چۆن ئاسمان ڕووانگە بکەین؟

مرۆڤ نزیکەی ٤٥٠٠ ساڵە لە سەر ئەم زەویە دەژی ، لەم ماوە دڕێژەدا   هەر لە یەکەم ساتەکانەوە هەرکاتێک  سەری بەرەو ئاسمان بەرز کردووەتەوە  بیری لەو خاڵە ڕووناکانە کردووەتەوە کە  ئاسمانیان ڕازاندوەتەوە ،ئەو کلکدارانەی لە ناکاو دێن و دەڕۆن، خۆر و ئەستێرەکان ،مانگگیران و خۆرگیرانەکان…هتد. هەر یەکێک لەم ڕوودانانە چڵێسی و سەرکەشی مرۆڤیان بەرەوە دەستکردن بە لێکۆلێنەوە لە خودی ئاسمان زیاتر و زیاتر کردووە.
بێگومان مرۆڤ وەک  بوونەوەرێکی ئەم گەردوونە  چارەنوسی بەشیوەیەک لە شیێوەکان لە گەڵ ئەو ئاسمانەدا گیری خواردووە،ئەمەش وای لێ کردووە  بە درێژای مێژوو ئامسمان و دەوروبەری بخاتە بەر پرسیار و لێکٶڵێنەوە تاکو لەم ڕێگەیەوە بتوانێت بیخاتە خزمەت خۆی و بەرژەوەندیەکانی.

ئێمە لەم بابەتەدا دەمانەوێت بەشێوەیەکی سەرەتایی و سادە  شارەزای چۆنیەتی ڕووانگەکردن  و ئاشنابوونی  ئاسمانتان  بکەین. هەوڵدەدەین واتان لێ بکەین هێندەش غەریب نەبن بە ئاسمان،بتوانن  لەکاتی سەیرکردنی  ئاسمان دا ناوچە و ئەستێرە و هەسارەو گەلەئەستێرەکانی  ئاسمان تاڕادەیەکی باش بناسن  یان بتوانن بە بێ بەکارهێنانی هەرجۆرە ئامێرێکی بینایی  وەک تیلیسکوپ و دوربین ،هەسارە و ئەستێرە  گرنگەکانی نێو  ئاسمان رەسەد بکەن، هەرچەندە ئەم بابەتە تەنها وەک سەرەتایەکی بنچینەیی وایە.

بۆ  دەستپێکی ئەستێرەناسین و بینینی ئەستێرەکان،پێویستان بە چاوتان  زیاتر نیە. تەنها ئەوندە بەسە نەخشەی ئاسمان تان لا بێت و بە پێ ئەو ناوچەیەی نیشتەجێیین   رێکی(set) بخەن، بەم شێوەیە دەتوانن خێرا دەستکەن بە ڕووانگەکردن و دۆزینەوەی شوێنی ئەستێرە و هەسارە جیاوازەکانی ئاسمان.

هەرچەندە بۆ بینینی هەندێک تەنی ئاسمانی وەک نیولا و گەلەئەستێرەکان پێوستتان بە دەستگایەکی بینایی پێشکەوتوو دەبێت چونکە ئەم دەستگایە توانای کۆکرنەوەی بڕیکی زۆرتری ڕووناکی هەیە سەرەڕای توانایی گەورکردنی تەنەکان. دووربین و تیلیسکۆپ دوو دەستگایی بینایی ناودارن لەم بوارەدا کە هەرکامیکێان تایبەتمەندی خۆی هەیە.

چۆن نەخشەی ئاسمانمان دەستکەوێت؟
زۆر ڕێگە هەن بۆ دەستکەوتنی نەخشەی ئاسمان. یەکێک لەو ڕێگایانە بەرنامەی (stellarium)ە  ، لە ڕێگەی ئەم بەرنامەوە دەتوانین  نەخشەی ئاسمانمان لە هەر ئان و ساتێکی شەو روژ و ساڵدا دەست کەوێت.هەر تەنێک و ،ئەستێرەیەک،و هەسارەیەک لە ئاسماندایە ئەتوانین لە ڕێگەی ئەم بەرنامەوە  بیبینین.بزانین لەکوێدا و یە چەندە دوورە لێمان و بڕی درەوشانەی چەندە ؟سەڕای ئەمانەش

وەک وتمان لەم بەرنامەدا تەنها پێوستە کات و شوێنی(بۆ کاتەکە پێوستە بەروار و کاژیرێ مۆبایل و کۆمپیتەرەکەتان ڕێک خرابێت، بۆ شوێنەکەش شارەکەتان هەڵبژێرن) خۆتان لە بەرنامەکەدا داخل بکەن. ئیتر دەتوانن دەست بکەن بە گەڕان و کەشف  لە ئاسماندا.

298395

وێنەی ڕووەفەلەکیەکان لە بەرنامەکەدا

چەند تایبەتمەندیەکی بەرنامەکە:

-نزیکەی ٦٠٠،٠٠٠ ئەستێرەی تیادا خەزن کراوە.

-درەوشاوەی ئەستێرەکان لە گەڵ شەرحی شوێن و دووریەکەی لە زەویەوە.

-پیشاندانی ڕاستەقینەی کاکێشان.

-پێشاندانی هەسارە و مانگە دەستکردەکان .

-توانایی نزیک کردەوەی  بەهێزی تەنەکان .

-کۆنترۆڵی کات.

-دابەش کرنی ئاسمان بۆ ڕووەفەلەیەکیەکا

-بینینی مانگیران.

-پێشاندانی بەرگەهەوای هەسارە و ئەستێرەکان.

-هەموو ئەستێرە و  و نیبولا و گالاکسی وهەسارەکان ناوەکەیان نوسراوە.

-توانای گەڕان(SEARCH) بۆ دۆزینەوەی تەنەکان.

Stellarium1.5

ڕووکاری بەرنامەکە لە مۆبایلدا

چۆنیەتی رێخستنی بەرنامەکە بە پێ شوێنی جوگرافی :

دوای دابەزانددنی بەرنامەکە لە ڕێگەی ئەم لیکانەوە
١-بۆ ئەندۆرید:

http://dl.vatanandroid.com/92-10/Stellarium_Mobile_v1.6[www.VatanAndroid.com].apk

٢-بۆ کۆمپیتەر:

http://s2.p30download.com/users/202/software/home-hobby/astronomy/Stellarium.v0.12.0_p30download.com.exe

پاسوۆردی فایلەکە: www.p30download.com 

لە بەشی (setting) دا  (location)  هەلبژێرە، شێویەکی وەک ئەم وێنەی خوارەوە دەردەکەوێت:

0.10-location-full

لێرەدا سەرتا وڵاتی عێراق دیاری بکەن و پاشان شارەکەتان،ئینجا بۆ خەزن بوونی کارەکەتان سەح لە بەشی (use as default) بدەن.  ئەگەر ئەتانەوێت بەشیوەیەکی وردتر نەخشەکە ڕێک بخەن یان ناوی شارەکەتان لە لیستەکدا نەبوو،دەتوانن لە ڕێگەی زانینی  هێڵی پانی و درێژی(altitude and  latitude)  شوێنەکەتان و داخل کردنی لە بەرنامەکدا ڕێک تر ورد تر نەخشەکەتان دەست کەوێت.
بەهیوای سودبینین
ئامادەکردن: محسن برهان

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *