ستیفن هۆوکین: بەختەوەرترین ئنسان لە گەردوندا

کاتی پێویست بۆ خوێندەوەی ئەم بابەتە: 2 خولەک

 823 جار بینراوە

با کەمێک بگەڕێینەوە بۆ دواوە…

هەموو کەس لە بەدبەختی هۆوکین ئاگادارە. نیوڕۆیەک لە بەهاری 1962 دا بوو، سەیریکرد زۆر بە زەحمەت قەیتانەکانی بۆ تونددەکرێت. زانی شتێک لە بەدەنیدا تەواو نییە و باش نییە. ئەو ساڵە خۆی یەکلایی کردبوەوە کە دەچیتە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس دواییش دەچیتە کامبریچ بۆ خوێندنی ماستەر. بەڵام دوچاری نەخۆشی جوڵەی دەماری بوو، نەخۆشییەک هیچ شیفا و چارەی نەبوو، بە کورتی بەمزووانە دەمرێت. دکتۆرەکان دوو ساڵی تریان لە ژیاندا دایە، ئیتر دوای ئەوە ماڵئاوایی لە دونیا دەکات.هۆوکین چەندین مانگی بە خەمۆمکییەکی قوڵ و سەخت لە ژورەکانی زانکۆدا گوزەراند، مەشروبی دەخواردەوە و گوێی لە مۆسیقای ڤاگنەر دەگرت. تاڵی ژیانی خۆی بەوە زیادی کرد کە دەیگوت هاتووە بۆ زانکۆی کامبریج بۆ ئەوەی فرێد هۆیڵ(2000-1915)، کۆزمۆلۆژیستی گەورەی رۆژگارەکە، ببێت بە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەم، کەچی یەکێکی تریان بۆ من داناوە. بەڵام زۆر زوو بەختی گۆڕا و بەختەوەری روی تێکرد. لە ئاهەنگی ئێوارەی سەری ساڵی نوێی 1962 دابوو، کچێکی جحێلی ناسی، ناوی جەین وایەڵد بوو، هەر بە راستی هۆوکین چووە دڵییەوە و گیرۆدەی ئەوینی بوو. لە بەشی فیزیکی زانکۆی کامبریجیش، دێنیس سکیما (1926) بووە سەرپەرشتیاری لە دونیای کۆزمۆلۆژیای نسبییەتی ئاینشتایندا. ئیتر کە دەرکەوت توانستی بەدەنی ستیفن هۆوکین بە سەختی تێکچووە، زنجیرەیەک روداوی خۆشبەختانە لە سەرەتاکانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا رویاندا کە ئەو دەرفەتەیان بۆ هۆوکین خوڵقاند بتوانێت ئاواتەکانی بهێنێتە دی و ببێت بە یەکێک لە رابەرانی کۆزمۆلۆژیای هاوچەرخ.پێش هەموو شتێک، سەبارەت بەو پیشەیەی هەڵیبژارد (فیزیکناسی تیوریستی)، تەنها شت کە پێویستی بوو بۆ ئەنجامدانی مێشکی بوو، خۆشبەختانە نەخۆشییەکە هێچ کاریگەری لەسەر چالاکی و فرمانی مێشکی نەبوو.

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *