فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەماوەی شەش مانگدا

کاتی پێویست بۆ خوێندەوەی ئەم بابەتە: 3 خولەک

 12,623 جار بینراوە

 ئامادەکردنی: موحسین برهان

کێشەی زۆرێک لە ئێمە لەگەڵ فێربوونی زمانی ئینگلزیدا زۆرجار ئەوەیە، لەکاتی خوێندەوەی دا بە تی ئەگەین لەشتەکان بەڵام کاتێک ئەمانەوێ لەگەڵ کەسێکدا قسەبکەین توانای قسەکردنمان نیە، یان کاتێک کەسێک قسەئەکات لە فیلم یان بەرنامەو ڤیدیۆکدا بەباشی لە قسەکانی تێناگەین، یان هەندێ کەسیش هەن لە کاتی خوێندنەوە و گوێگرتن دا بەبشی تێ ئەگەین بەڵام سەڕەای ئەمەش توانای قسەکرنیان نیە و لەکاتی قسەکردندا لەچەند ڕستەیەکی سادە و سەرەتایی زیاتریان بۆ ناوترێت و یەکسەر وەک توشی بێدەنگی و بێ ئومیدیەکی زۆر دەبن.بەمانایەکی تر زۆرجار لە وشەکان حاڵی ئەبین و مانایان ئەزانین بەڵام بکەین لەکاتی بنوسین و گفتوگۆدا بیرمان نایەنەوە.

کێشە لەکوێدایە؟

تۆ چەندین ساڵ لە قوتابخانە ئینگلزیت خوێندووە، لە قۆناغەکانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەییش چەندین ساڵ بە چەندین کتێب و سەدان وانەوە ئینگلیزیت پێ خوێنراوە، کەچی ئینگلیزیدا بەباشی نازانیت، بەهەمان شێوە لەزانکۆش لانیکەم، چەند ساڵێک بە ئینگلزی وانەکانت خوێندووە و لێشان تێگەشتووی کەچی هەر ناتوانی بە ئینگلیزیەکی باش قسەبکەیت و بنوسیت. بێگومان کێشە لە سیستمی فێربوونی ئنگلیزییەکەتدایە بۆیە ئاوات بەسەرهاتووە، شێوازی فێربوونەکەت هەڵەبووە، ئەگەر هەڵە نەبوایە دەبوایە ئێستا بەباشی قسەت و پێبکردایە!

چارە چیە؟

ئەگەر ئەتەوێت بە زمانی ئینگلیزی قسەبکەت بێئەوەی بیرکەیتەوە وەک چۆن بەکوردی قسەئەکەیت؟، یان فێری ئینگلیزی ببیت بێ ئەوەی سەدان وشە لەبەرکەیت و یاسا گرامەریەکان بخوێنیت؟، یان بەبی ئەوەی بچیتە چەندین کۆرس و دەورەی زمانەوە فێری ئنگلزی بەباشی ببیت؟.ئەوە خۆشبەخاتە یەکێک لە سەرکەوتووترین مامۆستا و شارەزاکانی بواری زمانی ئینگلزی لە فێرکدایە ، مامۆستایەکی ئەمریکە بەناوی A.j Hoge، سیستم و شێوازێکی زۆر بەهێزی داناوە بەناوی Effortless English ، تاکو ئێستا زۆر سەرکەووتبووە و زۆربەی ئەوکەسانەی ئەو کێشانەی سەرەوەیان هەبووە، دوای بەکارهێنانی ئەم شێوازە بۆماوەی شەش مانگ ، بەتەوای فێری قسەکردن بوون وەک کەسانی نەیتڤ. تەنانەت ئەم کەسە لەکاتی فرۆشتنی ئەم بەرهەمەیدا گارانتی فێربوونی ١٠٠% ئەکات ئەوەدەکات ئەگەر دوای شەش مانگ بەبەکارهێنانی ئەم شێوازە فێری ئینگلزی نەبویت ئەوە دەیوانن (DVD) یەکانم بۆ بگەڕێنیتەوەو و بە دوو قات و پارەکەت بۆ قەرەبوو ئەکەمەوە!

خاڵی بەهێزی ئەم شێوازەش لە چەند یاسایەکی گرنگدا کۆبووەتەوە، کە پێوستە لەکاتی بەکارهێنانی وانەکانی ئەودا بەکاریان بهێنیت یان هەر شێوازێکی تر بەکاردێنیت:

یاسای یەکەم:وشەی تاک لەبەر مەکە، بەڵکو فێرێ فرەیز.
یاسای دووەم: یاساکانی گرامەر مەخوێنە.
یاسای سێهەم: گرنگترین یاسا- سەرەتا گوێبگرە.
یاسای چوارەم: فێربوون بە ‌هێواشی و قوڵی باشترینە.
یاسای پێنجەم: View Mini-Stories بەکاربهێنە[ئەمە لە ناو وانەکانیدایە هەیە].
یاسای حەوتەم:سەرچاوە و وانەی واقیعی بەکاربهێنە نەک شتی ئامادەکراو.
یاسای حەوتەم: گوێبگرە و وەڵامدەرەوە، نەک گوێبگریت و دووبارەی کەیتەوە.

دۆستان و هاوڕێان لە خوارەوە لینکی هەموو وانەکان دادەنێم و دواتریش باسی ئەوەی ئەکەم چۆن بەکاردێنیت، چونکە چۆنیەتی بەکارهێنانیان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست زۆر گرنگە.
———————————————————————————————
*تێبینی: دوای داونلۆکردنی بەشەکان هەربەشێک لە فایلێکی rar دایە و لەکاتی کردنەوەدا داوای پاسۆرد دەکات ، پاسۆردی هەموو فایلەکان بریتیە لە ناونیشانی سایتێک کەئەمەیە: www.irlanguage.com .
———————————————————————————————

لینکی یەکەم: فایلی چۆنیەتی بەکارهێنانی رۆژانەی وانەکان بە زمانی ئیگلیزی
http://www.effortlessenglishclub.com/…/Welcome%20Guide.pdf

لینکی دووەم: بەشی New Method

https://drive.google.com/drive/folders/1u_pOD–uJmqa6DGGwioYsehpdGK-vjZY?usp=sharing

دوای ئەوەی لینکی سێهەمت داگرت و بەو پاسوۆردەی ئاماژەی پێکراوە دەریان کە لە فایلە زیپەکە. دواتر دەبینیت پرۆگرامەەکە چەند ئاستێکی تیایە، لە ناو هەر ئاستێکیشدا چەند وانەیەک هەیە، دەبێت هەر وانەیەک بۆماوی یەک هەفتە هەموو رۆژێ گوێ لێ بگریت. دووبارەی ئەکەمەوە، دەبێت یەک وانە بۆ ماوەی ٧ رۆژ گوێ لێ بگریت. بۆ نمونە ئاستی یەکەم، ٧ وانەی تیاییە. ٧*٧=٤٩، واتە بە ٤٩ رۆژ ئاستی یەکەم (level 1)
تەواو ئەکەیت. ئەگەر بچیت یەک وانە بکەیت بە یەک رۆژ ئەوە کاریگەری پرۆگرامەکە نابێت لەسەر فێربوونت.
هەروانەیەکیش لەن بەشانەی خوارەوە پێک دێت:

١-فایلیێکی pdfـە کە چیرۆکێکی کورتی تیایە، ئیشی یۆ ئەوەیە یەکجار تەنها بیخوێنیتەو و سەیری ئەو وشانە بکەیت کەتیایدا، وشەکان لەبەر مەکە! تەنها یەک جار هەموو چیرۆکەکە بخوێنەوە
.
٢- vocabulary ، ئەم بەشە فایلێکی دەنگیە و باسی چیرۆکەکە دەکات واتە وشە و ماناکەیت بۆ ڕوون ئەکاتەوە، جارێک تا دو جار گوێ لێبرە یان زیاتر ئەگەر پێویستی کرد.

٣- Mini-Story ئەم بەشە بریتیە لە پرسیار و وەڵام لەسەر چیرۆکەکە، ئەو پرسیارت لێدەکات و تۆش بەدەنگی بەرز وەڵام ئەدەیتەوە ، ئەم بەشە لە هەموو بەشەکانی تر گرنگتە هەوڵبەدە زۆرترین جار گوێ لێبگرەیت.

٤- POV، لەم بەشەدا چیرۆکەکە بەچەدند کاتێک چیاواز وەک ڕابردوو، دهاتوو، ڕابردوی تەواو …هتد ئەخوێنرێتەوە دوا لەتۆش دەکریت هەمان شت بکەیتەوە واتە تۆش کاتی چیرۆکەکە بگۆڕیت، ئامانج لەم بەشە فێربوونی گرامەرە بەشێوەیەکی سروشتی نەک بەپێ یاسا و شت، بەکارهێانی ئەم بەشە وردە وردە خۆت گرمەر فێر ئەبێت بەبی زاینی هیچ یاسیەک، لانیکەم جاریک یان دوان ئەم بەشە گویلێبگرە

٥- Audio , ئەم بەشە تەنها گوێی لێ دەگرت بۆ چەند جارێک، تیایدا بەشێوەیەکی خێرا چیرۆکەکەت بۆ ئەخوێنێتەوە، بۆئەوەی ڕابێیت لەگەڵ گوێگرتن خێرادا.

٦- Commentary ئەمە مەرج نیە لەهەمو وانەیەکدا بوونی هەبێت، ئەگەر هەبوو تەنها یەک جار گوێ ی لبگرە. ئەگەر کاتت نەبوو ئەتوانی گوێ لێ نەگریت.

دڵنیاتان دەکەمەوە چەند مانگێکی کەم ئەم شێوازە بەکاربهێنن رۆژانە، ئەوە
pronunciation-grammar-vocabulary- speaking تان بەباشی چاک ئەبیت.

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *