ئایا ماتماتیک زمانی زانستە یان زمانی گەردوون؟ – ماکس تیگمارک

کاتی پێویست بۆ خوێندەوەی ئەم بابەتە: < 1 خولەک

 1,095 جار بینراوە

ئایا ماتماتیک ئامراز و هۆکارێکە بۆ وەسفکردن و تەفسیرکردنی سروشت؟ یان وەک ئەوه ی مــاکس تیگمــارک، گەردوونناسی ئەمریکی لە کتێبەکەیدا بەناوی “گەردوونە بیرکارییەکەمان” {1} پێی وایە ئەگەر گەردوون بە پێچەوانەی تەفسیری کۆپنهاگنی میکانیکی کوانتەم وەک هەقیقەتێکی سەربەخۆ دابنێین، ماکس جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە دەکرێت گەردوون جگە لە ماتماتیک هیچ شتێکی تر نەبێ، واتە گەردوون نەک تەنها چەند سیفەتێکی ماتماتیکیانەی لەخۆگرتووە بەڵکو جگە لە سیفەتە ماتماتیکیەکان هیچ سیفەت و ڕەوشتکی تری نیە و ئەوەی هەیە سەرتاپا لەبنچینەدا ماتمایتکە.

 بەنمونە ئەگەر پشیلەیەک وەرگرین، لەوانەیە لەسەرەتادا وادەربکەوێت تەنێکی ماتماتیکی نەبێت چونکە لەوانەیە یەکێک بڵی سیفەتەکانی ئەم پشیلەیە وەک جوانی و نەرمی و عەجولی ..هتد کوا ماتماتیکین؟! بەڵام ئەگەر فیزیکیانە بیربکەینەوە، ئەوە لەکۆتادا پشیلەکە لە کوارک و ئیلیکترۆن دروست بووە کە دوو تەنۆلکەی بونیادین. ئەمانەش بۆ خۆیان چەند سیفەتێکی فیزیکییان هەیە کە پێان دەناسرێنەوە لەوانە؛ بارگە کە -1ـە و سپیین کە 1/2….هتد.

وەک دەبینین لە کۆتادا هەموویان لە ژمارە پێک دین، واتە سیفەتەکان لە بنچینەدا ماتماتیکن و ئەو ناوانەی وەک سپین و بارگە و هتد.. خۆمان دامان ناون بۆ تیگەشتن لێان، یان بۆ نمونە خودی فەزا دیسان سیفەتی ماتماتیکی هەیە چونکە سێ یان چوارە کە مەبەست لە سێ ڕەهەند یان چوار ڕەهەندە. بەم شێوە بنچینەی هەموو شتەکان دەکرێت ژمارەو ماتماتیک بێت.

ئیجین وینگەر کە فیزیکزانێکی هەنگارییە و لە ساڵی 1960، پەیپەرێکی بلاوکردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی “کارکردنی نامەعقولی ماتماتیک لە زانستی سرووشتییەکاندا” {2} ئەو پێی وایە هیچ لێکدانەوەیەکی مەنتیقی و لۆجیکی یان هۆکاریک نیە بۆ ئەوەی بزانین بۆچی ماتماتیک ئەوەندە کاریگەر و سەرکەوتوو بووە لە بەکارهێنایندا وەک ئامرازیک بۆ لێکدانەوەی دیاردەکانی سروشت، بەڵام ماکس تگمارک بەپێچەوانەی وینگەرەوە دڵنیایە لەوەی هۆکارێک هەیە بۆ ئەمە، ئەوەش ئەوەیە خودی سروشت سەرتاپای پێک هاتووە لە ماتماتک و هەڵگری سیفەتی ماتماتکیە، بەمانایەکی تر هیچ شتێکی گەردوون لە ماتماتیک بەدەر نیە و ئەوەی هەیە خودی ماتماتیکە.


سەرچاوەکان:
https://www.amazon.com/Our-Mathematical-Universe-Ultimate-Reality/dp/0307599809
https://www.dartmouth.edu/~matc/MathDrama/reading/Wigner.html

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *