رەنگ یان دەنگەکانی ژاوەژاو؟؟

Untitled

ڕه نگه کان ته نها ئه وانه نین که له ده وری خۆمان ده یان بینین یان تابلۆیان پێ ڕه نگ ئه که ین؛ ڕه‌ نگه جیاوازه کان ی ژاوه ژاو چالاکییەک دروست ده که ن یان هانی کارلیکێک دەدەن لە چاوماندا، گه ر لێکۆلینەوەیەکی فیزیاییەنە بۆ سروشت و ماهیەتی ژاوەژاو بکەین دەگەین بەو راستیەی که ده نگه کان و ڕه نگه کان په یوه ندیان به یه که وه هه یه، لە زانستی فیزیادا ژاوەژاوە بە شێواندن پێناسە دەکرێت ،بەتایبەت شێواندنێکی هەرەمەکی کە بەردەوام لە کاتتێکی دیاری کراودا دووبارە دەبێتەوە،ئەمەش وادەکات کە رێگر بێت له گه یشتنی شه پۆله کان ،یان لاواز کردنی شه پۆله کان واتا تەشویشی لەسەر درووست دەکات. وه ک زانراوه ڕه نگی سپی له هه موو ڕه نگانه پێک دێت که ده توانرێت بەچاوی ئاسایی ببینرێن، ئەمە بۆ دەنگیش راستە ، ژاوه ژاوی سپی دروست ئه بێت کاتێک ده نگی لەرەلەرە جیاوازه کان ئه گه ن بە گوێ، وه پلەی ژاوه ژاوەکان لەگەڵ لەرەلەرەکانی ده توانرێ هێڵکاری ـ بکرێت،به یارمه تی و سوود وه رگرتن له ڕه نگه جیاوازه کە بەردەستە ـ وه بۆ ئه و مه به سته ته کنیکی چڕی شەبەنگیی به کار ده هێنرێت بۆجیاکردنه وه و ناسینه وه ی ده نگه کان .ئه م ته کنیکه به گشتی،به کار دێت له بواره کانی ئه ندازیاریی کاره بایی و زانستی ده نگ هەلگری.

یه کێک له رێگا ببنچینەییەکان بۆ دەرخستن و پشاندانی رەنگە جیاوازەکانی ژاوەژاو ناسراوه به ( پێچه وانه ی خۆیی)( Autoregressive noise mode)، رەنگەکانی ژاوەژاو هەموو ئە رەنگانە لە خۆ دەگرێت کە لە پەلکەزێرینەدا هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی هه ندێ له ڕه نگه باوەکانی ژاوەژاو بریتین لە: سپی ، په مه یی، سوور،قاوه یی ،شین ،سه وز،خۆڵه مێشی، ڕه ش۰ زۆربەی فیزیکزانە کان له و باوه ڕه‌دان که؛ نیشانەکانی(سیگناڵ) ژاوەژاە لەرەلەریان بەرزە ،ئەمە جگە لەوەی ڕایان وایە کە ژاوەژاویش وەکوو ڕەنگ چڕی شەبەنگی(spectral density ) هەیە و بەپێی پانە برگەی شەپۆلی دەنگە دەگؤرێت که یه کسانه به : (1 / fβ. )

ڕه نگه جیاوازه کانی ژاوه ژاو

 

ژاوه ژاوی سپی : وەک کەمێک لەمەوبەر باسمان لێوەکرد هاوکێشەی چڕی شەبەنگی ژاوه ژاوی بریتیە لە: (1 / fβ)، بۆ رەنگی سپی (β = 0 ) ،لەبەر ئەوە لە نەخشەی شەبەنگی دەنگی و لەلەرەی دەنگەکەدا تەنها هێڵێکی رێکمان دەست دەکەوێت،ژاوەژاوی سپی زیاتر لەو شوێنانەدا درووست دەبێت،کە دەنگەدەنگێکی زۆر بە ناو یەکدا تێکەڵ دەبێت و ناتوانرێت دەنگی هیچ کەسێک لێک جیا بکرێتەوە،توانای دەنگی (sound power)ی زۆر بەرزە.ژاوەژااوی سپی لە سستمی ئاگادار کردنەوە(Alarm) ،سستمی گەورەکردنی دەنگ(Amplifier)،فلتەری کارەبایی،و چەندین بواری تری رۆژانەدا بەکاردێت .

ژاوه ژاوی په مه یی :ژاوەژاوی پەمەیی هەر وەک ڕەنگی پەمەی لە تێکەڵ کردن و بەیەکدا چوونی ژاوەژاوی سوور لەگەل سپدا درووست دەبێت.توانای چری ژاوەژاوی پەمەی نزیکەی ١٣ دێسیبێڵە

(دێسیبێڵ: یەکەی پێوانەی دەنگ) بۆ هەر ئۆکتاڤێک(ئۆکتاڤ: دەستەواژەیەکە لە موزیکدا بەکار دێت،کاتی تێپەربوو لە نیوان هەر نیوە لەرەلەرکدا) واتە بە مانایەکی تر =(1 / f) یان ژاوەژاوی سرووشتی،چوونکە

β = 1 ، هەربۆیە ژاواژاوی پەمەیی زۆر بەکاردەهێنرێت لە موزیک و ئەندازیاری دەنگ هەڵگریدا.

ژاوه ژاوی سوور: ژاوه ژاوی سوور ،هه روه ها به ژاوه ژاوی قاوه ییش ناوزەند دەکرێت، بەگشتی ژاوەژاوی سوور بە چری توانا ناسروا،کە ئەمەش بۆخۆی جێی سەرنجە چوونکە خودی هەموو ژاوەژاوەکان بەپێی جیاوازیان لە چری وزەدا ئەو ناوانەیان لێنروا!! هۆکاری ئەوەی کە بە ژاواژااوی سوور دوترێت :چری توانا ئەوە کە ؛چەشنی چری تواناش ئەمێش لەهەل زیاد بوونی لەرەلەردا کەەم دەکات و بە پێچەوانەشەوە ، ژاوه ژاوی سوور/قاوه یی به ده ست دەهێنرێ له ڕێگه ی دانانی ( β = 2 ) له هاوکێشه یی ( 1 / fβ.) دەوترێت کە ئەو لەرەلەرانەی که به ر هه م دێت له ژاوه ژاوی سووردا کاریگه ری بۆ هێمن بوونه وه هه یه، له به ر ئه وه به کار ده هێنرێت بۆ دروست کردنی زه مینه یه کی ئاسووده که هانده ره بۆ نووستن.

ژاوه ژاوی شین:بەوە پیناسەی کراوە کە بۆ هەر ئۆکتاڤێک ٣ دێسیبێل هەیە لە مەودای لەرەلەرێکی دیاری کراودا.ئەم ژاوەژاوە کاتتێک تێکەڵ بەهەرکام لە ژاوەژاوەکانی تر دەبێت کاریگەری خاوبونەوە و گؤرینی جۆری دەنگەکانیانی هەیە،هەر بۆییە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە مووزیک و گۆرانی تۆمار کردندا بەکار دێت..هاوشێوەی رەنگی شێن کە بۆ ئارام کردنەوەی خانەکانی بلبیلەی چاو بەکردێت ،هەر لەبەر ئەمەشە کە لە زۆررێک لە فێرگەکاندا ئەو پەرەیەی وەلامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی لەسەر دەدرێتەوە رەنگی شینە،چوونکە گرژییە دەرونیەکان خاوو دەکاتەوە.

ژاوه ژاوی سه وز؛ ئەووی تا ئێستا بەردەستە،شتێکی وا گرنگ لەبارەی ژاوەژاوی سەوزە نەوتراوە،تەنها ئەوەندە نەبێت کە زۆربەی مەودای شەبەنگی دەنگەکان ،لەلایەن ژاوەژاوی سەوزەوە داگیرکراوە.

ژاوه ژاوی خۆڵه مێشی: کاتێک کە گوێت لە ژاوەژاوێک دەبێت و هەست دەکەیت لەرەلەری هەموو دەنگەکانی بە یەکسانی تیادایە،ئەوە ئەوکاتەیە کە ژاوەژاوی خۆلەمێشی یان بۆر درووست دەبێت،واتە ئەمەیان لە گوێگرێکەوە بۆ گوێگرێکی تر بە گوێرەی دوری و نزیکیان لە ژاوەژاوێکی دیاری کراو(سپی،سوور،سەوز…..) دەگۆڕێت.

ژاوه ژاوی ڕه ش: وەکو لە ناوەکەی دیارە لەرەلەری شەبەنگی ژاوەژاوی رەش سفرە،جگە لە هەندێک بارودۆخی تایبەت کە ددەکرێت سفر نەبێت .ژاوەژاوی رەش لە هەندێک بارودۆخ و کارەستای سروشتیدا روودەدات وەکوو: زەمین لەرزە،لافا و و زریان ،ئەم ژاوەژاوە کاتێک درووست دەبێت کە ( 1 / fβ )وه له ((β> 2 )

ئامادەکردنی: شادی محمد

image_pdfimage_print

You may also like...

1 Response

  1. arez دەڵێت:

    dastxosh jwana

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *