سوپەرگەیاندن لە پلەی گەرمی ژووردا – فیزیای ئەم ساڵ (بەشی دووەم)

دیاردەی سوپەرگەیاندن دیاردەیەکی فیزیایییە کە تیایدا ماددەیەکی گەیەنەری ڕەق وزەی کارەبایی دەگەیەنێت بەبێ بەفیڕۆدانی وزە

سوپەر-گەیاندن (Superconductivity) دیاردەیەکە تیایدا ماددە وەک گەیەنەرێکی نموونەیی ڕەفتار دەکات و توانای گەیاندنی کارەبایی دەبێت بەبێ بەفیڕۆدانی وزە. بەڵام ئەم دیاردەیە تەنها لە پلە گەرمییە زۆر نزمەکان بەدەست دەکەوێت، پلەی گەرمیی نزیک -٢٧٣ـی سیلیزی. هەر لەبەرئەوەشە ئەو جۆرە ماددانە لە ئامێرە کارەباییەکانی ژیانی ڕۆژانەمان بەکارنایەن. چونکە لە پلەی گەرمی ژووردا تایبەتمەندی سوپەر-گەیاندن لەدەست دەدەن. تاوەکو ئەمڕۆش دیاردەی سوپەرگەیاندن هیچ تەدبیقاتێکی جددی نییە لەناو ئامێرە ئەلیکترۆنی و کارەبایییەکان، ئەم دیاردەیە هێشتا لەنێو چوار دیوارەکانی تاقیگە قەتیس ماوە و تەنها زانایان لە ژێر بارودۆخی تایبەتدا دەتوانن بەدەستی بهێنن.

ئەمساڵ پۆلێك لە فیزیازانانی زانکۆی رۆچێستەر لە نیویۆرک بۆ یەکەمجار دیاردەی سوپەر-گەیاندنـیان (Superconductivity) بەدەست هێنا لە پلەی گەرمی ژووردا. ئەو سوپەر-گەیەنەرە (Superconductor) پێکدێت لە تێکەڵەیەک لە هایدرۆجین و کاربۆن و سەلفەر کە دەتوانێت لە پلەی گەرمی ١٥ـی سیلیزی بگاتە حاڵەتی سوپەر-گەیاندن. nature.com/articles
سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی دوورودرێژە زانایان بەدوای ئەم دەستکەوتە گرینگەوەن بەڵام هێشتا دەسکەوتێکی شۆڕشگێڕیانە نییە. چونکە ئەو سوپەر-گەیەنەرە نوێیە پێویستە لەژێر پەستانێکی زۆر بەرزدا بێت و بکرێتە ژێر پاڵەپەستۆی دوو ئەڵماس. پەستانێك کە هاوشانی نزیکەی %٧٥ ـی پەستانی چەقی زەوییە.
QuantaMagazine.com/articles


ڕانگا دیاز، فیزیازانی زانکۆی ڕۆچێستەر، بڕوای وایە ئەم دیاردەیە تەنها چەند ساڵێکی ماوە ببێتە دیاردەیەکی عەمەلی و بەکارهێنی هەبێت لە ژیانی ڕۆژانەماندا، ئەوکاتیش شۆڕشێکی گەورە لە جیهانی تەکنەلۆژیا دەست پێ دەکات، و مرۆڤایەتی بە بەکارهێنانی سەرچاوەیەکی کەمی وزەی کارەایی، ئامێرە کارەباییەکانی بەکاردەخات بەبێ بەفیڕۆدانی وزە.



You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

error: