۆلییه‌کان دا بگرن و ڕێکیان بخه‌ن بۆ به‌کارهێنانی سودمه‌ند.

ئالێن هاوکس که خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیارییه‌ له گه‌ڵ ئه‌لێکسانده‌ر کاتکۆ که ده‌رچووی زانکۆیه له ژێر سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆری بواری ئه‌ندازیاری کاره‌با و کۆمپیوته‌ر، توانیویانه سوڕی کاره‌بایی ئه‌و ئامێڕه‌ دیزاین بکه‌ن، که پێک هاتووه له پێکه‌وه‌به‌ستنی کۆمه‌ڵێک فایبه‌رگڵاس و گه‌یه‌نه‌ری وزه‌ی مسی له سوڕه‌که‌دا بۆ گۆرینی شه‌پۆلی مایکرۆییه‌کان بۆ ٧.٣ ڤٶلت کاره‌با، وه‌کوو ده‌زانین بارگاویکه‌ره‌(شاحنة) USB ییه‌کان بڕی ٥ ڤۆڵت دابین ده‌که‌ن بۆ ئامێره‌ ئه‌لکترۆنییه بچوکه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش به به‌راورد له گه‌ڵ ٧.٣ ڤٶلتی به‌رهه‌م هاتوو له ئامێره نوێیه‌که‌دا له ده‌ستکه‌وتێکی زۆر باش ده‌چێت.

هاوکس ده‌ڵێت: “چوستی ئامێره‌که له ڕووی ووزه‌وه له سه‌دا ٣٧ ه که ده‌کرێ به‌راورد بکرێت به‌ خانه‌ خۆرییه‌کان، وه هه‌روه‌ها ده‌کرێ ئه‌م ئامێره بۆ له‌ره‌له‌ره‌ جیاوازه‌کان و ووزه‌ جیاوازه‌کان به‌کاربهێنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت که‌ڵک له وزه‌ی ده‌نگیش وه‌ربگرێت، ئه‌م ئامێره‌ ده‌کرێ له لایه‌ن کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایله‌وه له ناو ئامێری مۆبایل دا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ووزه‌ی شه‌پۆله جیاوازه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی و به‌ تایبه‌ت شه‌پۆله مایکرۆییه‌کان که له بورجه‌کانی کۆمپانیاکانی مۆبایله‌وه‌ بڵاو ده‌بنه‌وه ، باتری مۆبایله‌که بارگاوی بکاته‌وه.”

meta material

سه‌رچاوه: وێبسایتی زانکۆی Duke

 http://www.pratt.duke.edu/news/wireless-device-converts-lost-energy-electric-power

وه‌رگێڕان: ئارمان خلیل

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *