Ψ

بەپێی فیزیای کوانتەم ، هەموو تەنۆلکەکان نەخشەشەپۆل(WaveFunction)یان هەیە، ئەم نەخشەشەپۆلانە بەتەواوەتی ماتماتیکیین و زۆر سوودمند، خۆیان دەربڕی هیچ بڕێکی فیزیایی نیین ، دوجای نەخشەشەپۆل دەربڕی ئەگەری پێوانی تایبەتمەندییەکانی تەنۆلکە کوانتەمییەکانە. ئەوەی کە نەخشەشەپۆل خۆی هیچ نییە جگە لە لەوەی دوجاکەی دەڕبڕی ئەگەرە، پێی دەوترێت دەربڕینی بۆڕن(Born interpretation ) بۆ نەخشەشەپۆل وتارێکی زانستی چواردەی مانگی نواڤەمبەری ساڵی رابردوودا دا بڵاوبووەوە، جارێکیتر پرسیاری ئەوەی نەخشەشەپۆلەکان دەبێت پیشاندەری چی بن؟ هێناوەتە بەرباس –بە وڵامێک کە دەتوانێت میکانیکی کوانتەمی بباتەوە بۆ ناخەکەی خۆی. هەرچەند ژمارەیەکی زۆر لەفیزیاییەکان بەشێوەی گشتی نەخشەشەپۆلیان وەکو ئەمرازێکی ئاماری کە ناتەواوی زانیارییەکانمان لەسەرتایبەتمەندییە پێواوراوەکانی تەنۆلکەکان بۆ باسدەکات، بەڵام نووسەرانی ئەم وتارە زانستییە،لەجیاتی ئەوە دەڵێن ، ئەمانە بەشێوەیی فیزیایی راستەقینەن .

ئانتونی ڤالانتینی(Antony Valentini) فیزیایێکی تیۆری‌وشارەزا لەبنچینەکانی کوانتەم لە زانکۆی سلمسۆن لەکارۆلینای باشور لەمبارەوە دەڵێت:” من حەزم لە قسەی زیادەڕەوانە نییە ، بەڵام لام وایە ئەم وتارە زانستییە بوومەلەرزەیە “.

ڤالانتینی بڕوای وایە کە ئەم دەرئەنجامە لەوانەیە زۆر گرنگتر بێت لەو بیردۆزە گشتییەی سەبارەت بە بنچینەکانی میکانیکی کوانتەمی لەلایەن (بێل)ەوە پێشکەشکرا، لەساڵی ١٩٦٤دا فیزیایی ئایرلەندی باکوری بەناوی جان ستوارت بێل (John Stewart Bell)سەلماندی کە ئەگەر میکانیکی کوانتەمی شرۆڤەی بوونەوەرە راستییەکان بکات، ناچارە هەڵگری نهێنێکی سەیر بێت ئەویش بریتیە لە “کردار لەمەودای دوور ” یان “کرداری خێوی “.

کرداری خێوی کاتێک روودەدات کە دوانەیەکی تەنۆلکە بەشیوەی گیرۆدە (Entangled)لەگەڵ یەکترییدا کارلێک دەکەن. لێرەدا دوو تەنۆلکە ئەگەر بۆ نموونە یەکێکیان لێرەدا بێت‌و ئەویتریان لەسەرمانگ کاتێک گۆڕان لەتایبەتمەندی یەکێکیان دەگۆڕێت ئەم گۆڕانە بەشێوەی لەپڕ (instantaneous) بۆئەوی تریان دەگوازرێتەوە، لێرەدا مەودای دووری هیچ دەور نابێنێت، بۆ نموونە دوو ئەلکترۆنی گیرۆدە سپین(spin)ەکانیان لەدۆخێکدا، دەبێت دژ بەیەک بێت (سپین بریتیە لە خولانەوەی زاتی ئەلکترۆن بەدەوری خۆییدا) ئەگەر ئاراستەی خولانەوەی یەکێکیان پێچەوانە بکرێتەوە ، ئاراستەی ئەویتریشیان لەپڕ بەبێ لەبەرچاوگرتنی مەودای نێوانیان پێچەوانە دەبێتەوە.

بەڵام وتارە زانستییە نوێیەکە ،کە لەلایەن سێ فیزیایی بەڕێبەرایەتی ماتیو پوسی (Matthew Pusey) لە کۆلێجی ئیمیریاڵی لەندەن (Imperial College London) پێشکەشکراوە، بیردۆزێک پێشکەش دەکا کە پیشانیدەدات ئەگەر نەخشەشەپۆلی کوانتەمی بەتەواوەتی ئەمرازی ئاماری بن ، چۆن دەبێت تەنانەت دۆخە کوانتەمییەکان کە لەنێو فەزا و کاتدا پەیوەندییان بچڕاوە دەتوانن لەگەڵ یەکترییدا پەیوەندی ببەستن . ئەوان دەڵێن ئەم قسەیە لەوەناچێت راست بێت، ئەوان لەکۆتاییدا دەڵێن دەبێت نەخشەشەپۆل بەشێوەیی فیزیایی بوونی هەبێت و راستی بێت .

دەیڤیید والاس (David Wallace) فیزیایێکی فەیلەسووف لە زانکۆی ئەکسفۆرد دەلێت بیردۆزەکە گرنگتریین دەرئەنجامی لەبنچینەی میکانیکی کوانتەمییدا هەیە کە تائێستا ئەو بەدرێژی١٥ ساڵ ژیانی کاری خۆییدا بینیویەتی. ئەو دەڵێت ” ئەمە لێڵییەکان لادەبات و پیشانیدەدات کە دەربڕینی ئەگەری بۆ دۆخە کوانتەمییەکان (Quantum State) ناتوانێت ببێت “.

جەدەلەکان لەسەر چۆنیەتی تێگەیشتن لە نەخشەشەپۆل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (١٩٢٠ )ەکان . بەپێی دەربڕینی کوپنهاگن (Copenhagen interpretation) بە پێشرەوایەتی نیلزبۆر (Niels Bohr)، نەخشەشەپۆل وەک ئامرازێکی ژماردن بەکاردەهێنرێت : نەخشە شەپۆل بەکاردەهێنرێت و ئەنجامی راستت دەداتێ کاتێک بۆ حیسابکردنی ئەگەری تایبەتمەندییە جۆربەجۆرەکانی تەنۆلکەکان بەکاردەهێنرێت. بەڵام زانایانی فیزیا زۆر لەخۆدی شەپۆلەکە قووڵ نەبوونەتەوە بۆ ئەوەی بزانن خۆی لەراستییدا چییە و تەنها وەک ئامرازێک سەیریان کردووە.

ئالبێرت ئانیشتایین (Albert Einstein) هەروەها وەک ئەوانیتر لایەنگری دەربڕینی ئاماری نەخشەشەپۆل بوو ، هەرچەند ئەو بیریدەکردەوە کە دەبێت حەقیقەتێک بوونی هەبێت کە ئەم ئامرازە ناتوانێت دەریبخات.

بەڵام ئەوانیتر وەکو فیزیایی نەمساوی ئیروین شرۆدینگێر (Erwin Schrödinger) وایی دانابوو دەبێت نەخشەشەپۆل لانیکەمی بوونێکی حەقیقی تەنێکی فیزیایی هەبێت .

ڤالینتینی دەڵێت : ” دەربڕینی کۆپنهاگن لەدواییدا بەهۆی ئەوەی لایەنگری زۆر بوو سەرکەوت، بەڵام ئەو ئایدیایەی کە نەخشەشەپۆل وەکو حەقیقەتێکی فیزیایی پێماندەناسێنێت ،دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ ساڵ لەوەو پێش کاتێک تیۆری زانیارییە کوانتەمییەکان (Quantum information)هاتە کایەوە.

رودۆلف و هاوکارەکانی لەوانەیە لەئێستادا جارێکیتر ئەم قسەوباسانە کە ماوەیەکی زۆرە ساردبووەتەوە گەرمبکەنەوە.

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *