دووەمین سکوڵی هاوینەی ICTP لە هەرێمی کوردستان لەسەر فیزیکی تەنۆلکەیی و گەردوونزانی
2,845 جار بینراوە

پرۆگرامی ICTP Physics Without Frontiers-ی سەنتەری نێودەوڵەتیی فیزیای تیۆری (ICTP: International Centre for Theoretical Physics) – ئیتاڵیا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، بۆ جاری دووەم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سکوڵێکی هاوینە بۆ فیزیای تەنۆلکەیی و گەردوونزانی لە زانکۆی ناوبراو لە هەولێر ڕێکدەخات. ئەم سکوڵە، پێشەکییەک دەبێت لەسەر بیرۆکە و دۆزینەوە نوێیەکانی بەرەی پێشەوەی فیزیای وزە-بەرز و گەردوونزانیی مۆدێرن.
سکوڵەکە بە زمانی ئینگلیزی و بە بەشداریی کۆمەڵێک فیزیکزانی نێودەوڵەتی و توێژەری پێشەنگی بوارەکە دەبێت. سەرەڕای وەرگرتنی پێشەکییەک لەسەر فیزیکی تەنۆلکەیی و گەردوونزانی، بەشداربووان بە شێوەی سەرەکی ئاشنا دەبن بە نوێترین دەستکەوت و بوارەکانی توێژینەوە لەم دوو بوارەدا لە لە تێروانینی تاقیکاری و تیۆرییەوە. لە میانەی سکوڵەکەدا وانەیەک تەرخانکراوە بۆ پەیوەندییەکی ئۆنڵاینی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەیەکداکێشەری گەورەی هادرۆن (LHC) لە CERN، کە سەرەتایەک دەبێت بۆ فێربوونی چۆنێتی شیکارکردنی داتای تاقیکردنەوەی ATLAS. لە درێژەدا، دەرفەتەکانی کارکردن لەم دوو بوارەدا و شێوازی پێشکەشکردن بۆ درێژەدان بە خوێندنی ماستەر یان دکتۆرا تیایاندا دەخرێنە روو. لە کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانی سکوڵەکەدا دابەش دەکرێت.
ژمارەی بەشداربووان دیاریکراوە و لە لایەن دەستەی ڕێکخەری سکوڵەکەوە لەسەر بنەمای زانیارییەکانی فۆڕمە پێشکەشکراوەکەوە هەڵدەبژێردرێن. ( لینکی فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە کۆتاییدا دانراوە).
فیزکزانانی بەشداربوو:
Sean Carroll, Caltech, Theoretical Physics
Emmanuel Saridakis, National Observatory of Athens, Cosmology
Yi-Fu Cai, University of Science and Technology of China, Cosmology
Lavinia Heisenberg, ETH Zurich
Kate Shaw, ICTP and University of Sussex, Particle Physics
Andrea Negri, University of Pavia, Experimental Particle Physics
Adam Abed Abud, CERN and University of Liverpool, Experimental particle physics
Muhsin Al-Jaf, University of Garmian, Cosmology
Hiwa Ahmed, Charmo University, Particle Physics
مەرجەکانی خۆتۆمارکردن:
- بەشداربوو خوێندکاری قۆناغی سێ یان چواری بەشی فیزیک یاخود دەرچووی بەشەکە بێت.
- ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت (سەرجەم وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەبن).
- فۆڕمەکەی بە دروستی پڕ کردبێتەوە، زانیارییە داواکراوەکانی بە تەواوەتی نووسیبن و دواتر لە کاتی پەسەندکراونی وەکوو بەشداربوو بتوانێت بەڵگەی پێویست بۆ زانیارییەکانی بخاتە ڕوو.
*دوا وادەی خۆتۆمارکردن: ١٥/٨/٢٠٢١
**بەرواری ١/٩/٢٠٢١، بەشداربووە پەسەندکراوەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
تکایە کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی فۆڕمی خۆتۆمارکردن و زانیارییەکان بە دروستی و بە وردی پڕ بکەوە:
https://forms.gle/ZvW45GJGTwTCofDW9
