یادی ٩٠ ساڵەی لە دایک بوونی ڕۆجەر پێنڕۆز
2,640 جار بینراوە
ڕۆجەڕ پێنڕۆز لە ٨ ـی گەلاوێژی ساڵی ١٩٣١ لە دایك بووە، لە وڵاتی ئینگڵتەڕا. پێنڕۆز پرۆفیسۆرە لە بواری ماتماتیک بەگشتی و ماتماتیک لە فیزیای ڕێژەیی ئاینشتاین، کە لە ساڵانی ٦٠ـەکان چەندان تایبەتمەندی بنچینەیی کونەڕەشەکانی بەڕێگای ماتماتیکی هەژمار کرد. لە ساڵی ٢٠٢٠ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیا وەرگرت.
خەڵاتەکەی بە هاوبەشی وەرگرت لەگەڵ هەردوو گەردوونناسی ئەمەریکی ئەندرێ گەز و گەردوونناسی ئەڵمانی ڕاینارد گینزێڵ بۆ ئەو خزمەتانەی کردیان لە لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن لە کونەڕەشەکان و بیردۆزی ڕێژەیی ئاینشتان.
لە ساڵی ١٩٦٩، پێنڕۆز و ستیڤن هۆکینگ سەلماندیان کە ماددەی ناو کونەڕەشەکان دادەڕمێن بۆ خاڵێك کە پێیدەگوترێت تاکیەتی[٢]، لەو خاڵەدا، ماددە چری بێکۆتایە و قەبارەی سفرە.
پێنڕۆز ڕێبازێکی پەرەپێدا کە دەتوانێت نەخشەی دەوروبەری کونەڕەشەکان بنوێنێت و کاریگەری هێزی کێشکردن لەسەر تەنێك نیشان بدات کاتێك لە کونەڕەشەکە نزیک دەبێتەوە. ئەو نەخشەیە ناوی نراوە دایەگرامی پێنڕۆز. هەروەها پێنڕۆز تایڵینگی دۆزییەوە، کە تیایدا کۆمەڵێك شکڵ بەکاردێن بۆ داپۆشینی ڕووتەختێك بەبێ دووبارە بوونەوەی پاترۆن[٣].
پێنڕۆز حەزی چووە بابەتی پێناسە کردنی ئاگایی[٤] و دوو کتێبی نووسی لەسەر ئەم باسە کە تیایاندا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بیردۆزی میکانیکی کوانتەم گرینگە بۆ شیکرنەوەی و وەسفکردنی ئاگایی مێشک – عەقڵی نوێی ئیمپڕاتۆر[٥] (١٩٨٩) و سێبەرەکانی عەقڵ[٦] (١٩٩٤). هەروەها کتێبی ڕێگای بەرەو حەقیقەت[٧] (٢٠٠٤) نووسی، کە هەڵسەندگاندنێکی گشتییە بۆ ماتماتیک و فیزیا. و لە ساڵی ٢٠١٠ کتێبی سووڕی کات[٨]؛ دیدگایەکی یەکجار نوێ بۆ گەردوون، پێنرۆز جەخت لەسەر گەردوونی بەخول دەکات کە تیایدا تەقینەوە گەورەکە وەکو ڕووداوێکی دووبارە بووەوەی بێکۆتا نیشان دەدا لە ڕێگەی هاوکێشەی ماتماتیکی.
لە ساڵی ٢٠٠٧ مەدالیای کۆپڵی[٩] وەرگرت لەلایەن کۆمەڵەی شاهانەی بەریتانی کە پایەدارترین خەڵاتی زانستییە لە بەریتانیا بۆ دەستکەوتی مەزن لە توێژینەوەی هەر لقێکی زانستیی.
_____________________________________________________________________________________
سەرچاوە؛ ئینسایکلۆپیدیای بەریتانیکا
وەگێران؛ دابان ژیان
1- Algebraic geometry
2- Singularity
3-Pattren
4-Conciousness
5-The emperor’s new mind
6- The shadows of the mind
7- Roads to Reality
8- In cycles of time; an extraordinary new view of the universe
9- Copley Medal