براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ

کاتی پێویست بۆ خوێندەوەی ئەم بابەتە: 2 خولەک

 2,207 جار بینراوە

ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانستەکان سێ فیزیازانیان دەستنیشان کرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢١. دۆزینەوەکانیان سەربارەت بە دروستکردنی مۆدێلێک بوو بۆ ئاووهەوا و سیستەمە فیزیاییە ئاڵۆزەکان.

نیوەی خەڵاتەکە بەهاوبەشی بەخشرا بە هەردوو زانا؛ (سوکورۆ مانابی و کڵاوس هاسلمان) بۆ دروستکردنی مودێلێك بۆ ئاووهەوای زەوی، هەژمارکردنی گۆڕاوەکان و پێشبینی کردنی گەرمبوونی ئاووهەوای زەوی.

نیوەی خەڵاتەکەی تر بەخشرا بە فیزیازان (جۆرجیۆ پاریسی) بۆ دۆزینەوەی ڕۆڵی نارێکی و فڵکچوەیشن لەسەر ئاستی ئەتۆمی تاوەکو هەسارەیی.

ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەر سێ زانا، کارکردنە لەسەر سیستەمە ئاڵۆزەکان و بەکارهێنانی ماتماتیک بۆ وەسف کردنی سیستەمی هەڕەمەکی و ئاڵۆز.

سوکورۆ مانابی و کڵاوس هاسلمان لە بواری کەشناس و زانستەکانی ئاووهەوا کاردەدەن. هەردوو زانا بناغەیەکیان سازکرد بۆ تێگەیشتن لە بواری گۆڕآنی ئاووهەوا کە بابەتێکی زۆر گرینگ و هەستیارە لە کاتی ئێستاماندا.

١- مانابی یەکێک بوو لەو زانایانەی کە هەر لە زووەوە نیشانیان دا دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بۆ بەرگەهەوای زەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی. ئەم زانیارییە نوێ نییە و ئێستاکە هەموو خەڵک دەیزانن، بەڵام مانابی ئەم مۆدێلەی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو داڕشتووە.

٢- کڵاوس هاسلمان پەیوەندی نێوان کەشوهەوا و ئاووهەوای بەیەکدی گەیاند. واتا پەیوەندی کاریگەری کورت-مەودا و درێژ-مەودای کەشی بەیەکەوە بەست. و هەروەها کاریگەری دیاردە سرووشتییەکانی نیشاندا لەسەر گۆڕآنی ئاووهەوا و بەتایبەتیش کاریگەری مرۆڤی لەسەر ئەم گۆڕانە خستەڕوو.
کارەکانی کڵاس هاسلمان بەکاردێن بۆ پێشبینی کردنی گۆڕانی ئاوهەوای زەوی بە دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لەلایەن مرۆڤەوە.

٣- کارەکانی جۆرجیۆ پاریسی لەسەر جۆرێك لە شووشە بوون کە پێان دەگوترێ “شووشەی خولاوە”، سەرەڕآی ئەوەی ئەم شووشەیە وا دەردەکەوێت ماددەیەک ماددەیەک بێت لە دۆخی ڕەقی، بەڵام لە ڕآستیدا دۆخێکی ئاڵۆزە لەنێوان ڕەقی و شلی. ئەم جۆرە شووشانە، شووشەی موگناتیسین کە ستیستەمێکی یەکجار هەڕمەکی و ئاڵۆزیان هەیە.
کارەکانی جۆرجیۆ پاریسی بەردی بناغەیان سازکرد بۆ تێگەیشتنمان لەم جۆرە سیستەمە ئاڵۆزانە کە ئێستا خەڵکی تر لە بواری جیاجیا سوودی لێ وەردەگرن، وەکو بوارەکانی زانستە دەمارییەکان و ئەلگۆریزمی کۆمپیوتەریی.
____________________________________________________________________________

ئامادەکردنی دابان ژیان

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *