زیرەکترین وێنە لە مێژووی مرۆڤایەتی – کۆنفرانسی سۆڵڤەی

کۆنفرانسی سۆلڤەی لەلایەن ئێرنست سۆلڤەی پیشەسازی بەلجیکی لە ساڵی 1912 دامەزرا کە هەر سێ ساڵ جارێك تەرخان دەکرا بۆ مشتومڕکردن لەسەر کێشە زەقەکانی نێو فیزیا و کیمیا. بەناوبانگترین کۆبوونەوە پێنجەمین کۆنفرانس بوو لەساڵی 1927 لەسەر( ئیلیکترۆن و فۆتۆن) کە تیایدا دیارترین فیزیکزانەکان کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیردۆزی کوانتەمی کە تازە داڕێژرا بوو. وە سەرەکیترین کەسایەتیەکان ئاینشتاین و نیلز بۆر بوون.

 پوختەیەك لە کارەکانی بەشێک لە دیارترین زاناکان:

ئێروین شرۆدینگەر: هاوکێشەی شرۆدینگەری داڕشت کە وەسفی ڕەفتارە میکانیكیەکانی کوانتەم دەکات. براوەی خەڵاتی نۆبێل بە هاوبەشی لەگەڵ دیراك لە ساڵی 1933

وۆلفگانگ پاوڵی: پرینسیپی پاوڵی داڕشت کە دەلێت ناکرێت دوو( فیرمیۆن) بۆ نموونە دوو ئەلیکترۆن هەمان بارودۆخی کوانتەمیان هەبێت، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ساڵی 1945

ڤێرنەر هایزنبێرگ: پرێنسپلی نادڵنیای هایزنبێرگی داڕشت کە دەلێت لە فیزیای کوانتەمی ناکرێت شوێن و تەوژمی تەنۆلکەیەك بەوردی لەهەمان کاتدا بزانرێت، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ساڵی 1932

 پۆڵ دیراك: پێشبینی بوونی دژە مادەی کرد کە دواتر بە تێڕوانین سەلمێندرا وە هاوکێشەی دیراکی داڕشت، براوەی خەڵاتی نۆبێل بە هاوبەشی لەگەڵ شرۆدینگەر لە ساڵی 1933

 ئارثەر کۆمپتن: هاوکێشەی پەرشبوونی کۆمپتنی داڕشت کە دەڵێت لەرەلەری ئێکس رەی( فۆتۆن)ێك کاتێک بەر ئیلیکترۆنێك دەکەوێت دەگۆڕێت( کەم دەکات) بەپێی ئەو گۆشەیەی کە بەری دەکەوێت لوی دیبرۆی: هاوکێشەی دیبرۆی داڕشت کە دەلێت هەموو تەنۆلکەیەك سیفەتی شەپۆلی هەیە کە درێژی شەپۆڵەکەی ( درێژی شەپۆلی دیبرۆی) پێچەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ تەوژمی تەنۆلکەکە ماکس پلانك: بە دامەزرێنەری بیردۆزی کوانتەم هەژمار دەکرێت کاتێک جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ڕووناکی( شەپۆلی کارۆموگناتیسی) بەشێوەی تۆپەڵەیەك لە ووزەی بڕ بڕ دەدرێت کە ناوی لێنا بڕە ووزە، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ساڵی 1918

 نیلز بۆر: مۆدێلێکی نوێی بۆ پێکهاتەی گەردیلەی پێشکەش کرد بەناوی مۆدێلی بۆر، بە یەکێک لە گەورەترین شۆڕشگێڕانی بیردۆزی کوانتەم هەژمار دەکرێت، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ساڵی 1922 ماری کوری: پەرەی بە بیردۆزی تیشکاوەری(radioactivity) یدا، وە دوو توخمی کیمیای دۆزیەوە پۆلۆنیۆم و رادیۆم، یەکەم ئافرەت بوو کە خەلاتی نۆبێل بەدەست بێنێ وە یەکەم کەس بوو کە دووجار ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت، دانەیەك لە فیزیا وە دانەیەك لە کیمیا لە ساڵەکانی 1903 و 1911

هێندریك لۆرێنتز: کاریگەری زیمانی دۆزیەوە کە وەسفی دابەش بوونی هێڵە شەبەنگییەکان دەکات کاتێک دەکەونە ژێر بوارێکی موگناتیسی، و ترانسفۆرمەیشنی لۆرێنتزی داڕشت کە دواتر ئاینشتاین بەکاریهێنا بۆ وەسف کردنی کات و شوێن لە بیردۆزی ڕێژەیی

 ئەلبێرت ئاینشتاین: گەشەی بە بیردۆزی ڕێژەییدا کە بوو بەشێکی فیزیای مۆدێرن بە هاوبەشی لەگەڵ کوانتەم میکانیك، وە لەناو کۆمەڵگای گشتیدا ناسراوە بەهۆی هاوکێشەی e=mc *2 (کە بە بەناوبانگترین هاوکێشەیە هەژمار دەکرێت)، براوەی خەڵاتی نۆبێل بە گشتی بۆ ئەو خزمەتەی کە بە فیزیای بیردۆزی کرد وە بەتایبەتی بۆ داڕشتنی یاسایەك بۆ دیاردەی کارۆڕووناکی لە 1921

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *