خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢١
ئامادەکردنی: دابان ژیان
ناوی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢١، لە ٥ــی ئۆکتۆبەر، کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە، ڕادەگەیەنرێت. دواتریش لە مانگی ١٢، خەڵآتەکە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، دەبەخشرێت بە براوەکان
:پێشبینی دەکرێت براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ پەیوەست بێت بە دۆزینەوەی یەکێك لەم بابەتانەی خوارەوە
١- زانیاری کوانتەمی؛ تەکنەلۆژیای زانیاریی کوانتەمی توێژینەوە و کاری زۆری لەسەر دەکرێت لە سەردەمی ئێستاماندا. ئەم بوارە لە ئاستێکدایە کە پێشبینی دەکرێت دۆزینەوەی گەورەی تیادا بکرێت. ئەو کار و توێژینەوانەی لەم بوارەدا کراون لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەکرێت ببنە هۆی درووست بوونی کۆمپیوتەرێکی کوانتەمی کە توانای چارەسەرکردنی کێشە و پرسەکانی هەبێت زۆر خێراتر لە کۆمپیوتەرێکی ئاسا
٢- مێتا-ماددە: گۆڕینی سیفات و خاسڵەتەکانی ماددە بەجۆرێك کە لە سرووشتی خۆی لابدات. بۆنموونە پارچە زێڕێک سیفاتی درەوشانەوە و ڕەنگ زەردی هەیە، بەڵام زانایان دەتوانن ڕەنگی زێڕ بگۆڕن بۆ سوور و سەوز بە دەستکاری کردنی شوێن و پێکهاتەی ئەتۆمەکانی ماددەکە. بەم جۆرە، لەم حاڵەتەدا زێڕ دەبێتە مێتاماددە. و دەکرێت کارکردن لەسەر مێتا ماددە چەندان تایبەتمەندی گرینگ و سەرنجڕاکێش بەدوای خۆیدا بهێنیت بەتایبەت لە بوارەکانی ئلیکترۆنیکس و ئۆپتیکی.
٣- ڕووناکی خاو: فیزیازانان ماوەیەکی زۆرە کار دەکەن لەسەر خاوکردنەوەی ڕووناکی و وەستاندنی بۆ ماوەیەکی کاتی، و ئەنجامی باش بەدەست هاتوون لەم بوارە. بەڵام ئەمجارە پۆلێک لە زانایان توانیویانە ڕووناکی بوەستێنن و ئەم زانیاریانەی کە لە خۆیدا هەڵی گردتووە خەزنی بکەن. و دواتریش توانیان زانیارییەکە دووبارە بگوازنەوە بۆ ڕووناکییەکە. گواستنەوەی زانیاری لە ڕووناکی بۆ ماددە، و لە ماددەوەش
دووبارە بۆ ڕووناکی لە داهاتوودا سوودی گرینگی خۆی دەبێت