ئایا تاریکی خێرای هەیە؟

3271618-5223149845-Perse

خێرایی تاریکی لەروی فیزیایەوە وجودی نیە چونکە بۆشایی گەردون یاخود گەردون تاریکە ، چیاواز لە روناکی کە لەسوتاندنی مادەیەک یا گازێکەوە بۆ گازێکی تر وزەیەک دروست ئەکات و دەبێتە چۆرێک لەوزەکان وەک وزەی روناکی ، بۆنمونە سوتانی هایدرۆچین و گۆرینیەتی بۆ هیلیۆم لەنێو خۆردا چۆرێک لەوزە دروست ئەبێت و ئەو وزەیە وزەی روناکیە و دونیا روناک دەکاتەوە ، بەڵام تاریکی وزە نیە ، بەڵکو لەنێو فەزایی تاریک دا وزەی شاراوە بونی هەیە کە ئەم وزەیە هی خودی تاریکی نیە بەڵکو لەنێو تاریکی دایە و هی تەقینە یاخود مادە نەبینراوەکانی نێو بۆشاییە کە بەهۆی تاریکی گەردونەوە نابینرێت ، بۆیە بێمانایە قسەکردن لەسەر خێرایی تاریکی، چونکە تاریکی دەکرێ بەجۆرێ لەجۆرەکان وەک شوێن یاخود دوورایی مامەڵە لەگەڵدابکرێت نەک وەک وزە ، بەڵام بەجۆرێ لەجۆرەکان دەتوانین خێرایی تاریکی بەخێرایی روناکی یەکسانبکەین لەکاتی کشانەوە و نەمانی روناکیدا ئەم خێراییە دەردەکەوێت ، کە لە بنەرەت دا ئەمەیە بوەتە چێگەی گومان کە بۆچی لەنەمان و کشانەوەی روناکیدا تاریکی دادێت، کەواتە دەبێ خێرای تاریکیشمان هەبێت ! بەڵام لەراستیدا ئەمە خێرایی تاریکی نیە بەڵکو خێرایی کشانەوە و نەمانی روناکیە کە لەو ساتەدا تۆ وەک خێرایی تاریکی دەیبینیت، هەروەک چۆن ساردیش هەر وایە لەبەرابەر گەرمیدا ، بە تەقینەوەی شتەکان هەر لەبیگبانگەوە گەرمی دروست ئەبێت و هەر شوێنێکیش گەرمی لێ نەمێنێت سارد ئەبێتەوە، ئیدی شتێکمان نیە لەروی فیزیایەوە ناوی وزەی ساردی بێت.


نوسینی:
دانا مەلەکی

image_pdfimage_print

You may also like...

1 Response

  1. arez دەڵێت:

    dastxosh jwana

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *