خۆر چی یە؟؟ئایا ڕۆژێک لە رۆژان خۆر ئەکۆژێتەوە؟

خۆر چی یە؟؟

لە ئاسماندا چەندین ملیار ئەستێرە هەیەو خۆر یەکێکە لەوئەستێرانە.خۆر ناوەندی کۆمەڵەی خۆرە.هەموو هەسارەکان لە مەودایەکی هێلکەیی دا بە دەوری خۆردا ئەسوڕێنەوە.خۆر ماوەی (١٥٠) ملێۆن کیلۆمەتر لە زەوی یەوە دوورە.تیرەکەی (١٢٧٠٦) کیلۆمەترە.قەوارەکەی نزیکەی (١،٣)ملیۆن ئەوەندەی زەوی یە واتە (١،٣)ملیۆن ئەستێرەی بە قەد زەوی لە ناو خۆردا جێی ئەبێتەوە..بەڵام قۆرسای خۆر تا ڕادەیەک کەمە، نزیکەی (٣٣٣٤٠٠) ئەوەندەی زەوی قورسە.ئەویش بە هۆی هەبوونی گازی گەرمەوە،.تیشکی خۆر لە ماوەی هەشت دەقیقەو بەست چرکەدا ئەگاتە زەوی.

خۆر لەگەل نۆدەستە خوشکەکەیدا ،بەدەوری کاکێشاندا ئەخولێتەوەو نزیکەی (٢٥٠) ملیۆن سال یەک دەورە بە دەوری کاکێشاندا ئەخۆلێتەوە.گەرمایی ناوەندی خۆر نزیکەی (١٥)ملیۆن پلەی سانتیگرادە.ڕووی خۆر لە چوار چینی گاز درووست بووە.چینی ناوەوە،پێی دەوترێت(فۆتۆسفۆر)، مانگ ئەکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە،سێبەری مانگ ئەکەوێتە سەر هەندێ بەشی زەوی.ئەم دیاردەیە پێی ئەوترێ خۆرگیران.

ئەو دیاردەیەی کە خۆرو مانگ و زەوی ئەکەونە سەر هێلێکی ڕاست تەنیا کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ کەوانەیی یان (هیلال)ە.بۆیە خۆرگیران تەنیا کاتێک ڕوو ئەدات کە مانگ (کەوانەیی یە).

دیارە خۆر گیران هەموو مانگێک ڕوو نادات،لەبەر ئەوەی رووی مەداری زەوی لەگەل ڕووی مەداری مانگ گۆشەی (٥) پلەیی دروست دەکات.کاتێک مەداری هەردووکیان لەسەر هەمان ڕوو بێت،هەر مانگێک (هیلال)بێت خۆرگیران ئەبینین.بە هۆی ئەم گۆشەیەوە،مانگ لەکاتی سۆڕانەوەدا جارێ ئەکەویتە خواروو چارێک ئەکەوێتە سەر ڕووی مەداری زەوی و هەندێ جاریش هەردووکیان ئەکەونە سەر هێڵێکی ڕاست.

بە زانینیی بارۆدۆخی جۆگرافی زەوی،خۆر و مانگ،خۆرگیران و ماوەی گیرانەکە پێش بینی دەکرێ،لە کاتێکدا مانگ بە تەواوی بەری خۆر بگرێ،ئەبێتە خۆرگیرانی تەواوو ئەگەر تەنیا سێبەر بخاتە سەر بەشێک لە خۆر،خۆرگیرانی جزئی یە .لە خۆرگیرانی تەواودا،لێوارەکانی خۆر ئەبینرێن.خۆرگیرانی تەواو،گرنگی یەکی ۆری هەیە بۆ زانایان چۆنکە لە ماوەی  خۆرگیرانەکەدا،لێوارەکانی درەوشاوەی خۆر و هەموو باشەکنی بە ئاسانی سەیر ئەکرێ و ئەکۆڵرێتەوە.

خۆرگیران لە ساڵێکدا دوو جار بان لانی زۆر(٥)جار ڕوو ئەدات.ساڵی ١٩٣٥،پێنج خۆرگیران ڕووی دا.ساڵی ١٩٨٢ چوار خۆرگیران ڕووی داو.ئەو خۆرگیرانە لە ١٦ ی شوباتی ١٩٨٠ ڕووی دا ،لە هیندستان بینراو،ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو.

ئایا ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆر ئەکۆژێتەوە؟؟

ئایا رۆژێک لە رۆژان خۆر ئەکوژێتەوە؟

ئەوەی بۆتە مایەی سەرسورمانی زانایان،ئەو ڕاستی یەیە کە خۆر ئەستێرەیەو وەک هەموو ئەستێرەکانی لە بەردەم گۆڕان و تەنانەت لە ناوچووندایە.ئایا گۆڕنکاری بەردەوام لە خۆردا ئەتوانی کێشیەکمان بۆ درووست بکات ؟بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە،زانایان چەندین لێکۆڵینەوەیان لە بارای خۆرەوە ئەنجام داوەو هەندێ ئەنجامی دیاری کراویان بە دەست هێناوە. سەردەمانێک باوەڕ وابوو کە خۆر بە هێواشی ساردتر ئەبێتەوە.ئەگەر ئەم شتە ڕاست بوایە،خۆر لە چەند هەزار ساڵێک زیاتر نەئەمایەوە.بەڵام ئەم شتە ڕاست نییە.ئەمڕو زانایان بە تەواوی لەوە گەیشتوون کە ئەو ڕووناکی و گەرمایی یە ئەتۆمی یە کە لەخۆردا ڕو ئەدات.لە ئەنجامی هەندێ کارلێکردنە : ئەتۆمەکانی هایدرۆژینی ناو خۆر ئاوێتە ئەبن تا ناوکی هیلیۆم پێک بهێنن.گۆڕانی هایدرۆژین بۆ هیلێۆم ،ووزە درووست ئەکات.ئەم گۆڕانە لە پلەی گەرمی نزیکەی (٢٧)ملێۆن پلەی(فارنهایت)دا ڕوو ئەدات.ئێستا ئەپرسین کە هایدرۆژینی ناو خۆر تاکەی درێژە ئەکێشێ؟؟بەراورد کراوە کە خۆر هیندە هایدرۆژینی تیایە کە کاردانەوەی ناووکی ئەتۆمی بۆ ماوەی چەندین ملیار ساڵ درێژە  بدات.هەموو تەمەنی خۆر بە نزیکەی(١٠)ملیار ساڵ مەزەندەکراوە.نزیکەی نەوەی ئەم تەمەنە تەواو بوو.هەر بۆیە،خۆر تا لانی کەم (٥)ملیار سالی تر ڕووناکە و ووزەبەرهەم ئەهێنێ .

ئامادەکردنی: تەوار بایز 

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *